ماندوو نەبیت ئـەی (ژن) ی کورد

 
 

پێتان ئـەڵێم تۆی ژن ھەرگیز ماندوو نەبیت


چنوور جەعفەر

بەر لە خوێندنەوە مێژووییەکەمان بۆ ھەشتی مارس، ڕۆژی دیاریکراو بۆ یادکردنەوەی جەژنی ژنانی جیھان.
با بچینە لای ژنی کورد لە مێژوودا
سەرەتای ڕێزی تۆی ژنی کورد،،بە وەسفێکی (کلۆدیۆس جیمس ریچ) دەست پێ دەکەین کە مێژووەکەی بۆ سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە ، کە لە کتێبی گەشتنامە ناسراوەکەی بەنێو ناوچە کوردییەکان و خاکی کوردستاندا کاتێ تێپەڕ ئـەبێت، تا دەگاتە کەناری گەشتەکەی و لە شاری سلێمانی دەبێتە میوان بۆ چەند ھەفتەیەک.
لە وەسفی بینینی ژنی کورددا ڕیچ دەڵێت : ( ژنی کورد وەک وێنەی ژنی تورک و فارس و عەرەب نین ژنی کورد، خاوەن بڕیاڕو زۆر لە ژنانی تورک و فارس و عەرەب ئـازاد ترو سەربەخۆترن، کاتێ ژنانی کوردم بینی زۆرکات بەشداری بڕیاری چارەنوسازیان ھاوبەشی پیاوانیان دەکەن، ژنی کورد زۆرئـازادانە وبێ پەچە دەتوانن لە بازارو شوێنە گشتی یەکاندا بگەڕێن کە ئـەم دیاردەیە لەنێو ژنی نەتەوەکانی دراوسێ یاندا دەگمەن نابینرێت ئـازادی ژنانیکورد وەک ھیچ کام لە نەتەوەکانی تورک و فارس و عەرەب نیە ئـەوان بە مانایی واتا کەسایەتیەکی ڕێز لێگیراو سەربەخۆی گۆمەڵگەکەیانن).
شیکاری بۆ ووتەکانی ڕیچ و ئـەو سەردەمی ژنانی کورد بە بەراوورد بە ئـەمڕۆ زۆر لێکدانەوەو شیکاری داتای پێویست ھەلدەگرێت، کورد لەمێژووی دورردا خاوەنی زۆر ژنی ھەڵکەوتووی ناودارو خاوەندارێتی بڕیار ناوەندی سیاسی بوون وەک : عادیلە خانمی ھەڵەبجەی خێزانی وەسمان پاشایی جاف کە مێژووەکەی ڕوون و دیارە، حەپسەخانی نەقیب خاوەن بڕیاری سیاسی لەمێژووی کوردداو ، مەستوورەی کوردستانی زۆرانی تر
کەمێک بێینە مێژووی نزیکترمان لەرابردوودا شەھید لەیلا قاسم و کە نموونەی بووکی کوردستان و شەھید بۆ ئـازادی و سەربەخۆی کوردستانەکەی بووە
سەبارەت بە ڕێزی ژنان لە پەیامی ئـاسمانیەکان تایبەت ئـاینی پیرۆزی ئـیسلامدا، کەجێگەو پێگەی زۆر دیاریکراوە بۆیە وەک تاکێک و ھەڵگری ئـەو رێزە پێم وانیە زۆر پێداگری لەسەر ئـەم خاڵە بکەین 
تایبەت ئـەوەی ھەشتی مارس بۆنەیەکی درووستکراوی دەستکردی خودی ژن خۆیەتی نەک پەیامێکی ئـاسمانی 
قۆناغی ھاوچەرخیش مان ژنانی کورد لە باکوورو ڕۆژئـاوا بوونە ڕەمزی بەرخۆدان و ناساندنی تەواوی ژنانی کورد لە ئـاست جیھاندا.
بۆیە لەم ڕۆژەدا ئـەلێین: ماندوو نەبن ژنانی کورد،،، ماندوو لە دەست ئـەو مافەی کە پێت وایە لە لایەن پیاوانەوە یان ئـایدۆلۆژیایەکی دەستکردی وەیان تاوانبارکردنی ئـاینە ئـاسمانیەکانەوە لێت زەوت کراوە.
سەلماندنی بوونت لە سنوری ھەریەک لەو دروشمانەی سەرەوە ئـەرک و واجبی خۆتە بەر لەوەی ئـەرکی ئـەوان بێت.
بۆ کۆمەڵگەی کوردیمان نە دروشم و یاساکانی رێکخراوە جیھانیە ژنانەکان ڕۆلێکیان ھەیە
وە نە ئـاستی ھۆشیاری تاک و پیاوانیش لەو ئـاستەن بتگەیەننە ئـەو خەونە بەدی نەھاتووەی کەھەمیشە لەگەڵتدا ئـەژی
دروشمی باق و بریقەدار ھەرگیز نابێتە بەرجەستەبونی خەونی تۆ ، ئـەگەر تۆی ژن سەرەتای ئـەو جەنگەت لەگەڵ ناخی خۆتدا دەست پێنەکردبێت
جا خەونەکەت سیاسی بێت یان ئـەکادیمیستی یان کۆمەڵایەتی وەیاخود ئـەو دروشمە زەقەی کە ئـەمڕۆ ناویان ناوە خۆشەویستی بەڵام خاڵی لە ناوەڕۆک و مانای ڕاستی خۆشەویستی
ئـەستەمە بێتە دی ئـەگەر ھەمیشە لە جەنگا نەبیت لەگەڵیدا.
بۆ سەرجەم ڕێکخراوە ژنان و خوشکان و ئـافرەتانەکانی باشووری کوردستان
زۆر بە کورتی: ڕۆڵتان ھەرگیز لەئـاست دروشم و ھەڵای فەزای ڕاگەیاندنەکانتاندا نیە، زۆرکات جگە لە پیاوان و نادادی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە و زۆر ھۆکاری تر ئـێوەی بەناو پاراستنی مافی ژنانی کورد ڕۆڵتان لە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی یەکانی ژنی کورد نەپێکاوە.
ئـەوە جگە لە ئـاستە سیاسی یەکان بوونی ژنی کورد، لە زۆرێک حیزب و وەزارەت و تەنانەت پارلمانیش تەنھا بۆ ناو بووە، ھەڵبەت لەگەڵ ڕێزی زۆر بۆ ئـەو کەمینەی کە ژمارەی جێ دەستیان لە مێژووی سیاسی کورددا لە پەنجەکانی دەست تێ پەڕ ناکات.
ھۆکاری دەرنەکەوتنی ژنی کورد..وەک ئـەوەی لە ووڵاتانی دەرەوە دەبینرێت جگە لە بارە کۆمەڵایەتیەکان نەبونی دیسپلینێکی ستراتیژی یەکگرتووی نێوان ئـەو ھەموو ڕێکخراوە ژنانەیە کە بوونیان ھەیە.
ئـەپرسم چەند ژنی کورد...
کاری ڕێکخراوەی ژنان دەکات لە کوردستان؟؟
وە چەندیان مێژووی ئـەم (ھەشتی مارس )ە بەمێژوو ئـەزانن چی یەو بۆچی ھاتووەو دامەزرێنەری ئـەم بانگەشە جیھانیە بووە بۆ ژنان لە ئـاستی جیھان؟
یان ئـەوەی تەنھا بۆ خۆ گۆڕین و ئـاھەنگ و گلەی لە پیاوان ئـەوە بۆ پیرۆزبایی ناکەن ھەشتی مارسە ؟؟!
تۆی ژن کە ھەموو بونی خۆت لە تەنھا ڕۆژئێکدا بچوک کردۆتەوە،؟؟
پێویستە جگە لەئـاگاداربوونی تەواوی مێژووی ھەشتی مارس، بە ئـاگاش بیت لە سەرجەم ئـەو کۆنفراسە جیھانیانەی کەساڵانە یاخود چەند ساڵ جارێک ئـەبەسترێت بێ ئـاگاداری تۆی ژنی کورد بڕیاڕ بۆ دەردەکەن.
کە ژیانی تۆ زۆر لە ھەشتی مارس گەورەترو پڕ بەھاترە ئـەی ژنی کورد .
زۆر بەکورتی پوختەیەکت لە مێژووی ھەشتی مارس پێش کەش بێت لەم ڕۆژەدا.
سەرەتا کەسایەتی داھێنەری ئـەم ڕۆژەت بناسە کە ڕەنگە بەبێ ھۆ سبەی بچ سەرچۆپی بۆبگریت.
خۆ ئـەگەر بیشی گریت لێت پیرۆز بێت، لەبەرئـەوەی ھەموو خۆشی ژیانت لە تەنھا ڕۆژێکداکۆکردۆتەوە
Clara Josephine خاوەن بیرۆکەو داھێنەری بە جیھانی ناساندنی ھەشتی مارس بۆ ژنان بووە لە ئـاستی جیھاندا و بۆ یەکەمجار کە بەڕەگەز ئـەڵمانییە، بواری کارکردنی کلارا سیاسەت وە ھەوڵی بۆ دابین کردنی ئـاشتی ژنان داوە لە جیھاندا
لەدایک بووی ساڵی ١٨٥٧_١٩٣٣ وەفاتی کردووە لە شاری مۆسکۆ لە ووڵاتی ڕووسیا
لە ناودارترین کتێبەکانی کە کەوتە بەرچاومان بەناوی Lenin on the women question بوو جگە لە چەند پەرتووک و نوسراوی تری ئـەم خانمە کۆچکردووە
مێژووی ھەشتی مارس وسەرھەڵدانی بۆ؟؟
ئـەم مێژووە چەند قۆناغ و کۆنفرانس و کۆبوونەوەی جیھانی بینیوە.
ڕۆژی جیھانی ژنان بە واتایی: بەشداریکردنی ژن لە بواری کۆمەڵایەتی، ئـابووری سیاسی و کلتوری کە پیتەکانی دێت لە جیھاندا IWD ) International Women Day
لە ڕۆژی ھەشتی مارسي ١٩٠٨ دا کە بە بەشداری پانزە ھەزار ئـافرەت ڕژانە سەرشەقامەکانی شاری نیۆرک لە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئـەمریکا بۆ یەکەمجا داوای باشترکردنی ئـاستی بژێوی ژیان و کرێی کاری یەکسانیان کرد لەگەڵ پیاوان بە واتای Gender Equality ھەربۆیە لە دوای چەند کۆنفرانسێکی جیھانی .
کلارا کە سەرۆکی ڕێکخراوی Social Democratic Party in Germany بوو پێشنیاری کرد کە ڕۆژێکی تایبەت بە ئـافرەتانی جیھان ڕابگەیەنرێت.. لەسەرئـاستی جیھاندا وە لەو ڕۆژەدا جگە لە پشووی ڕەسمی ئـاھەنگ بگێردرێت لە سەرتاسەری ووڵاتانی جیھاندا
بۆ یەکەمجارساڵی ١٩١١ ووڵاتانی ئـیتالیاو دانیمارک ئـەڵمانیا نیوزلاند وە لە ١٩ مارسدا کەمپینێکی چەند ملیۆنیان بۆ داوای یەکسانی مافی ژنان ئـەنجامدا
وە لە ماوەی جەنگی یەکەمی جیھانی دووبارەبە بەشداری زۆرئێک لەووڵاتانی جیھان کەمپینی ئـاشتی بۆ ئـافرەتانی جیھان پێک ھێنرا، وە لەو ساڵە بەدوواوە بڕیاردرا ھەشتی مارس ببێتە ڕۆژئێکی جێگیر بۆ یادی جەژنی ژنانی جیھان.
کورتەیەک بۆ ئـەو بەرێزانەی کاری ڕێکخراوەی ژنان دەکەن
وە ئـەو بەرێزانەش کە بڕوایان بەکاری ڕێکخراوەی ژنان ھەیە
ئـەو پیاوە بەرێزانەش کە ھەر داوای ئـازادی بۆ ژنان دەکەن.. بەڵام ئـازادییەک کە لەسنووری عقڵ و شەھوانی خۆیاندا بێت،،،
ھەربۆیە کۆتا ووشە دووبارە دەلێینەوە ھەرگیز ماندوونەبیت ئـەی ژن
تایبەت ژنانی کورد... خۆت ئـازادی و مافی خۆت بپارێزەو کۆمەڵگەت بە عقڵ و مەعریفەی درووستت ئـاوەدان بکەرەوە ... چونکە تۆی جارێک بوویت و ئـەبیتە
دایک بۆ پەروەردەی نەوەیەکی تەندرووست بۆ کۆمەڵگەکەت
خوشک و ھاوژینێکی خانەدان بۆ پیاو
ئـەو پیاوەی کە تۆی ئـەبیتەوە ....(خێزان و خوشک و کچ و دایک )و نیوەی کۆمەڵگە لەپێستی سکی تۆوە لە دایک دەبێتەوە.
ماندوو نەبیت لە دەست ناتەواوییەکانی کۆمەڵگەکەت
ماندوو نەبیت لەدەست ناعەدالەتی خودی خۆت و پیاوان
خۆشەویستی خودی خۆت بە،،تا کۆمەڵگەت فێری خۆشەویستی بکەی
شانازی بە ژن بوونت بکە تا کۆمەڵگەت شانازیت پێوە بکەن.

ئه‌م بابه‌ته 2033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:13:10/03/2017