((بەوردی ئەم چیرۆ کە بخوێنەوە))

خالید جەباری

ئەگێڕنەوە جارێک پادشای شوێنێک فەرمان دەردەکات هەرکەس قسەیەکی جوان و پرمانابکات (٤٠٠)دیناری ئەدەمێ،بۆیە جارێک خۆی و دەست و پێوەندەکەی ئەگەڕێن چاویان بەباخەوانێک ئەکەوێت،خەریکی ناشتنی دارێکی زەیتون ئەبێ،ئەم باخەوانەش کابرایەکی بەساڵاچو ئەبێت و تەمەنی نزیکەی (۹٠) ساڵێک ئەبێت،پادشاکە بەکابرای باخەوان ئەڵێ:تۆ داری زەیتونت بۆ چیە؟ چەند ساڵی تری پێئەچێ ئینجا بەر ئەگرێت،لەکاتێکا تۆ کۆتایی تەمەنتە؟کابرای باخەوانیش ئەڵێ ئەوانەی پێش ئێمە داریان ناشت و ئێمەبەرهەمەکەیمان خواردو سودمان لێ بینی، ئێمەش ئەینێژین ئەوانەی دوای خۆمان سودی لێ ئەبینن،پادشا وتی ئەمە یەکێکە لەقسە جوانەکان (٤٠٠)دیناری بدەنێ،کابراش پارەکەی وەرگرتو زەردەخەنەیەکی بۆ کرد،پادشا وتی:ئەوزەردەخەنەیە چی بو؟ وتی تۆ وتت چەند ساڵی تر داری زەیتون بەر ئەگرێت،دارەکەی من هەر ئێستا بەری گرت،پادشا وتی:ئەوەش قسەیەکی جوانە(٤٠٠)دیناری تری بدەنێ،باخەوانیش بەخۆشیەوە پارەکەی وەرگرتو زەردەخەنەیەکی تری بۆکرد،پادشا پرسی ئەوە بەچی پێ ئەکەنی؟باخەوانی پیریش وتی:بەوە پێ ئەکەنم دار زەیتونی خەڵک ساڵی یەک جار بەر ئەگرێ، دار زەیتونەکەی من دوجار بەری گرت،پادشا وتی ئەوەش قسەیەکی جوانە(٤٠٠)دیناری تری بدەرێ خاوەن خەزێنە،پاشان پادشا بەپەلە شوێنەکەی جێ هێشت،سەرداری سەربازەکان بەپادشای وت بۆچی ئەوها بەپەلە ئەو شوێنەت جێ هێشت؟پادشاش وتی:گەر تابەیانی لەوێ دانیشم خەزێنە پارەی تیا نامێنێ و کۆتایی پێ دێ، بەڵام قسەی ئەم باخەوانە پیرە کۆتایی نایە...

((شتی چاک بەرهەمی ئەبێ ئەگەر ماوەیەکیشی پێ بچێ))٠٠٠



ئه‌م بابه‌ته 691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:27:11/02/2017