سەرکونسوڵى گشتى فەرەنسا لە هەولێر سەردانى ماڵى کەریم ئاغاى هەمەوەندى کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٤/١٤ سەرکونسوڵى گشتى فەرەنسا لە هەولێر(ئۆلیڤیێ دێکوتینی) و شاندێکى یاوەرى سەردانى ماڵى کەریم ئاغاى هەمەوەندى کرد و لەلایەن مەریوان کەریم ئاغا و هەڵەت کەریم ئاغا و خزمانى هەمەوەند پێشوازیان لێکرا,لە سەردانەکەدا باس لە مێژووى هەمەوەند و شۆڕشەکانى دژى عوسمانی و داگیرکەران ئاڵوگۆڕ کرا و شایانى باسە سەرکونسوڵى فەرەنسا شارەزاییەکى باشى لەبارەى مێژووى جیهان و عێراق و کوردستان هەبوو وەبەتایبەت مێژووى شۆرشەکانى هۆزى گەورەى هەمەوەند لەدژ عوسمانیەکان و پێنەدانى باج بەداگیرکەرو ئەنفال کردنى هۆزى هەمەوەند و هەروەها هاوکارى وپاڵپشتى هۆزى هەمەوەند بۆ ئەمارەتى بابان و بەرگرى لەشۆڕشى شێخ محمود,وەلەمیانەى باسەکاندا تاوتوێى بارى شارى چەمچەماڵ کرا لە ڕووى کەمى خزمەتگوزارى و بێکارى گەنجان و چۆنیەتى خزمەت کردنى شارەکە و بەایبەت کەسوکارى ئەنفال و شەهیدان. خزمەتگوزاریە سەرەتایی و پێویستیەکان لەپاى ئەو قوربانى و بەرخودانەى ئەم شارە لەسەرجەم شۆرشەکانى کورد و لەلاى خۆیەوە کونسوڵى فەرەنسا بەڵێنى دا کە پەیامەکانمان و داواکاریەکانمان تاوتوێ بکەن وهەوەڵ بدەن خزمەتگوزارى پێشکەش بە شارى چەمچەماڵ بکەن سەردانەکانیان بەردەوامی هەبێت بۆ شارى چەمچەماڵ.


ئه‌م بابه‌ته 427 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:42:15/04/2022