بۆئەوەی کەمترین کێشەت لەگەڵ مێردەکەتدا بۆ درووست ببێت پێویستە چەند خاڵێک جێبەجێ بکەیت و دەستپێشخەر بیت لە دوورخستنەوەی کێشەکان و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-متمانەی پێبکە و ببە بە کەسێک کە ھەموو کات بگەڕێتەوە لات و پرست پێبکات، پێویستە ببیتە ھەموو کەسێک بۆی چونکە پیاوان زۆر بایەخ بەلایەنی سۆزداری دەدەن.
-لەکاتی گفتوگۆکردندا پێویستە بەباشی گوێی بۆ بگریت و زۆر لەسەرخۆ بیت لەقسەکردندا و ھەموو کات شێوەیەکی نموونەیی بدۆزرەوە کە وادەکات لەیەک تێبگەن و بەوشێوەی گفتوگۆ بکەن.
-شانازی بکە بە مێردەکەت و ئەو کارەی دەیکات و پیاوان زۆر خۆشحاڵ دەبن بەوە، بەڵام زیادڕەوی تێدا مەکە چونکە ھەندێک جار پەرچەکرداری پیاوان پێچەوانە دەبێتەوە.
-ھەموو کات باس لە ھەست و سۆزی خۆت بکە بۆ ھاوسەرەکەت و وتەی پڕ خۆشەویستی پێ بڵێ و بەوشێویە ھەموو کات لەخەیاڵیدا دەبیت.