لە مالى کریم ئاغاى هەمەوەند لیژنەیەک بۆ پاراستنی دەزگا فەرمییەکان پێکهێندرا


لە مالى کریم ئاغاى هەمەوەند لیژنەیەک بۆ پاراستنی دەزگا فەرمییەکان پێکهێندرا

ئەمرۆ بەروارى ٢٠١٧/١٢/٢٣ لە ماڵى کریم ئاغاى هەمەوەند بە ئامادەبوونى 
کورانى کریم ئاغاى هەمەوەند وخزمانى هەمەوەند وکەسایەتیی ناسراوی سنووری چەمچەماڵ و گەرمیان بە هاوکاری رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ رێکخرا و لەگەڵ کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان و مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران و کەسایەتییە حیزبییەکان کۆبوونەوە، مەبەستی کۆبوونەوەکەش بەئامانج نەگرتنی فەرمانگە حکومییەکانی چەمچەماڵ بوو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

کورانى کریم ئاغاى هەمەوەند پیشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەبرى داواى خۆپیشاندەران مافێکى رەوایە بەلام ئێمە دەمانەوێت بە شێوەیەکى ئاشتیانە پەیامى خۆپیشاندەراو و خەلکى خۆشەویستى چەمچەمال بە لایەنى پەیوەندى دار بەگەینین تا شارەکەمان دورر بیت لە خوێن رژندن داواى مافیان بکەین

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون، خاڵی جەوهەریش پێکهێنانی لیژنەیەک بووە لەو کەسایەتییانەی بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەدا، کاری لیژنەکەش سەردانکردنی سەرکردایەتیی پارتەکانی باشووری کوردستان و پاراستنی دەزگا فەرمییەکان و دوور خستنەوەى ئەوە هێزەى کە لە ناو شاردا هەیە



ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:47:23/12/2017