ڕاپه‌رین ئێستاش پیرۆزه
کامە ران وریا قانع
دكتور عه‌لى وه‌ردى ئه‌ڵێت( ئه‌گه‌ر رابردوو بگه‌رێته‌وه هه‌موو لێى راده‌كه‌ین).ره‌نگه یه‌كێك له نهێنیه‌كانى ژیان ئه‌وه بێت رابردوو زۆر جار لامان جوان ئه‌كات ، چونكه لێره نیه‌و به‌جێمان هێشته‌وه. زۆركه‌س قسه ده‌كات له‌سه‌ر یادى راپه‌رین و به‌عس و صه‌دام وه‌كو فریشته پێمان ده‌فرۆشنه‌وه، راپه‌رین و حوكمى كوردیشت به دۆزه‌خی بێكۆتای وێنه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه قسه‌یه راسته شۆرشگێره‌كان ئه‌به‌نه جه‌لاد و سه‌رمایه‌دار و دیكتاتۆر ،به‌ڵام ئه‌مه گوناحى پرۆسه‌ى شۆرشه‌كه و به‌رگرى كۆمه‌ڵگاكان نیه له خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتێكى دكیتاتۆر. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگكان به هێمنى و ئاسایشى دیكتاتۆره‌كان رازى بوونایه ئه‌وه هیچ لاپه‌ریه‌كى مێژوو باسى شۆرش و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى شۆرشگێرانى نه‌ده‌كرد.
بێویژدانى گه‌وره‌یه له دواى راپه‌رینه‌وه ته‌نها ده‌موچاوه ناشرینه‌كانى سیاسیه‌كانى كورد ببینیت، ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وتانه نه‌بینیت كه به‌دیهاتون. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به نرخى راپه‌رین بكه‌یت،له كوردێكى رۆژهه‌ڵات بپرسه كه تا ئێستاش خوێندن به زمانى كوردى یاساغه، له كوردێكى باكور بپرسه كه هه‌ڵكردنى ئالایه‌كى كوردى چ مه‌رگێك به دواى خۆى ده‌هێنێت، له كوردێكى رۆژئاوا بپرسه بزانه ئه‌و ئه‌و به‌شه هیچ سیمایه‌كى كوردى تیا مابو له سه‌رده‌مى به‌عسى سورى ،هه‌ر له ناوى كوێره گوندێكى دوره‌وه بۆ هه‌زاران هاوڵاتى بێناسنامه.
ئێمه نه‌وه‌ى هه‌فتاكان زولم و زۆرى به‌عسمان دیوه، ئه‌و زوڵمه‌ى كه هه‌موو كاتێك ده‌بێت ئاماده بويتايه بۆ گرتن، ئه‌و قسه‌یه راست نیه به‌عس هه‌قى نه‌بوو به كه‌سێكه‌وه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى نه‌كردایه،راست بوو ئه‌و به‌سیاسه‌ت نه‌ده‌یگرتیت به‌ڵام به ده‌یان رێگاى تره‌وه ئه‌شكنجه‌ى ئه‌دایت .
كوردستانى ئه‌مرۆ زۆر گۆراوه‌و پێشكه‌وتوتره به سه‌دان ساڵ له كوردستانى پێش راپه‌رین. گونده‌كان ئاوه‌دان بونه‌ته‌وه،شاره‌كان گه‌وره بوون ، هه‌زاران پرۆژه‌ى گه‌وره كراوه، ئاستى ژیانى خه‌ڵك باشتره له سه‌رده‌مى پێش راپه‌رین.
ئه‌م قسانه ئه‌وه ناشرێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد بونه‌ته سه‌رمایه‌دارى گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵ و خاوه‌ن له‌شكرى خۆیان و كوره‌كانیان ،به‌ڵام ئه‌مه سروشتى زۆر له شۆرشه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌ر له شۆرشى 17 تموزى به‌عس بۆ شۆرشى ئێران و بۆ شۆرشى شوعیه‌كان ،شۆرشى فه‌له‌ستنیه‌كان و جه‌زائیریه‌كان.
راسته سامانێكى یه‌كجار گه‌وره‌ى كورد به هه‌ده‌ر دراوه‌و ده‌درێت هه‌ر له سامانى سروشتیه‌وه بۆ سامانى توانى مرۆڤى كورد،به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م هه‌موو ناشرینیه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى كورد نابێت پیرۆزى راپه‌ریمان له بیر بباته‌وه
ئه‌گه‌ر ئاوى روباره‌كه به‌هۆى پیسایی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان پیس بن، ئه‌وه گوناحى ئاوه‌كه نیه چونكه ئه‌و له سه‌رچاوه‌وه پاكه.
ئه‌م بابه‌ته 723
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:04:05:10/03/2017