دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لێدانی بیرێک کە بە ئاو و ئاگرەکە ناسراوە

  دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لێدانی بیرێک کە بە ئاو و ئاگرەکە ناسراوە

 

 ن: هەڵەت کریم هەمەوەند


 

دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لێدانی بیرێک کە بە ئاو و ئاگرەکە ناسراوە بە پێویستم زانی چەند دێرێک لەسەر ناوچەکەو ئەم سامانە سروشتیە پشت گوێ خراوە بنووسم نامەوێ بچمە سەر چۆنێتی لێدان و شێوەو دەرچوونی ئاو پاشان بۆن و بەرامی غاز و نەوت و گڕگردنی 
لەبەر ئەوەی زۆر جار لە بەرنامەکاندا قسەی لەسەر کراوە 
ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە لە ساڵی ۲٠٠۳ کاتێ شەریکەی(ئایڤان هۆ)ی ئەمریکی بەڕێوبەری شەریکە مسترلیون دانیال هاتنە لای باوکم خوا لێی خۆش بێت مام کریم ئاغای هەمەوەند داوایان کرد شوینی هەڵکەندنی ئەو بیرانەیان نیشان بدەین کە شەریکەی کات لە ساڵانی پەنجاکان هەڵیان کەندووە و کاریان لە سەر کردووە پاشان کورتە باسێکیان لەسەر ئەو غازە بێ شومارەی چەمچەماڵ کرد لیون دانیاڵ وتی ۲٠_٤٥ مەتر بە پانی و ٤٠_۷٠کیلۆمەتر بە درێژی غاز لەژێر زەوی چەمچەماڵدایە لە کاتی خۆیدا نەزانراوە قوڵێکەی چەندە بەڵام زانراوە غازەکەی هێندە پاکە ڕاستەو خۆ ئەتوانرێ بەکاری بهێنرێ
باوکم واتا مام کریم هەمەمەند وتی تۆ قسەی خۆشمان بۆ ئەکەی، دڵ خۆشم دەکەی وەک چەمچەماڵیەک و کوردستانیەک وتی قسەی خۆش نییە ئەمە ڕاستیەکە ڕۆژێ دێت سەرچاوەی ئابوری کوردستان لەم چەمچەماڵەی تۆوە سەرچاوە دەگرێت بەرامبەر نەوتی کەرکوک جاران نەوت ٥ جار لە غاز بەهێزتر بوو بەڵام ئێستا غاز ٥ جار لە نەوت زیاترە
هەروەها شەریکەی ئایڤان هۆ لە هەموو جیهاندا ۱۳ لقی هەیە ئەگەر ئەم غازە هەڵبدرێتەوە و بدرێ بەئێمە ۱٤ هەم لق دەبێ لەجیهاندا کەواتە ئەوە خۆی بەڵگەیە ئەم شەریکەیە زۆر گەورە و بەهێز بوو بۆ هەموو غازێ ناڕوات ئەگەر کێڵگەیەکی زۆر زۆر گەورە و دەوڵەمەند نەبێ بەغاز ،
بەداخەوە لەکاتی خۆیدا بەغدا ڕازی نەبوو ئەم شەرکەیە کاری تێدا بکات ئەگەربدرایە بە ئەم شەریکەیە هەر لەسەرەتاوە نەیان دەشاردەوە کە غازیکی چەندپاک و زۆر و زەمەند لەم ژێر خاکە دایە بە هیوام ئێستاش ئاوڕی لێ بدرێتەوە تا چەمچەماڵ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال و دەورو بەری سودی لێ ببینن و بێتە سەرچاوەی ئابوری کودستان و دەسکەوتنی هەلی کار بۆ سنورەکەمان و ڕزگار کردن و دەرکردنی هەرێمەکەمان لەم تەنگەژەی قەیران و نەهامەتییەی ئێستادا.



ئه‌م بابه‌ته 1937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:34:24/11/2017