دۆزی كورد و ئێران
ئا: شوان هەورامى
ئێرانی پاشایه‌تیی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه - واته پاشایه‌تیی هه‌خامه‌نشی – كه له‌سه‌ر بناغه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی ماده‌كان و له لایه‌ن { كورشی هه‌خامه‌نشیی } ه‌وه دامه‌زرێنرا ، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه له ناخیاندا چه‌سپا كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا بڵاو بكه‌نه‌وه ، چونكه كورش توانی هه‌ردوو دۆڵی میزۆپۆتامیا و نیل بخاته ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی و چه‌ندین ده‌وڵه‌تیش بڕووخێنێت ، بۆیه هه‌ر له‌و كاته‌وه كورده‌كان وه‌كو گه‌لێكی ئاریایی ؛ هه‌میشه له‌ژێر سته‌م و داگیركاریی ئیمپراتۆریه‌تی فارس‌دا بوون و به‌شی خۆرئاوای كوردستانیش كه له ژێر هه‌ژموونی رۆمه‌كاندا بوون ، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه باجی جیۆپۆلۆتیكی كوردستانیان داوه‌و هه‌میشه بوونه‌ته گۆڕه‌پانی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی رۆم و فارس و سووته‌مه‌نی ئه‌و جه‌نگه خوێناویانه .
دواتریش له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و زنجیره‌ی پاشایه‌تی سه‌فه‌ویدا ، ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی جیاوازیی مه‌زهه‌بی و ململانێی هه‌ژموون به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، له دوای جه‌نگی چاڵدێرانه‌وه بۆ جارێكی تر كوردستان بووه‌وه به گۆڕه‌پانی جه‌نگی ئێران و عوسمانیی و چوار سه‌ده به‌رده‌وام بوو ، بۆیه كوردستان به به‌رده‌وامیی ناوه‌ندێكی گه‌رمی ململانێی نێوان ئه‌و دوو زلهێزه‌ی ناوچه‌كه بووه .
هه‌رچه‌نده چه‌ندین میرنشینی كوردیی به‌رده‌وام بوون له ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان ، به‌ڵام ئه‌مانیش به ئه‌ندازه‌ی به‌هێزیی و بێهێزیی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیی و ئێرانیی قه‌ڵه‌مڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتیان له هه‌ڵكشان و داكشاندا بووه ، تا له دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م – به پێی كۆنگره‌ی ئاشتیی پاریس – سنووری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه دیاریی كران و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا قهتیسكرایهوه له توركیادا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دابه‌شكرا به‌سه‌ر چه‌ندین وڵاتی نوێ‌دا ، كه به پێی دابه‌شكاریی پێشنیاز كراوی لیژنه‌ی { سایكس – پیكۆ } كوردستان كه‌وته ناو چوار ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌وه ( عێراق ، توركیا ، سوریا ، ئێران ) ، ئیتر ئه‌وه ماوه‌ی 100 ساڵه له‌ژێر سایه‌ی سته‌مكاریی و دابه‌شكاریی هێزه داگیركه‌ره‌كانی خۆرئاوادا ، گه‌لی كورد ده‌یان شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان و داخوازیی خه‌ڵتانی خوێن و قڕكردنی ره‌گه‌زیی كراوه ، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش – سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه مافی چاره‌نووس ده‌داته هه‌ر گه‌لێك داوای بكات – به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ؛ وڵاتانی زلهێزی خۆرئاوا به‌رده‌وام له دژی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد بوون ، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ قۆناغدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری وڵاتیشدا له دژی مافی گه‌لی كورد بوون 8 .
ئێرانی په‌هله‌ویی – چ له سه‌رده‌می ره‌زا شا و چ له سه‌رده‌می محه‌مه‌د ره‌زای كوریدا – له قۆناغه جیاوازه‌كاندا سته‌مكاریی زۆریان به‌رانبه‌ر به كورده‌كانی خۆرهه‌ڵات و پارچه‌كانی تریش كردووه ، هه‌میشه داخوازییه ره‌واكانی هۆزه‌كانی ناوچه‌ی ئیلام و به‌ختیاریی و لوڕ و قه‌شقایی و كرماشان و سنه و موكریان و ورمێ و ده‌وروبه‌ریان به ئاگرو ئاسن وه‌ڵام داوه‌ته‌وه ، كه دیارترینیان به هاوكاریی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا و به رێكه‌وتنی { قه‌وام سه‌ڵته‌نه و سادچیكۆڤ } یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش پشتیوانی خۆی له كۆماری كوردستان كشانده‌وه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری نه‌هامه‌تیی له مێژووی گه‌لی كورددا هه‌ڵدرایه‌وه كه به سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و هاوڕێكانی ده‌ستی پێكرد ؛ كه جگه له چه‌ند مانگێكی سه‌رده‌می دكتۆر موحه‌مه‌دی موسه‌دیق ، كورده‌كان له تاریكستانی رژێمی پاشایه‌تیدا بوون ، تا سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و سه‌ركه‌وتنی له شوباتی 1979 دا .
له‌و ماوه تاریكه‌دا سیستمی پاشایه‌تی په‌هله‌وی ؛ نه‌ك هه‌ر له چوارچێوه‌ی وڵاته‌كه‌یدا ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچهكهشداو له چوارچێوه‌ی په‌یمانه‌كانی به‌غداو سه‌عد ئاباد و هاوكارییه به‌رده‌وامه موخابه‌راتیی و ههواڵگرییهكانیاندا ، هه‌میشه جه‌ختیان له‌سه‌ر سه‌ركوتكردنی داخوازییه ره‌واكانی كورد كردۆته‌وه .
بۆیه ده‌بینین حكومه‌تی پاشایه‌تیی ئێران ، سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی كۆماریی عێراق – به تایبه‌تیی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا – كه‌چی ته‌نیا كوردی چه‌واشه‌كرد و به یارمه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا 9 كردیه كارتی گوشار و نه‌یهێشت رێكه‌وتنامه‌ی ئازاری 1970 بگاته ئه‌نجام و له ساڵی 1974 دا شه‌ڕێكی وێرانكه‌ر هه‌ڵگیرسایه‌وه‌و دوای ساڵێك موحه‌مه‌د ره‌زا شای ئێران و سه‌دام حسه‌ین له جه‌زائیر له 6 ی ئازاری 1975 دا گه‌یشتنه رێكه‌وتن و كوردیان خسته به‌رده‌م نه‌هامه‌تیه‌كی كه‌مه‌رشكێن .
له‌سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشدا ، له سه‌ره‌تادا كه سیستمی نوێ دامه‌زرا ، زۆرینه‌ی كورد ده‌نگیان به سیستمی كۆماری ئیسلامیی دا و ده‌یانویست له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ، كوردیش به مافه ره‌واكانی بگات ، له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی و دادگه‌ریی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ، به‌ڵام به‌رپرسانی نوێ به ئاگرو ئاسن رووبه‌ڕووی ئه‌و داخوازیانه بوونه‌وه‌و كورد كه‌وته به‌ر هێرشێكی تائیفیی و نه‌ته‌وه‌یی ، چونكه له‌لایه‌ك زۆرینه‌ی سوننه‌ن و له‌لایه‌كی تریش كوردن ، وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا كورد له ریوایه‌ته‌كانی شیعه‌دا له جنۆكه‌ن و نابێ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا بكرێت . من لێره‌دا ناتوانم هه‌ڵه‌ی پارته‌كانی خۆرهه‌ڵاتیش له‌به‌رچاو نه‌گرم ، كه له‌لایه‌ك له‌نێو خۆیاندا كردیانه جه‌نگێكی ماڵوێرانكه‌ری چه‌ندین ساڵه ، به تایبه‌تی شه‌ڕی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان – كه ماركسیه‌كی زۆر تووندڕه‌و بوون – له‌لایه‌كی تریش ئه‌م پارتانه له‌وه‌دا كه دژایه‌تی مه‌زهه‌بی سوننه‌ی هاوڵاتیانی خۆیان ده‌كرد – به تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیی – و ده‌یان زانای ئاینییان گرت و دوای ئه‌شكه‌نجه كوشتن‌یان یا به ره‌شه‌كوژیی تیرۆریان كردن ، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی تر بوو به قازانجی رژێمی تائیفیی ئێران ؛ كه كوردی سوننه به ناچاریی ببنه هاوكاری سیستمی نوێ و پشت له داخوازیی شۆڕشگێڕان بكه‌ن !!
گه‌رچی به درێژایی شه‌ڕی عێراق – ئێران ؛ كوردی باشوور بوونه هاوپه‌یمانی ئێران ، به‌ڵام ئێران ته‌نیا وه‌كو كارتی گوشار بۆ سه‌ر رژێمی عێراق ئه‌وانی به‌كارهێنا ، له‌وه‌شدا رژێمی دڕنده‌ی عێراقی هاندا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی له دژی گه‌لی كورد و سوتاندنی كوردستانیش به هێرشه‌كانی ئه‌نفال ، دواجاریش به قبوڵكردنی بڕیاری 598 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ئابی 1988 دا جه‌نگه‌كه كۆتایی پێهات – كه ئیمام خومه‌ینی به خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هری چواند - و كوردیش بۆ جارێكی تر كه‌وته‌وه سوڕانه‌وه له‌ناو بازنه به‌تاڵه‌كه‌ی دابه‌شكردن و نه‌فرینی جیۆپۆلۆتیكدا !!
به‌داگیركردنی كوه‌یت و جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو ، به هاندانی بۆشی باوك ؛ گه‌لانی عێراق راپه‌ڕین ، به‌ڵام به رێكه‌وتنی سه‌فوان له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكادا ، ئه‌و وڵاته چاوپۆشیی كرد له سه‌ركوتكردنی گه‌لانی عێراق له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه ، هه‌ر ئه‌و ترسه‌ش بوو كه له كوردستاندا كۆڕه‌وی ملیۆنیی دروستكرد و بووه هۆی ئه‌وه‌ی رای گشتی جیهان بهه‌ژێنێت ، بۆیه به پێشنیازی فه‌ره‌نسا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی بڕیاری 688 ی ده‌ركرد و ناوچه‌ی دژه فڕینی له باكووری هێلی 36 پله راگه‌یاند ، به‌و شێوه‌یه‌ش هێز و كارگێڕیی عێراق پاشه‌كشه‌یان كرد و به كرده‌وه پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك كه‌وتنه ده‌ستی به‌ره‌ی كوردستانیی ، بۆیه له دوای شكستی گفتوگۆكانیان له به‌غدا ، له 19 / 5 / 1992 دا له كوردستان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراو كورد بووه خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆی ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه حكومه‌ته‌كانی ئێران و توركیا و سووریای هاندا ، به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان بكه‌ن ، بۆ گه‌مارۆدان و سنووردانانی هه‌رێم و رێگه نه‌ده‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كوردانی پارچه‌كانی تر بكات ، كه به‌ڕاستیی كورتبینیی و هه‌ڵه‌ی مێژوویی جه‌نگی ناوخۆ ئه‌و هیوایه‌ی ئه‌وانی ده‌سته‌به‌ر كرد و كوردی له قۆناغێكی زێڕیندا تووشی نه‌هامه‌تیی كرده‌وه . كه تا ئه‌مڕۆش كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ر به‌رده‌وامن و ئێران له‌و رێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر به‌شێكی گرنگی كوردستاندا بسه‌پێنێت .
ئه‌م هه‌ژموونه له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام و هاتنه‌سه‌ر كاری لایه‌نگره تائیفیهكانی ئێران له عێراق و پاكتاوكردنی سوننه له سێگۆشه‌ی سوننه‌دا به بیانووی شه‌ڕی دژه تیرۆره‌وه - كه ئهمهریكاو ئێران وه‌كو دوو هاوپه‌یمان تیایدا ده‌ركه‌وتن – و دواجار شه‌ڕی داعش هه‌ژموونی ئێرانی زۆر فراوان كرد ، ئێستا كورد كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی پاكتاوكردنی . به تایبه‌تی به‌هۆی نه‌زانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه‌وه ؛ هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه نه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش و دوای رووخانی سه‌دامی له‌ده‌ستداوه ، به‌ڵكو خه‌ریكه ته‌واوی ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانی دوای 1991 یش له ده‌ست ده‌دات ، ئه‌مه‌ش داخوازییه‌كی ئێران و توركیا و سوریا و وڵاتانی خۆرئاواشه ، كه هه‌میشه به بیانووی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی ناوچه‌كه ؛ چاویان له قڕكردنی گه‌لی كورد داخستووه !!
هه‌روه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا – له‌وانه‌یه ویستی هه‌ریه‌كه له ئێران و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا جیاواز بێت – به‌ڵام مه‌خابن ؛ نه‌زانیی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری كورد نه‌یتوانی جیاوازییه‌كانیان بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كورد بقۆزێته‌وه ، به‌ڵكو هه‌موویانی له دژی خواسته‌كانی یه‌كخست ، بۆ نمونه توركیا و ئێران شیروتیریان له یه‌كتر ده‌سوی ، كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆ قادر ده‌یگووت ئه‌گه‌ر توركیا و ئێران به‌رانبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوه‌ستن دابه‌شده‌كرێن ، توركیا بۆ ئه‌نادۆڵی بچووك و ئێرانیش بۆ ئاسیای بچووك فڕێ ده‌درێن 10 . ئه‌م خوێندنه‌وه نه‌زانانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه به راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێم ناو ده‌بران ، نیشانه‌ی قوڵیی نه‌هامه‌تیی ئه‌م قۆناغه‌ی كورد‌و كوردستانن !!
---------------
په‌راوێزه‌كان :
8. بڕوانه راپۆرتی گروپی دیراسه‌كردنی عێراق ( بیكه‌ر – هاملتۆن ) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن ، سلێمانی 2007 ، كه داوای ئه‌وه ده‌كات جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 دوا بخرێت ، چونكه كه‌ركوك به به‌رمیلی بارووت ده‌چوێنێت ، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌نگیان به ده‌ستوور و ماده‌كانی داوه . هه‌روه‌ها بڕوانه كتێبی { مام جه‌لال - دیداری ته‌مه‌ن } ، سلێمانی 2017 ، كه باسی گه‌یشتنه ئه‌نجامی گفتوگۆی یه‌كێتی و حكومه‌تی عێراق ده‌كات ، به‌ڵام دواجار شاندێكی توركیا ناهێڵێت پرۆتۆكۆلی نێوانیان واژۆ بكرێت و له ساڵی 1985 شه‌ڕ ههڵدهگیرسێتهوهو ده‌گه‌ینه‌وه به كیمیاوی و ئه‌نفال .
9. بڕوانه راپۆرتی گروپی دیراسه‌كردنی عێراق ( بیكه‌ر – هاملتۆن ) ، له‌بڵاوكراوه‌كانی خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن ، سلێمانی 2007 ، كه داوای ئه‌وه ده‌كات جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 دوا بخرێت ، چونكه كه‌ركوك به به‌رمیلی بارووت ده‌چوێنێت ، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌نگیان به ده‌ستوور و ماده‌كانی داوه . هه‌روه‌ها بڕوانه كتێبی { مام جه‌لال - دیداری ته‌مه‌ن } ، سلێمانی 2017 ، كه باسی گه‌یشتنه ئه‌نجامی گفتوگۆی یه‌كێتی و حكومه‌تی عێراق ده‌كات ، به‌ڵام دواجار شاندێكی توركیا ناهێڵێت پرۆتۆكۆلی نێوانیان واژۆ بكرێت و له ساڵی 1985 شه‌ڕ ههڵدهگیرسێتهوهو ده‌گه‌ینه‌وه به كیمیاوی و ئه‌نفال .
10. ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ له ڤیدیۆ و خوێندنه‌وه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی سه‌رۆ قادر و هێمن هه‌ورامی بگرێت ، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڤیدیۆكانی یوتیوپ ، كه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر یاسا له كوردستاندا هه‌بوایه ده‌بوو دادگایی بكرانایه‌و به یاساش بۆ هه‌میشه له سیاسه‌ت و لێدوان و چه‌واشه‌كاریی قه‌ده‌غه بكرانایه بۆ نمونه سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه بكه‌ن :
https://www.youtube.com/watch?v=AZp3PSM6Gog