مامۆستا ماریوفمیرتون بە یاوەری خاتوو زینە ئەشرەف هەمەوەندی سەردانى کاک مەریوان کەریم ئاغایان کرد

ئەمڕۆ بەرواری ۳۰ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ مامۆستا ماریۆ فمیرتۆن ، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی ئوتریخت ی هۆڵندی .بە یاوەری خاتوو زینە ئەشرەف هەمەوەندی سەردانیان کردین ، گفتوگۆی چڕو پڕمان کرد لەسەر مێژوی کورد و هۆزی هەمەوەند .لە درێژەی وتووێژەکانماندا پێشنیارمان کرد کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی ئوتریخت ی هۆڵندا سەردانی زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ بکەن وە بە پێچەوانەیشەوە کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی چەرموو سەردانی زانکۆی ئۆتریخت لەهۆڵندا بکەن بۆ ئاشنابوون بە کلتور و داب و نەریتی یەکتر و گۆڕینەوەى زانیارى و سوود وەرگرتن لە ئەزمونى یەکتر لایەنى بەرامبەر بە خۆشحاڵیەوە پیشنیارەکەى وەرگرت و بەڵێنیان دا کە هەوڵەکانیان چر بکەنەوە و پەیوەندیەکان تۆکمە بکەن و بەردەوامى هەبێت.



ئه‌م بابه‌ته 407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:10:01/07/2022