پێ له‌سه‌ر پێ چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی به‌ دواوه‌یه‌.

 پێ له‌سه‌ر پێ چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی به‌ دواوه‌یه‌.

 ئا: ديار صالح هه‌مه‌وه‌ند

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ پێ له‌سه‌ر پێ وه‌كو داب و نه‌ریتێك چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه‌ .
كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری بواری ته‌ندروستی مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی دانانی پێ له‌سه‌ر پێ وه‌كو داب و نه‌ریت له‌لای ئافره‌تان و پیاوان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست گرفته‌كانی نه‌خۆشی ده‌والییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن پێویسته‌ وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داب و نه‌ریته‌ كۆنه‌ببن و پێیه‌كانیان له‌سه‌ر یه‌كتری دانه‌نێن.
 
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌  باسى له‌وه‌يش  كردووه‌، (25%) ی گه‌نجان به‌ده‌ست گرفته‌كانی سووتانه‌وه‌ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و نه‌ریتی پێ له‌سه‌ر پێ دانانیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌والی هه‌یه‌و ده‌بێتة هۆی هێواش هاتوچۆكردنی خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌كان و به‌مه‌ش فشارێكی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان.


ئه‌م بابه‌ته 603 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:47:18/02/2017