مەریوان کەریم ئاغا: مێژووی هەمەوەند: هه‌مه‌وه‌ندییه‌كان پشتیان نه‌كردووه‌ته‌ شێخ مه‌حمود

لەم دیدارە تایبەتەدا لەگەل دیبلۆماتیك مەگەزین،
مەریوانی کوڕی کەریم ئاغای هەمەوەند باس لەمێژووی هۆزی هەمەوەند دەکات‌و دەشڵێت: ئەوەی کە دەوترێت لە شۆڕشی شێخ مەحموددا هەمەوەندەکان پشتیان لەشێخ مەحمود کردوه‌ ڕاست نییە، بەڵکو زەرەرمەندی یەکەم لە شەڕی دەربەندی بازیان هەمەوەندەکان بوون‌و شەهیدی زۆریانداوە.
دیبلۆماتیك: عەشیرەتەکان لە هەرێمی کوردستان مێژوویەکی دورو درێژیان هەیە، مێژووی عەشیرەتی هەمەوەند دەگەڕێتەوە بۆکەی‌و ناوی هەمەوەند لەچییەوە هاتووە؟ مەریوان کەریم ئاغا: ئیمه ٦٠٠بۆ٦٥٠سال پیش ئێستا له شارۆچكەی وان له باكوری كوردستان رۆشتووین بۆرۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆی ناكۆكی هۆزه‌كەمان له گەڵ كار به‌ده‌ستانی ئیمبڕاتۆریه‌تی عوسمانی، له دەوروبه‌ری كرماشان‌و دەشتی چەمچەماڵ نیشتەجێبووین. سه باره ت به ناوی هه مەوەن دوو بۆ چون هەیە، یەكەم وشە بهناوی (هوما) ناودەبرێت وه كو باسی دەكەن باڵندەیه‌كی ئه‌فسانه‌ییه له سه‌ر باڵی هه‌ر كه‌سێك بنیشێته‌وە دەبێت بەپاشا، هەمەوەندەكانیش ڕۆشتوونەتە هەرناوچەیه‌ک بەدەسەڵات و دەسترۆشتووبوونە، خەڵكی ناوچه‌كه پێیانوتوون ئه‌مانه‌ ده‌ڵێى هوما بەسەریانەوە نیشتوه‌ته‌وه‌، دووبارە وتنه‌وه‌ی وشه‌كه گۆڕاوه بە هەمەوەند، بۆچوونی، دووەم كه نیشتەجێی كوردستانی رۆژهەڵات بوونە خه ڵكی ناوچەكە پرسیاریان لەیەک كردووه ئەمانە كێن، وتویانە ئەمانە هۆزەوانین، هەموو وانین، وشه كه گۆڕاوه بەهەمەوەند به پێی رۆژگار، منیش لەگەڵ بۆچوونی دووەمم. بەهۆی ناكۆكی سەفەویەکان‌و عوسمانییەوە نادرشا دەیەوێت هێزێكی سەربازی لە هۆزی هەمەوەند دروست بكات، خوداد سەرۆك هۆزی ئەو كاته به‌وە رازی نابێت ناكۆكی‌و كوشتارله نێوانیاندا رووبدات، سەرۆك هۆز دەزانێ هێزێكی زۆرتر رووبەرووی دەبێتەوە ناچار دەبێ ڕوو لەكوردستانی باشوور بكات لە ناوچەی هەنگه ژاڵ و دەورووبەری نیشتەجێبن، میرنیشینی بابان زانیاریان هه‌بووه‌ كه هۆزێكی پڕچەک لەناوچەی پێنجوێن نیشته جێبوونە، داوایان لێدەكەن هاوكارو پشتیوانیان بن بۆ بەرگری كردن له خاكی كوردستان دژی داگیركەری ئیمبڕاتۆریەتی عوسمانی نوێنەری هەمەوەندیان بانگێشت كرد له ناوچەی سورداش و دۆڵه رووت و بازیان و قه‌لاسیوكه وسنوری شارەوانی كەركوك له بەشی رۆژ هەڵاتەوە.
،، دیبلۆماتیك: هەمەوەندییه‌كان لەشۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی کورد چۆن به‌شدارییان كردووه‌ به‌تایبه‌ت شۆڕشى شێخ مەحمود؟
دیبلۆماتیك: عەشیرەتی هەمەوەند لە چەند تیرە پێک دێن؟
مەریوان کەریم ئاغا: هۆزی هەمەوەند، تیرەكانی زۆرن، لەئێستادا هەندێ بنەماڵەو تیرە خۆیان بەهەمەوەند دەناسێنن، یان بڵێین هەمەوەندن، بەهۆی پەرتەوازبوونیان له هۆزە كە ئێستا بەیەك ئاشنا ده‌بینەوە، زیاترله نۆزدە تیرە ده بین.
دیبلۆماتیك: هەمەوەندییه‌كان لەشۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی کورد چۆن به‌شدارییان كردووه‌ به‌تایبه‌ت شۆڕشى شێخ مەحمود؟
مەریوان کەریم ئاغا: زۆرینەی هۆزی هەمەوەند له شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نەمر بەشداربوون، بەسەركردایەتی كه‌ریم بەگی فتاح بەگ كە سوپا سالاری هێزی شێخ بوون.
دیبلۆماتیك: بەشێک لەمێژوونوسان ده‌ڵێن شکستی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود بەشێک لەهەمەوەندەکان بوون کاتێک لەشەڕی دەربەندى بازیاندا پشتیان تێکرد، لەم ڕوەوە ئێوە سەرنجتان چییە؟
مەریوان کەریم ئاغا: هەر رووداوێكی نەخوازراو، یان شەڕێک كه شكست دێنێ، كەسێك یان لایەنێك تۆمەتبار دەكرێت، ناوی موشیر ئاغایش بەو شێوازەیە هاتووە، د. كەمال مەزهەر لە رۆژنامەیەك بەدوورو درێژی باسی ئەو رووداوە دەكات كە لەنامەی دكتۆراکەیدا، كە چۆن كەسێک دە بێته هۆی شكستی شۆڕشێک لەكاتێكدا یەك بەڵگە نەبوولە سەر خیانەتی موشیرئاغا، د. كمال دریژەی پێی دەدات دەڵێت، هێزی شێخ مه‌حمود زۆر نابەرامبەر بوو بەرامبەر سوپای بریتانی لەڕووی جە نگی سه ربازیەوە. دكتۆر كەمال مەزهەر داوای لێیبوردنی له هۆزی هەمەوەند كرد كە ناهەقیم بەرامبەریان كردووە، هۆزی هەمەوەندیش بەدڵێکی فراوانەوە لێبوردنەكەی قبوڵكرد، زۆربەی رۆڵەكانی هەمەوەند بەرگرییان له خاكی كوردستان دەكرد لە و شەڕەدا، هۆزی هەمەوەند پشكی شێریان بەركەوت لە شەهیدبوونی رۆڵه كانیان كەحەوت سە ركردەو قارەمان بوون به ناوەکانی :
١- حمه رشید جوامیرئاغا بەگ زاده
٢- حمه چه چان عزیز سلێمان بیتیاره وه
٣- بارام محمد شاسوار سیته به سه ر
٤-حمه خان محمود زاری سە فەرەوەن
٥- ئەحمە د مصگفی سۆفیوەن
٦- حمه عزیز جلال ڕە شەوەن
٧ -نامیق عارف خدر سە فەرەوەن
،، لە ڕابردوودا عەشیرەتەکان ڕۆڵێکی گرنگیان دەگێڕا لە ئاشتەوای کۆمەڵایەتی کوردەواریدا، ئایا ئیستاش هەمان ڕۆڵ و کاریگەری ماوە، یاخود بە پێچەوانەوە ئەم ڕۆڵە کاڵبوەتەوە؟
دیبلۆماتیك: لە ڕابردوودا عەشیرەتەکان ڕۆڵێکی گرنگیان دەگێڕا لە ئاشتەوای کۆمەڵایەتی کوردەواریدا، ئایا ئیستاش هەمان ڕۆڵ و کاریگەری ماوە، یاخود بە پێچەوانەوە ئەم ڕۆڵە کاڵبوەتەوە؟
مەریوان کەریم ئاغا: بەڵێ كاڵبۆتەوە لەكاتی خۆیدا یاسا نەبووە بۆ ڕێکخستنی كۆمەڵگا ڕیش سپی، یان سەرۆک هۆز، یان پیاوی عاقڵ‌و بیرمەند لەهەر رووداوێكی نەخوازراو ئەم كەسایەتیانە رۆڵی كاریگەریان هەبووه له، ئاشتەوا كۆمەڵایە تی بەڵام لەئیستادا كە یاسا جێبەجێ دەكرێت ئەركەكه‌یان كاڵبونەتەوه.
دیبلۆماتیك: دەگوترێ عەشیرەتەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان کێشەو لەمپەر دروست دەکەن بۆ یاساو دادگاکان بە هۆکاری ئەوەی کاتێک تاوانبارێک ئەمری دەستگیرکردنی بۆ دەرده‌کرێت سەرۆک عەشیرەتەکان داڵدەی دەدەن، ئایا ئەم قسەیە ڕاستە؟ وە ئایا، وەک عەشیرەتی هەمەوەند داڵدەی تاوانبارەکان دەده‌ن؟
مەریوان کەریم ئاغا: بە بڕوای من بەشێوەیەكی بەرچاو شتی وانیە كە هۆزەكان داڵدەی تاوان باربدەن، ڕەنگە لێره‌و له وێ لەسەر ئاستی تاك بكرێت، به‌ڵام بەشیوەیەكی گشتی شتی وانیە وەلەناو هۆزی ئێمه یش شتی وا نابێت. دیبلۆماتیك: بەشێک پێیانوایە عەشیرەتەکان دەبێت بێلایەنی خۆیان بپارێزن لە کێشمە کێشی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، ئایە وەک عەشیرەتی هەمەوەند بێ لایەنی خۆتان پاراستوە، یاخود لایەنگرو نزیکی لایەنێکی سیاسین؟ ،،
دیبلۆماتیك: بەدەر لە ئاشتەوای کۆمەڵایەتی هەوڵتان نەداوە کە ئاشتەوایی لەنێوان هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن؟ مەریوان کەریم ئاغا: لەماڵێكدا بیروڕای جیاواز هەیە، فراوانی بكە بۆهۆزێک دەیان بۆچوونی جیاوازو بەرژەوەندی تایبەتى تیدا دروست دەبێت، وە لەهەموو هۆزەكاندا كەسانی بێلایەن زۆرن وە دیوەخانی كه‌ریم ئاغای هەمەوەند کلتوری كوردەواری خۆی پاراستوه.
دیبلۆماتیك: بەدەر لە ئاشتەوای کۆمەڵایەتی هەوڵتان نەداوە کە ئاشتەوایی لەنێوان هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن؟ مەریوان کەریم ئاغا: ئاغا: هەندێ لەكەسایەتی سلێمانی و دەوروبەری كۆبونەوە ئێمەیش له خزمەتیاندابووین كەسەردانی هەموو پارت و لایەنە سیاسیەكان بكەین بەمەبەستی ئەو گرژی‌و ئاڵوزییانەی کەلە نێوانیاندا روویداوە بەڵكو بتوانین بیانگەیه‌نین بەیەک، بەڵام سەركەوتوو نەبووین.
دیبلۆماتیك: لەدوای کۆچی دوای کەریم ئاغای هەمەوەند ئێوە وەک کوڕانی ئەو کەسایەتیە بڕیارتاندا کە ماڵەکەی بکەنە مۆزەخانە و کتێبخانە ئەم بیرکردنەوەیە لەچییەوە سەرچاوەی گرت؟
مەریوان کەریم ئاغا: كەریم ئاغای هەمەوەند خزمه‌تی هەموو كەسێكی كردووە بێ جیاوازی، له رووی نەتەوەو ئاینەوە خانەوادەی كەریم ئاغای هەمەوەندەیش بیری لەوە كردۆتەوە كەماڵەكەی بكات به مۆزە خانه‌و كتێبخانه بۆ ئەوەی هەموو كات له خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدابین.


ئه‌م بابه‌ته 2803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:39:21/01/2019