قوتابخانەى بنەڕەتى چەمچەماڵ سەردانى مۆزەخانەى کەریم ئاغاى هەمەوەندیان کرد
ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٣/٥ بەمەبەستى ئاشنا بوون و شارەزایی لەسەر کەلتور و شوێنەوارەکانى سنورى قەزاى چەمچەماڵ, قوتابخانەى بنەڕەتى چەمچەماڵ سەردانى مۆزەخانەى کەریم ئاغاى هەمەوەندیان کرد, وەستافی مۆزەخانە بەخێرهاتنیان کردن و باسیان لەبەشى کەلەپور و کلتورى مۆزەخانە و کتێبخانەى کەریم ئاغاى هەمەوەندیان بۆ کردن و تیایدا ئاشنا بوون بەبەشێک لە مێژووى شارى چەمچەماڵ و دەرورو بەرى و باس لە شێوازى ژیان و کلتورى هەمەوەند و ناوچەى چەمچەماڵ بۆ خوێندکارەکان ڕوون کرایەوە.ئەم چالاکیانە بەردەوامى دەبێت بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی سنورى قەزاى چەمچەماڵ و دەروروبەرى.
ئهم بابهته 98
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:26:05/03/2022