تێرمیناڵی بەشی رۆژئاوای سلێمانی کاری لەسەردە کرێ




هە مەوەند نێت؛ بەشی هەواڵ


وەزارە تی گواستنەو گە یاندن لە ڕاگە یاندراوێکدا کە وێنە یەکی دەست هە مەوەند نێت کەوتوە دەڵیت ؛ كردنەوەی تێرمیناڵی بەشی رۆژئاوای سلێمانی كاری لە سە ر دەکرێت



بەمەبەستی رێكخستنی هاتوچۆی نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاو قەزاو ناحیەكانی بەشی رۆژئاوای ئەو شارە ، كردنەوەی تێرمیناڵی بەشی رۆژئاوای سلێمانی كاری لەسەر دەكرێت، وەزیری گواستنەوەش ڕایگەیاند: رێكخستنەوەی سەرجەم گەراجە پەرتەوازەكانی شارەكان لە تێرمیناڵێكدا لەپێناو كارئاسانی و یارمەتیدانی خەڵكی شارەكانە .
مولود مراد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن پێشوازی کردلە صدیق محمد بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی سلێمانی ونوێنەری ڕێگە پێدروی كۆمپانیای السرد كە داواكاریان بەرزكردەوە بۆ دروستكردنی تێرمیناڵی رۆژئاوای سلێمانی كە پێشتر لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە تێرمیناڵی شارەزوور بۆ بەشی رۆژهەڵاتی سلێمانی درووست كراوە .
مولود مراد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ئاماژەی بەوەكرد: رێكخستنەوەی سەرجەم گەراجە پەرتەوازەكانی شارەكان لە تێرمیناڵێكدا لەپێناو كارئاسانی و یارمەتیدانی خەڵكی شارەكانەو خزمەتگوزاریەكەش دەبێتە دیمەنێكی جوانی شار كە لەئاستی وڵاتە پێشكەوتوەكان دەبێت ، داواكاریەكی لەو شێوەیەش پێویستی بە دۆكیۆمێنتی تێرمیناڵی پێشوو هەیە تا خوێندنەوەی وەزارەتی لەسەر بكرێت و رێنمایی پێویستیدا تاوەكو ئەو كۆمپانیایە لەڕێگای بەرهەمهێنانەوە زەویان بۆ دابین بكرێت و دواتر گفتوگۆكان لەگەڵ وەزارەت درێژەی پێ بدرێت .
پێشتر تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی لەلایەن كۆمپانیای السرد درووست كراوەو لەئێستادا ئەو كۆمپانیایە داواكاری دروستكردنی تێرمیناڵی بەشی رۆژئاوای شارەكەی پێشكەش كردوەو وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنیش داوای لێكردون نەخشەو دیزاینی تێرمیناڵی شارەزوور پێشكەش بكەن تا لەسەر ئەو دیكیۆمێنتانەی تێرمیناڵەكەی پێشوویان بڕیار لەسەر تێرمیناڵی نوێ بدرێت .
جێی باسە تێرمیناڵی بەشی رۆژئاوای سلێمانی رێگای هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی بەرەو پیرەمەگرون و دوكان و رانیەو كۆیەو هەولێرو بازیان و چەمچەماڵ و كەركوك و بەغداو چەند شارێكیتریش دەگرێتەوە .a


ئه‌م بابه‌ته 314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:42:12/03/2017