سەرکردەیى کاریزما و کێشەکانى ؟

سەرکردەیى کاریزما و کێشەکانى ؟
ن: دیارصالح هەمەوەند
کەسی کاریزمایی لە هەرێم زۆر کەمن. یەکێک لە خسڵەتە هەرە سەرەکییەکانی ئینسانی کاریزمایی تواناکانی قسەکردن‌و شێوەی گەیاندنی پەیامەکانییەتی لەڕێگەی کەناڵە جیاجیاکانی پەیوەندیکردنەوە هەیە. 
کەسایەتیەش لە کاریزمای کەسەکانی دیکە زیاترە ، زیاتر کەسانێکن کە کاریزمای بۆ دروستکراوە نەک خۆیان ئەو کاریزمایى لەخۆنیشاندابێت. 
بە بۆچونى من جەنابی مام جەلال کۆمەڵێک خسڵەتی کاریزمایی تێدابووە و لەخۆنیشانداوە، بەتایبەتی ئەگەر سەیرێکى مێژووى کارى شەست ساڵی ڕابردوى بکەیت لە گۆڕەپانەى کار کردنیدا .

بەڵام سەرکردەکاریزما کان هەمیشە لە دوایى خۆیان بۆشایى دروست دەکەن لە ناو وولات بێت یاخود حزبەکەیان یاخود گروپەکەیان ئەوی من دەیبینم کە مام جەلال کاریگەریى زۆرى هەبوو هەم لەسەر جەماوەرى کوردستان و ئەندامان و لایەنگران و ئەندامانى مەکتەب سیاسى حزبەکەى بۆیە ئێستا یەکێتى نیشتیمانى گەورە ترین کاریزمایى حزبەکەى لە دەستداوە بەبێ کاریزما ماوەتەوە ئەمیش ‌ لە پرۆسه‌ی‌ سیاسی و بەرەو پێش بردنى حزبە کەى زۆر زەحمەت دەکات


ئه‌م بابه‌ته 665 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:28:08/10/2017