زانكۆى چەرمو به هه ماهه نگى زانايانى ئايينى ديدارێك بۆ پێكه وه ژيان ڕێك ده خات و چەندین کەسی بیانی ئامادە بون

 هەمەوەند نێت
دیداری زانكۆی چه رمو و یه كێتی زانایان بۆ پێكه وه ژیان له شاری چه مچه ماڵ به ڕێوه چوو
ڕۆژی سێ شه ممه 10-1-2017 له هۆڵی كۆنفرانسه كانی زانكۆی چه رموو
ۆركشۆپێكی زانستی و ئه كادیمی به ڕێوه چوو به ئاماده بوونی قائیمقامی قه زای چه مچه ماڵ ڕێزدار ئامانج محمد جه باری و سه رۆكی زانكۆی چه رمۆ پرۆفیسۆر د. صلاح سه نگاوی و به رپرسی لقی چه مچه ماڵی یه كێتی زانایان مامۆستا شێخ وه هاب سه نگاوی و ژماره یه كی به رچاو له زانایانی ئایینی به ڕێز و مامۆستایانی هه رد و زانكۆی ئه زهه ر و زانكۆی چه رمۆ و نوێنه ری لایه نه سیاسییه كان و ڕێكخراوه كان وبه رپرس و به ڕێوه به ری به شێك له فه رمانگه كانی سنوره كه و چه ند كه سایه تیه كی تر له سه رجه م چین و توێژه كان بەتایبەت مەریوان کەریم ئاغا .
جێی ئاماژه بۆ كردنه ئه م دیداره له لایه ن زانكۆی چه رمۆ و لقی چه مچه ماڵی یه كێتی زانایان ڕێكخرابوو به مه به ستی زیاتر تێگه یشتن له بنه ماكانی پێكه وه ژیان و چۆنێتی مامه ڵه كردن له گه ڵ ئه وی تر و ڕونكردنه وه ی لایه نه ڕۆحی و مه عنه وییه كانی ئایینی ئیسلام و نزیكخستنه وه ی بیر و بۆ چونه جیاوازه كان له یه كتر و گه شه دان به فیكری میانه ڕه وی و دورخستنه وه ی تاكه كانی كۆمه ڵگه له توندڕه وی و ڕه دكردنه وه ی به رامبه ر .
شیاوی وتنه هه ریه ك له پرۆفیسۆر د.صباح شێخ محمد به رزنجی مامۆستای زانكۆ و د . ناصح فتاح ئاروزه ری وتاربێژ و بانگخواز و شێخ ابرهیم به رزنجی به ڕێوه به ری توێژینه وه و دیراسات و ڕێنماییه كان له وه زاره تی ئه وقاف و كاروباری ئایینی حكومه تی هه رێمی كوردستان سێ بابه تی گرنگ و پڕ بایه خ و به پێزیان پێشكه ش كرد و دواتر له لایه ن ئاماده بوانه وه دیداره كه ده وڵه مه ند كرا به سه رنج و ڕه خنه و تێبینی و گفتوگۆی چڕ و پڕ و ۆركشۆپه كه بوه مایه ی خۆشحاڵی و سوودی ئاماده بووان .


ئه‌م بابه‌ته 539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:19:13/01/2017