کونسوڵى ئیمارات لەهەولێر سەردانى کاک مەریوان کەریم ئاغا دەکات

ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٩/١١ کونسوڵى گشتى  ئیماراتى عەرەبی یەکگرتوو- هەولێر بەڕێز (احمد ابراهیم سعید الظاهري)  سەردانى دیوەخانى کەریم ئاغاى هەمەوەندى کرد و لەلایەن بەڕێزان مەریوان کەریم ئاغا و هەڵەت کەریم ئاغا و ئازاد محمد امین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و قائمقامی چەمچەماڵ و چەندین کەسایەتى حکومى و کەسایەتى ناوچەکە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى و و شاندى یاوەرى کرا. لەمیانەى سەردانەکەى بەڕێز کونسوڵى گشتى ستایشى ئامادەبووانی کرد و ستایشى ڕۆڵى هۆزى هەمەوەندى کرد کەبەدرێژایی مێژوو لەبەرخودان بوون لەبزووتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کورد و بەڵێنى دا کەسەردانەکانى بۆ ناوچەکە بەردەوامى هەبێت و پشتگیرى ووڵاتەکەى دووپاتکردەوە, لەلای خۆیەوە بەڕێز مەریوان کەریم ئاغاى هەمەوەند بەخێرهاتنى کونسوڵى گشتى و شاندی یاوەرى و هەموو میوانەکانى کرد.


ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:17:14/09/2022