وەفدێکى ئەوقاف سەردانى کـتێبخانەى کەریم ئاغاى هەمەوەندیان لە چەمچەماڵ کرد

ڕێکەوتى ٢٠٢٢/٩/٢٩ بەڕێوەبەر و وەفدێکى کتێبخانەى ئەوقافی سلێمانى سەردانى کـتێبخانەى کەریم ئاغاى هەمەوەندیان لە چەمچەماڵ کرد,لەلایەن بەڕێز مەریوان کەریم ئاغاى هەمەوەند بەخێرهاتنى کەوسەر خان و کاک شێخ عوسمان و شاندى یاوەریان کرا و باسی بیرۆکەى دروست کردنى مۆزەخانە و کتێبخانەى کەریم ئاغاى هەمەوەندیان بۆ شاندەکە باس کرد کەپاش ساڵێک لە  کۆچى دوایی کەریم ئاغاى هەمەوەند ئەم خانوە و سەرجەم کەل و پەلى مێژووى و کتێبخانەکە بەڕووى دانیشتوانى چەمچەماڵ و دەوروبەر و بیانیەکاندا و زانکۆکانى کوردستان و جیهان کرابەوە بەمەبەستى ئاشنا بوون بە مێژووى هەمەوەند و شارى چەمچەماڵ  وە لە لایەن کەوسەر خان و کاک شێخ عوسمان سوپاس و دەستخۆشیان بۆ ئەو خزمەتەى کەلەلایەن کوڕانى کەریم ئاغاى هەمەوەند بەو ناوچەیە و سەرجەم شوێنەکانى ترى کوردستان و عێراق و ناساندنى مێژووى هەمەوەند و شارى چەمچەماڵ وکوردستان بە جیهان و دیاریەکیان پێشکەش بە بەڕێز مەریوان کەریم ئاغا کرد.


ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:26:30/09/2022