گوێگر و هونەری میلی لە لێواری مەرگدا ؟!







سوارە حاجی

       
  وەک دیارەلە ئێستادا یاخود باشترە بڵێم، ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەچێ فۆرمی هونەری میلی کوردی وەک زۆربەی کایەکانی تری ژیانمان لەسەر ڕێگای بنەڕەتی خۆی لایداوە ،و دیسان
ئە م بابەتەش نا شارەزایانە مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێ بە جۆرێ کە وایان لە بیسەر و گوێگر کردوە هونەری میلی وێنە بنەڕەتیە جوانە کەی خۆی لە دەست داوە .
ڕاستە کوالێتی و ئالەت و ستۆدیۆ پێشکەوتوە بەڵام توانا و بەهرەی ئەوهاوڕێیانەی کەسەرقاڵی کارەکە ن هەر ئیفلیج و دۆگمایە بۆ؟؟

چونکە پێکهاتەی گۆرانی لە سێ ڕەگەزی سەرەکی پێک هاتوە ئەوانیش
یەکەم : دەنگ 
دووەم: هۆنراوە
سێیەم: ئاواز

ئەوەی من گوێ بیستی ئەدەبم ڕۆژانە خاڵیە لەم سێ شتە چونکە:

دەنگ: جگە لە یەک پارچە نەشازی ناخۆش من هیچی تر نابیستم. وەهۆنراوە ئەمیان مرۆڤ هەر شەرمەکات باسی بکات، چونکە هەندێکی ناوهێنان و پیا هەڵدانی یەکتری و پێشبڕکێی ئوتۆمبێل و شەڕە جنێوە،دیوە ڕۆمانسیەکەشیان وا لێکردوە ئەڵێی سەیری فلمی پۆرن ئەکەیت دیسان بە داخەوە.

ئاواز : ئەگەر بە ووردی سەیری ئاوازەکانیش بکەین ئەویش وەک سیاسەتە جوانەکەی هەرێم لێوان لێوە لە دەستی دەرەکی چونکە ئێمە ئەم دەستی دەرەکیەمان وەک میراتی بۆ بەجێ ماوە خۆزگە هەر وەریان ئەگرت لایەنی کەم ناشرینیان نەکردایە.

بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە تۆ بڵێی چارەنوسی ئەم هەموو پاشاگەردانیە بە کوێ بگا ؟من دڵنیام هیچ شتێ سەوز ناکا ئەگەر ئەو ئەزمونەی سەرەتاش نەسوتێنێ، من دڵنیام ڕۆژ دوای ڕۆژ پاشخانی ناشرین تر جێدێڵێ بۆ گوێگر و هونەری ڕەسەنی میلی .
 
بۆیە لێرەدا جێی خۆیەتی بەراوردێ بکەین لە نێوان ئەو ڕەسەنایەتیەی من باسی دەکەم و ئەو هەوەس و ئارەزوو دەربڕینەی ئێستا هەیە. ئەگەر چاوێک بە بەرهەمی هونەرمەندانی ڕابردووی گە لەکە ماندا بخشێنین و گوێ بۆ بەرهەمەکانیان ڕادێرن لە هەڵبژاردنی ئاواز و هۆنراوەو بەهرەی دەنگی ئەو هونەرمەندانەو ئەو هاورێیانەی ئێستادا خێرا هەست ئەکەیت ئەمەی هەیە هیچ نیە جگە لە پیس کردنی گوێچکەی جە ماوەر.

پێم باشە وەک بەرچاو ڕونیەک چەند دەنگێکی ڕەسەن دەستنیشانکەم کە لە قۆناغی خۆیاندا کۆڵەکەیەکی بەهێزهونەری میلی بوون و ئەزمونێکی جوان و پێویستیەکی هونەری کوردیان پڕ کردوەتەوە بە شێوەیەکی ڕەسەن 
ئەوانیش (محمەدی ماملێ ٫ ناسڕی ڕەزازی ٫ میدیا حسێن ٫ نەجمەدینی غوڵامی ٫ عوسمان کێمنەیی ٫ ...هتد) 
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم لەسەر ئەم حاڵەتە نا جۆرە پێش گرتن یاخود چارەسەرە ئەویش دیسان لە ئەستۆی لایەنی پەیوەندی دارەوەیە کە پێویستە زۆر بە کارامەیی و لێزانانە بجوڵێنەوە لەم چەمکە و چاوپۆشی لە هیچ شەخس و کەسێک نەکرێ .
بەڵام مەخابن دیسان ئەم خەمەی منیش وەک خەمی گشت خەم خۆرانی دەوڵەتە کوردیەکە ئەبێ بیبەمە ژێر گڵ !!!!!!


ئه‌م بابه‌ته 2006 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:52:13/03/2017