رەفتارى حزبەکان نا بەرپرسیارانە یە ؟؟؟؟!!!!
رەفتارى حزبەکان نا بەرپرسیارانە یە ؟؟؟؟!!!!
حزب ئامڕازێکی خەباتە بەدەست چين و توێژە کانى کۆمەڵگاوە ، تێکۆشان لە پێناو هێنانەدى ئامانجەکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەکات بۆ خۆشگوزەرانی و کامەرانی و يەکسانی و دادپەروەريی کۆمەڵايەتى بەڵام بە داخەوە لە هەرێمى کوردستان حزبێک نابینم کە لەگەل ئەم دەستەواژەی سەرەوە دا گونجاو بێت .
حزبە سیاسى یەکانى هەرێمى کوردستان کە هەموویان خاوەنى پەیرەو پرۆگرامى زۆر جوانن لەسەر کاغەز بەڵام لە شێوازى کار کردنیان لەگەل پەیرەوى ناوخۆى حزبەکەیان زۆر نەگونجاوە.
بۆیەهەموو حزبەسیاسەیەکانى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستی رای گشتی بێ متمانە بوون ، لە بری ئەوەی ببێتە بەشێك لە چارەسەر بۆ كێشەكانی ناو كۆمەڵگە، خۆیان دەبنە كرۆكی كێشە و ململانێی سیاسی، لە ناو پەرلەمانیش كاریان بۆ خواست و داواكاریی خەڵك دەگۆڕێت بۆ ململانێ لە سەر بەرژەوەندی حزب حزبایەتى ..
ئەمیش ئەوە دەر دەخات کە حزبە سیاسییەكان هەست بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیەک ناكەن، هەر بۆیە رەفتاری نابەرپرسانە یان دەبێتە هۆكارێک بۆ زەمینە خۆشكردن بۆ دروستبوونی فشارى دەرەکى بەسەر ئیرادەی نەتەوە یەک ، کە لەئێستا یشدا ژینگەی ناو پەرلەمان گۆڕاوە بۆ هۆڵێكی كراوەی وتووێژ و موزایەدەی حزبی لە پیناوى بەدەست هێنانى کورسى زیاتر ، بە بێ ئەوەی رەچاوی بەرژەوەندیی گشتی بكرێت.
ئهم بابهته 1267
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:15:10/08/2018