هەڵسەنگانى دۆخى په‌روه‌رده و فێركردن له‌عێراق وهه‌رێم
هەڵسەنگانى دۆخى په‌روه‌رده و فێركردن له‌عێراق وهه‌رێم
خه‌لیل خه‌ڵه‌ف عه‌بدول / سه‌رپه‌رشتیارى پسپۆڕى – ڕۆژئاواى سلێمانى
له‌دواى ساڵى 2014- 2015 ڕه‌وشى خوێندن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له ته‌نگه‌ژه وقه‌یراندایه به تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان به‌هوَى قه‌یرانى داراییه‌وه، گرفته په‌روه‌رده‌ییه‌كان زوَر زیاترن ، بوَ باشكردنى ئه‌و ڕه‌وشه پێویسته زوَر به خێرا یى پیاچوونه‌وه به سیستمى كارگێڕى و دارایى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق و هه‌رێم بكرێت، باشكردن و په‌یوه‌ستكردنى هه‌ردوو سیستمى خوێندنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌یه‌كتریه‌وه له ڕووى (كارگێڕى و دارایى وبژێوى ژیانى ماموَستاو فه‌رمانبه‌ران و پروَگرام و ئه‌زموونه‌كان و ) ، پشتگیرى دابینكردنى زوَرترین بوودجه بكرێت بوَ كه‌رتى په‌روه‌رده، به‌تایبه‌ت بوَ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان، با یه‌خدانى زیاتر به خوێندنگه حكومییه‌كان َبدرێت چونكه ته‌نها ده‌روازه‌ى پێگه‌یاندنى منالێنى هه‌ژاره، یه‌كخستنى هه‌ردوو سیستمى خوێندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان .
به‌تایبه‌تى سیستمى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان پێویستى به پیاچوونه‌وه‌ى جدى هه‌یه، چونكه به‌م كێشه‌و قه‌یرانانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك خوێندن به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ى پروَسه‌ى په‌روه‌رده له خراپترین بار‌و دوَخدایه‌و پێویسته سیستمى نایاسایى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى ماموَستایان و فه‌رمانبه‌ران كوَتای پێ بێت، هه‌روه‌ها 50% ى بیناى خویندنگه‌كان پێویستیان به نوژه‌نكردنه‌وه هه‌یه‌و پێویسته بیناى نوىَ دروستبكرێت به پىَ ى پێویستى ناوچه‌كان، هه‌روه ها ده‌بێت به‌راستى پیاچوونه‌وه به ڕێكخستنى میلاكاتى په‌روه‌رده‌كاندا بكرێت، به تایبه‌ت قوَناغى بنه‌ڕه‌تى ناڕێكیه‌كى زوَر هه‌یه له دابه‌شكردنى ماموَستایاندا، هه‌روه‌ها له ئاماده‌ییه‌كان بىَ ماموَستان زوَره به‌تایبه‌ت له پسپوَڕییه زانستییه‌كان، دیارده‌ى سوتانى بیناى خویندگه‌ش بوَ خوَى كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له‌م بار‌و دوَخه‌دا، له‌به‌ر نه‌بوونى پاسه‌وانى پێویست بیناى خویندنگه‌كان مه‌ترسى سوتان و فه‌وتانیان له‌سه‌ره ، پێویسته پاسه‌وانیان بوَ دابینبكرێت، پیانه‌چوونه‌وه‌به سیستمى مووچه‌ى ماموَستایان و فه‌رمانبه‌ران و دابه‌شنه‌كردنى مووچه له‌كاتى خوَیدا نیگه‌رانى زیاتر لاى ماموَستاو فه‌رمانبه‌ران دروستكردووه و گرێنتى نیه بوَ ساڵىَ ئاینده خوێندن له كاتى خوَیدا ده‌س پێده‌كاته‌وه یان نا.
ئه‌م بارودوَخه نه‌خوازراوه كاریگه‌رییه‌كانى زوَر گه‌وره‌و به‌رده‌وام ده‌بێت بوَ سالێنى داهاتووش له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه , ماوه‌ته‌وه بڵێین په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌رده‌وام له قه‌یراندایه پێویسته خه‌مى په‌روه‌رده خه‌مى هه‌مووان بێت و هه‌موولایه‌نه‌كان به په‌روَشه‌وه به فریایى ڕه‌وشى ناله‌بارى خوێندن بكه‌ون .
ئه‌م بابه‌ته 718
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:09:20:08/10/2017