بە ڕێز مەریوان کەریم ئاغای هەمەوەند بەشداری ئاشتەوایی و لێخوش بوونی دوو خانەوادەی کرد لە گوندی زەنگی سەر

ئەمرۆ ١١/١٠/٢٠١٧ لە هەوڵی خێرخوازان و ئاشتی دۆستتان ئاشتەوایی نێوان دوو بنە ماڵە کرا، ئەوەش پاش ئەوەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن کاک فاروق هەمەوەندی دانیشتووی گوندی زەنگی سەر گیانی لەدەست دا.هەر بەو بۆنەیەوە ئەمرۆ هەردوو بنەماڵەی کۆچکردوو وە بنەماڵەی کاک ‌حەسەن مام ئەورەحمانی دارۆخانە کۆ بوونەوە لە مزگەوتی گوندی زەنگی سەر وە بنەماڵەی کۆچکردوو کاک فاروق هەمەوەندی هەر وەک ناسراون بە گەورەیی و بەخشندەیی ئەمرۆش بەبێ بەرامبەر و لە رێ ی خوای گەورەدا لە بنەماڵەی کاک حەسەن مام ئەورەحمانی دارۆخانەی پێنجوێن خۆش بوون بە هەوڵی ئاشتەوایی ڕیش سپی و پیاوانی ئایینی و پیاو ماقوڵان،لەمەراسیمەکەدا بە ڕێز مەریوان کەریم ئاغای هەمەوەند ووتەیەکی خێر و ئاشتیانەی پێشکەش کرد، خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:23:12/10/2017