پرۆژەى ئاوى گۆپتەپە-چەمچەماڵ چووە بوارى جێبەجێکردن
بەهەوڵ و ماندوو بوونى ڕێزدار مەریوان کەریم ئاغاى هەمەوەند و پاش دیداریان لەگەڵ بەڕێزان هێرۆ ابراهیم احمد لەساڵى ٢٠١٨ وپاش چەند جارێک سەردانى بەڕێز قوباد تاڵەبانى و پاش چەندین دیدار و گفت و گۆ و بەڵێنیان دا کە خزمەتگوزارى زیاتر بۆ شارى چەمچەماڵ دابین بکەن و بەتایبەت چارەسەرکردنى کێشەى ئاوى خواردن سوپاس بۆ خوا بەهەوڵى هەموو دڵسۆزان و خەمخۆران بڕیارى جێبەجێکردنى پرۆژەى ئاوى گۆپتەپە-چەمچەماڵ چووە بوارى جێبەجێکردن و بودجەى بۆ تەرخان کرا بە شێوەى نەختینە. لاى خۆمانەوە زۆر سوپاسى بەڕێزان هێرۆ خان و کاک قوباد و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوکارمان بوون و کارئاسانیان بۆ کردین بۆ ئەنجامدانى ڕەزامەندی بۆ ئەم پرۆژەیە.
ئهم بابهته 301
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:38:12/04/2022