پێ له‌سه‌ر پێ چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی به دواوه‌یه.
پێ له‌سه‌ر پێ چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی به دواوه‌یه.
ئا: ديار صالح هه‌مه‌وه‌ند
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه پێ له‌سه‌ر پێ وه‌كو داب و نه‌ریتێك چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه .
كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری بواری ته‌ندروستی مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی دانانی پێ له‌سه‌ر پێ وه‌كو داب و نه‌ریت له‌لای ئافره‌تان و پیاوان ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست گرفته‌كانی نه‌خۆشی دهوالییهوه ده‌ناڵێنن پێویسته وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داب و نه‌ریته كۆنهببن و پێیه‌كانیان له‌سه‌ر یه‌كتری دانه‌نێن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه باسى له‌وه‌يش كردووه، (25%) ی گه‌نجان به‌ده‌ست گرفته‌كانی سووتانه‌وه و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن و نه‌ریتی پێ له‌سه‌ر پێ دانانیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌والی هه‌یه‌و ده‌بێتة هۆی هێواش هاتوچۆكردنی خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌كان و به‌مه‌ش فشارێكی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان.
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:47:18/02/2017