بایكوَت وكاريگه‌رییه‌كانی

بایكوَت وكاريگه‌رییه‌كانی ...
پروَسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیَركردن ئه‌رك وبه‌رپرسیاریتییه‌ هه‌ره‌ گرنگییه‌كانی هه‌موو حكومه‌تیَكه‌ له‌ جیهاندا،له‌به‌رئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ به‌رفراوانتریت وكاریگه‌رترین چینه‌كانی كوَمه‌لَگه‌ وه‌كوو چینی خویَندكاران و ماموَستايان به‌ خویَندكاروماموَستاى زانكوَو په‌یمانگه‌كانیشه‌وه‌ . ئه‌م سالَ, سالَى خويَندن 2016-2017 له‌م هه‌ریَمه‌ی خوَمان(هه‌ریَمى كوردستان) رِه‌وشى خويَندنى به‌ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وتووه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خویَندن ، به‌تايبه‌تی به‌هوَى به‌رده‌وامی بايكوَتی خویَندنه‌‌وه‌ له‌پاریَزگاكانی (سليَمانى و هه لَه‌بجه)وئيداره‌ی گه‌رمیان ورِاپه‌رِين ،هه‌رچه‌نده‌ خویَندن له‌هه‌ولیَرودهوَك به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام ئه‌ویش به‌هوَى كه‌مكردنه‌وه‌ی رِوَژه‌كانی ده‌وامی ماموَستايانه‌وه‌ وه‌كوو پیَويست نيه, په‌كخستنی خویَندن وبه‌رده‌وامی بايكوَتكردنكاریگه‌ری زوَرى هه‌یه‌ له‌م رِووانه‌وه‌:- - له‌رِووی( زانستييه‌وه )‌ كاریگه‌رییه‌كانی بایكوت زوَرن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م فیَرخوازانی قوَناغه‌كانی خویَندن هه‌رله ‌باخچه‌ی مناڵانه‌وه‌ تاكوو زانكوَو په‌یمانگه‌كان وخویَندنى بالآ وكاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ئاستی زانستی ماموَستايانيش، دوَخى نه‌خوازراوه‌ له‌سه‌ر پوَلى يه‌كه‌می سه‌ره‌تایی كه‌ زوَرهه‌ستیاره‌ پیویسته‌ قوتابی هه‌فته‌ی (یه‌ك پیت) فیَركریَت و زوَرپيَويستيان به‌كاته‌ بوَئه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی پته‌ویان هه‌بیَت‌ نه‌ك وه‌ك ئه‌مرِوَكه‌ زیاتر له‌7مانگه‌ قوتابى و ماموَستا له‌وانه‌كانیان دابراوون . هه‌روه‌ها له‌سه‌ر قوَناغى ئاماده‌یی به‌تایبه‌ت پوَلى12 كه‌ كات زوَرگرنگه‌ بوَته‌واوكردنی بابه‌ته‌كان بوَنمونه‌ بابه‌تی بیركاری پوَلى12ى زانستى به‌ زیاتر له‌ 144 وانه‌بیژی(محاضره‌) ته‌واوده‌بیَت واته‌ هه‌فته‌ی 6وانه‌ له‌ماوه‌ی 7مانگدا" به‌ هه‌مان شیَوه‌ بوَ بابه‌ته‌كانی تروه‌ك ئینگلیزی به‌ زیاتر له‌120 وانه‌بیژی(محاضره‌)ته‌واوده‌بیَت،به‌هه‌مان شیَوه‌ به‌گویره‌ی به‌شه‌وانه‌كانی بابه‌ته‌كانیتر له‌ ماوه‌ی 7مانگی خویَندن، به‌هه‌مان شیَوه‌ی ئه‌و دوو قوَناغه‌ی باسمانكرد كاریگه‌ری له‌سه‌ر قوَناغه‌كانیترهه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی بیركاری كه‌ به‌زنجیره‌ به‌ پیَى قوَناغ رِيَكخراوه‌و ناكریَت هيچ به‌ندیَكى لىَ فه‌راموَشكريَت ، وبابه‌تی زمانه‌كانیش به‌هه‌مان شیَوه‌ به‌تایبه‌تی ئینگلیزی له‌گه‌لَ بابه‌ته‌ زانستییه‌كانی وه‌ك فیزیا و كیمیا و زینده‌زانی وبابه‌ته‌ ویَژه‌ییه‌كانش. هه‌روه‌ها ئه‌م بایكوَته‌ زانكوَو په‌یمانگه‌كانشی گرتوَته‌وه‌ و هه‌مان كاریگه‌ری هه‌ییه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانستی خویَندكاران وماموستايانيش هه‌یه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ كادری په‌روه‌رده‌یی و ئه‌كادیمی پیَده‌گه‌ییه‌نن به‌هه‌مان ئه‌م دوَخه‌نه‌خوازراوه‌ . - له‌رِووی( ئابوورییه‌وه‌ )‌ كاریگه‌رییه‌كانی بایكوَت زوَرن له‌سه‌ر بازارو جولَه‌ی بازرگانی وداهاتی كه‌رته‌كانی تابه‌ت و گشتیشه‌وه‌ ، چونكه‌ ده‌وامكردنی سه‌دان هه‌زار له‌ قوتابی و خویَندكارو دةيان هةزار ماموَستاوفه‌رمانبه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خویَندنی باڵا بوَخوَى ده‌بیَته‌ هوَكارى گه‌شه‌و بوژنه‌وه‌ی بازارِوجولَه‌بازرگانییه‌كان ، جگه‌ له‌ داهاته‌كانی به‌ كریَدانى فروَشگا(حانوت)وكافتریاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خویَندنی باڵا به‌زیادكردنی ئاشكرا كه‌ ساڵانه‌ به‌ ملیاره‌ها دینارده‌بیَت. - له‌رِووی( ده‌روونییه‌وه‌ )‌ كاریگه‌رییه‌كانی بایكوَت زوَرن له‌سه‌ر تاك به‌تاكی كوَمه‌لَگه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر خودی قوتابی و خویَندكاركه‌ چاره‌نووسی نادیاره‌ وكه‌سیش ناتوانیَت پیَش به‌ته‌مه‌ن بگریَت,رِوَشتنى سالَيَك له‌ته‌مه‌ن (تعویض) نابیَته‌وه‌ به‌تایبه‌ت خویندكارمان هه‌یه‌ بوَخوَى ئيَستا لة پوَلى 12 ى ئاماده‌ی دووسالَه‌وسیَ سالَه‌یه‌، هه‌روه‌ها زوَربه‌ی ماموَستایان له‌ بارو دوَخیكی ده‌روونی ناجیَگیردان و خه‌می په‌روه‌رده‌و فیَركردنیانه‌ له‌گه‌لَ جيَبه‌جيَكردنى داواكارييه‌كانيان. - له‌رِووی( سیاسییه‌وه‌ ) بایكوَت كاریگه‌ری زوَرى ‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ململانیَ و ركه‌به‌ريَتى هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان. گه‌ر خویَندن بوَ ئه‌م سالَ له‌ناوچه‌ی بایكوَت به‌ته‌واوه‌تی په‌كی بكه‌ویَت, كاریگه‌رییه‌كه‌ی بوَسالآنى داهاتووش به‌رده‌وامی ده‌بیَت له‌سه‌رجه‌م رِووه‌كانه‌وه‌و به‌هه‌زاران خویَندكار له‌زانكوو په‌یمانگه‌كان بیَ به‌ش ده‌بن بوَسالَى 2017-2018 , كوَنمره‌ی وه‌رگرتن داده‌به‌زیَت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خویندكارانی هه‌ولیر و دهوك ده‌بیت به‌تایبه‌ت كولیجه‌ به‌رزه‌كان. له‌ كوَتايدا هيوادارم خه‌می په‌روه‌رده‌و فیَركردن خه‌می هه‌مووان بیَت و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ په‌روَشه‌وه‌ به‌ فریایی ئه‌م دوَخه‌نه‌خوازراوه‌ی رِه‌وشی خویندن بكه‌ون , چوونكه‌ میَژوو رِه‌حم به‌كه‌س ناكات.
خه‌لیل خه‌له‌ف عبدول / سه‌رپه‌رشتیاری پسپوَرِى - رِوَژئاوای سلیمانی


ئه‌م بابه‌ته 731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:22:14/12/2016