پاشخانی ناكۆكیه‌كانی توركیا‌و ئه‌وروپا
پاشخانی ناكۆكیه‌كانی توركیا‌و ئه‌وروپا
ناكۆكییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپاو توركیا ، په‌یوه‌ندیی به دیموكراسیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ته‌وه نیه‌و ریشه‌ی مێژوویان هه‌یه ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ رووداوی نوێ بوونه‌ته هۆكاری راسته‌وخۆی قه‌یرانه‌كه ، به‌ڵام هۆكاره گرنگ و ناڕاسته‌وخۆكان زۆر گه‌وره‌ترو ستراتیژیی ترن و شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ ناو ململانێی شارستانیی نێوان خۆرئاوای كریستیان و خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامیی .
هۆكاره راسته‌وخۆكان :
1. پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌وروپا – به تایبه‌تیی له ئه‌وروپای خۆرئاوا – له‌دوای شاڵاوی په‌نابه‌رانی سوریا‌و جیهان له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا ، كه گه‌یشته نزیكه‌ی نیو ملیۆن په‌نابه‌ر ، بوه‌ته هۆكاری شكستی ئه‌و پارتانه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری پارته نه‌یاره‌كانیان ، به‌تایبه‌تی راستڕه‌وه په‌ڕگیره‌كان ، ئه‌و پارته ده‌سه‌ڵاتدارانه توركیا به هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌زانن ، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له هه‌ر وڵاتێكیاندا ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌گه‌ری شكستی ئه‌و پارتانه زۆر نزیكه . ئه‌وان ئه‌و شكسته‌یان بۆ سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ده‌رگای توركیای به‌ڕووی ئه‌وروپادا كرده‌وه‌و ئه‌وانی خسته ئه‌و قه‌یرانه‌وه ، ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناونیشانی دیموكراسی و مه‌ترسیی دیكتاتۆریه‌ت له توركیادا تۆڵه له‌و وڵاته بكه‌نه‌وه‌و رێگه به كه‌مپینی هاوڵاتیانی توركیا نه‌ده‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێ .
2. جیمس جیفری باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره له دیمانه‌یه‌كدا به رۆژنامه‌ی " حوڕییه‌ت "ی گوتووه : له راستیدا میسرییه‌كان و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی تر ماستاومان بۆ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌ردۆغان دژایه‌تیمان ده‌كات ، هه‌ندێ جار خاڵه دژبه‌یه‌كه‌كانمان ده‌داته‌وه به نیوچاواندا ، ئه‌و نایه‌وێت ببێته هاوڕێی ئه‌مه‌ریكا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا رقیان لێیه‌تی " . هه‌روه‌ها سیناتۆر میشێل رۆبین له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند : له ئه‌مه‌ریكیه‌كان دووڕووترم نه‌دیووه ، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتێ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كرد ، میدیای ئه‌مه‌ریكیی هێرشیان كرده سه‌ری به بیانووی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسێك ، به نیسبه‌تی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌وه ، ئه‌ردۆغان دیكتاتۆره چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكدا كردووه ، به‌ڵام به‌شار ئه‌سه‌د كه زیاتر له ملیۆنێ سووریی كوشتووه‌و نیو ملیۆنی ده‌ستگیركردووه‌و سێ له‌چواری وڵاتی خاپوور كردووه‌و نیوه‌ی هاوڵاتیانی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان ده‌ركردووه ، به‌ڵام له‌لایه‌ن گرووپی دووڕوانی واشینتۆنه‌وه بڕیاردان له‌سه‌ری به‌جێ هێڵراوه بۆ گه‌لی سووریا كه به دیموكراتیانه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن " . رۆبین ده‌ڵێت : " ئه‌ی هاوار ، واته ئه‌ردۆغان كه وڵاته‌كه‌ی بردۆته ریزی وڵاته پێشكه‌وتووه دیموكراتیی و ئابوورییه‌كان – به وته‌ی ئۆباما – دیكتاتۆری بچووكه و پێویسته نینۆكی بكرێت ، به‌ڵام به‌شار ئه‌سه‌د كه سووریای گه‌ڕانده‌وه بۆ چاخی به‌ردین ، بڕیاردان له‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوورییه‌كان ، هه‌روه‌كو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی راگه‌یاند " . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " به جوانیی رۆشن بوه‌وه كه هه‌وڵدان بۆ به‌شه‌یتانكردنی ئه‌ردۆغان له میدیای خۆرئاواییدا ، بۆمبارانی میدیایی رێخۆشكه‌ر بوو بۆ كوده‌تای سه‌ربازیی ، وه‌كو روویدا " . دواجار ده‌ڵێت " تۆ نیشتمانپه‌روه‌ر به ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌دژت ده‌وه‌ستن ، به‌ڵام ببه به نۆكه‌رێكی تێكده‌ر ، ئه‌مه‌ریكا لێت رازیی ده‌بێت " .
3. گه‌شه‌ی ئابووریی توركیا به‌و شێوه‌یه بۆ سه‌رمایه‌دارانی خۆرئاوا قووت نادرێت ، چونكه له دوای دامه‌زراندنی توركیای نوێ له ساڵی 1923 وه تا 2002 ، هه‌میشه ئه‌و وڵاته له سیاسه‌ت و ئابووریدا پاشكۆی خۆرئاوا بووه ، ئێستا سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی و ئابووریی توركیا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو خۆرئاواوه له‌و شوێنه گرنگه‌ی جیهانداو ده‌رچوون له پاشكۆیه‌تیی به مه‌ترسیی ده‌زانن ، بۆیه ئه‌گه‌ر كوده‌تا سه‌ری نه‌گرت ، رێگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ‌و بگره ده‌ركردنی ئه‌و وڵاته له ناتۆ‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ گه‌مارۆی ئابووریش ده‌گرنه به‌ر و ئه‌گه‌ریان دوور نیه .
4. دوای ئه‌وه‌ی خۆرئاوا وه‌كو بینه‌رێكی سینه‌مایی كێشه‌كه‌ی نێوان توركیا‌و رووسیا ده‌ركه‌وتن و هیچ پشتیوانیه‌كیان له‌و وڵاته نه‌كرد ، پێشتریش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان له بۆچوونه‌كانی توركیا نه‌كرد بۆ رووخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ، دواجار نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له رووسیا به شكاندنی ئه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌وان هه‌ژمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر رووسیا و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی به كرده‌وه‌یه له خۆرئاوا ، بۆیه خۆرئاوا به بیانووی تر ده‌یانه‌وێت تۆڵه له توركیا بكه‌نه‌وه .
5. خۆرئاواییه‌كان له توركیایه‌كی به‌هێزی خاوه‌نی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ترسن ، ئه‌وه گه‌لی توركیا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات وه‌كو مافی چاره‌نووسی خۆی ، له‌سیستمی په‌رله‌مانیدا ئه‌ردۆغان كه سه‌رۆكی ئاكه‌په بووه ، چه‌ندین گۆڕانكاریی ده‌ستووریی و دیموكراسیی و ئابووریی له‌و وڵاته‌دا به‌ده‌ست هێناوه ، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بووه بۆ یه‌كه‌مجار دیالۆگی ئاشتی به‌ڕێوه براوه ، جگه له ئاكه‌په له چ خولێكی تری په‌رله‌مانی توركیادا كه زۆرینه له‌لای پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان بووه ، دیموكراسیی و دیالۆگ بوونه‌ته بنه‌مای كاركردن ؟ تا ئێستا به سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گۆڕانكارییه دیموكراسیانه‌ی وڵات بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ؟ ئه‌وه‌تا مه‌هه‌په‌و جه‌هه‌په - وه‌كو حاڵه‌تێكی فه‌رمیی و ئه‌ته‌كێتی دیبلۆماسیی – هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بۆ پێشوازی بارزانی به خیانه‌ت له توركیای نوێ و ریسوایی ناو ده‌به‌ن ، ئیتر كام سیستمی په‌رله‌مانیی بۆ دیالۆگ و دیموكراسیی به سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ؟ به‌ڵام خۆرئاواییه‌كان به ته‌نگ دیموكراسیه‌وه نین ، ده‌نا پشتیوانی‌یان له كوده‌تای خوێناوی سیسی و وێرانكارییه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر و مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ده‌كرد ، ئه‌وان له‌وه ده‌ترسن كه ئالۆزییه په‌رله‌مانیه‌كان له سیستمی سه‌رۆكایه‌تی توركیادا چاره‌سه‌ر ببێت و ئه‌و وڵاته زیاتر گه‌شه بكات و به‌هێز ببێت .
هۆكاره ناڕاسته‌وخۆكان :
وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا ، خۆرئاواییه‌كان به‌ته‌نگ دیموكراسیی و مافی مرۆڤه‌وه نین ، ده‌نا به‌درێژایی مێژووی كه‌مالیه‌كانی توركیا ، ئه‌وان به سیاسیی و ئابووریی پشتیوانی‌یان له ره‌گه‌زپه‌رستانی تورك كردووه‌و جگه له دووڕوویی میدیایی ، رۆژێ له روژان به‌كرده‌وه له دژی سیستمی كه‌مالیستیی هه‌ڵوێستیان نه‌بووه . هۆكاره‌كانی دژایه‌تی توركیای نوێ مێژوویی و شارستانین :
1. خۆرئاواییه‌كان ، به تایبه‌تیی راستڕه‌وه مه‌زهه‌بگه‌راكانیان زۆر له زیندووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ده‌ترسن ، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته نزیكه‌ی 500 ساڵ خه‌ونی خۆشی له‌وان تاڵ كردبوو ، بۆیه سه‌ره‌ڕای عه‌لمانیی بوونی ده‌وڵه‌تی توركیا ، به‌رده‌وام ئه‌ردۆغان به سوڵتان و ئاكه‌په‌ش به عوسمانیه نوێیه‌كان و توركیاش به خیلافه‌تی عوسمانی ناو ده‌به‌ن . بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای مێژوویی ، هه‌ر هۆشیاریی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ دین و ژیاری ئیسلامیی له توركیادا به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر خۆیان ناو ده‌به‌ن .
2. توركیای نوێ ره‌مزی ده‌وڵه‌تێكی سوننه‌ی پێشكه‌وتووه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، بۆیه خۆرئاواییه‌كان به جدیی لێی ده‌ترسن ، چونكه به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌ی كه به‌ری به هێرشی داگیركارانه‌ی خۆرئاوا گرتووه ، چ له سه‌رده‌می جه‌نگی خاچپه‌رستیی و چ له سه‌رده‌می كۆلۆنیاڵیی و دواتریشدا ، پێكهاته‌ی سوننه بووه ، بۆیه ئێستا خۆرئاواییه‌كان هیچ مۆدێلێكی ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌یان قبوڵ نیه ( نه تالیبان ، نه به‌ره‌ی رزگاركردنی جه‌زائیر ، نه ئیخوان ، نه ئاكه‌په ، نه حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ، نه مۆدێلی سودان ، ته‌نانه‌ت سه‌له‌فیه‌تی مه‌دخه‌لیی سعودیش ) هه‌موو هه‌وڵی خۆیان و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و كوده‌تاشیان به‌ڕێ خستووه بۆ سه‌ركوتكردنیان ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ی درووشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكایان به‌رز كردۆته‌وه له تارانه‌وه بۆ دیمه‌شق و به‌یرووت و سه‌نعا و ده‌یان گرووپی تیرۆریستیی شیعه‌شیان بۆ هه‌ژموونی خۆیان درووستكردووه ، خۆرئاواییه‌كان بوونه‌ته هاوپه‌یمانیان و یارمه‌تیده‌ریان ، چونكه له سه‌رده‌می مه‌غۆل و هێرشی پورتوگالیه‌كانه‌وه بوونه‌ته هاوپه‌یمانی ئه‌وان له دژی پێكهاته‌ی سوننه‌ی ناوچه‌كه ، چونكه زیانیان بۆ په‌زه‌كانی ئه‌وان نیه . ململانێكانیشیان بۆته هۆكاری بێهێزبوونی وڵاتانی موسوڵمان نشین ، بۆیه به پێی توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت خۆرئاوا ده‌یه‌وێت واقیعی دیمۆگرافیی سوننه له میزۆپۆتامیاو شامدا بگۆڕێت و به كرده‌وه كاریان بۆ كردووه . كه له وتاری داهاتوودا زیاتر تیشكی ده‌خه‌مه‌سه‌ر .
3. ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر ( الدولة العمیقة )ن له خۆرئاوادا ، ده‌زانن كه ئه‌وانن وه‌كو بووكه‌ڵه سیاسه‌تمه‌داران و پارته‌كانیان ده‌جوڵێنن ، به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی رۆتشێڵدی جوله‌كه هه‌موو سه‌رمایه‌داریی خۆرئاوای كۆنترۆڵ كردووه ، له‌وێشه‌وه بازرگانیی جیهانییان كۆنترۆڵ كردووه ، بۆیه كاتێ توركیا ده‌یه‌وێت له رووی ئابوورییه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بێت به ئابووریی بنه‌ماڵه‌ی رۆتشێڵده‌وه ، كه بانكی جیهانیشی كۆنترۆڵ كردووه ، له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی سێبه‌ریان له توركیا كه له دوای كوده‌تای عوسمانیه‌وه توركیای به‌ڕێوه بردووه ، هه‌وڵیاندا له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌می ئاكه‌په‌دا دروست بكه‌ن ، كه دوایه‌مینیان كوده‌تاكه‌ی 15 ی ته‌مووزی 2016 بوو ، كاتێ له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ئێستا له رێگه‌ی ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كه‌یانه‌وه گوشاریان خستۆته سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی خۆرئاوا كه توركیا رابگرن . ئه‌وه‌ش كه ده‌یكه‌ن دیموكراسیه‌تی خۆرئاوای خستۆته ژێر پرسیاره‌وه ، ئایا تا چه‌نده له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا یه‌كده‌گرێته‌وه كه كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن له ئه‌وروپای خۆرئاوادا رابگیرێت ، له كاتێكدا ئه‌وان ئه‌و تۆمه‌ته وه‌كو كوته‌كێك له دژی وڵاتی تری جیهان به‌كار ده‌هێنن كه رێگه به بنه‌ما دیموكراتیه‌كان ناده‌ن !؟
به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆرئاواییه‌كان له دژی ئاكه‌په ده‌یكه‌ن ، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت ، چونكه توركه‌كان به ئیسلامیی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیانه‌وه ، ئه‌و دژایه‌تیه‌ی خۆرئاوا به پیلانگێڕیی له دژی وڵاته‌كه‌یان هه‌ژمار ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر تا پێش ئه‌م رووداوانه بڕیاریان بۆ ریفراندۆم نه‌دابێت ، ئه‌وا له رۆژی ریفراندۆمدا به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ گۆڕینی ده‌ستووری نوێی توركیا ده‌ده‌ن .
ئه‌م بابه‌ته 713
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:11:51:03/04/2017