گۆڕان بەم حاڵەوە بە نیازە دەنگی بدەینێ؟!!

ئارام ئەحمەد . هۆڵندا

تاقمێ"بەرژەوەندخۆر" لەناو گۆراندا هەن،هیچیش نین وهەموو شتێکیشن،ئەمانە چوارساڵ جارێک دەردەکەون و دەڵێن دەنگمان بدەنێ،دوای ئەوە جگە لە خۆیان و پیاوەکانیان،جگەلە قازانجەکانی خۆیان نە دەبینن نەدەبیستن.

هەرچوارساڵ جارێ کۆمەڵێ وەک سەردار عبدوڵا،کاروان ساڵح،محەمەد حاجی ومەسعود حەیدەر دەهێنن و خەڵکی داماویش بە ناوی"دەیگۆڕین"ەوە دەنگیان بداتێ.

یان 25 ئەندام پەڕلەمان وەک ئەوانەی خولی پێشو،کە 49 ملیۆنەکەیان وەرگرت و لەگەڵ "تاقمی بەرژەوەندخۆر"خواردیان،جگە لە چوار تا پێنج دانەیان نەبێت،وەک عدنان وعبدوڵاو پەیمان و یەک دویەکی تر،سەرلەبەریان نەمان وچوون بە لای ژیانی تایبەتی خۆیانەوە،ئەوەندە ئیشیان بە گۆڕان وپرۆسەی گۆرانکاری هەبوو،تا موچەی باش وەربگرن وخانەنشین بکرێن وتەواو.

دەی خۆ ناکرێ هەرچوارساڵ جارێک،ئێمەی خەڵک،کۆمەڵێک ئینسانی چروکو ڕەزیلو چەپەڵ بکەینە وەزیرو ئەندام پەڕلەمان و گیرفانی خۆیان پڕ کەن و ژیانی خەڵکو گۆرانخوازانیش وێرانتر بێت...ئەمە ئیتر پێی دەوترێت"کەرایەتی".

یان وەک پەڕلەمانتارە بندیوارەکانی ئێستا،بەردێک ناخەنە سەربەردێک،موچەی خۆیان وەردەگرن و دوایش خانەنشین دەکرێن،چەند کەسێکی کەم نەبێت بەشەریان چرکەیان لێوە نایەت.

یان وەک دەستو دیاریەکەی کاک عوسمانی حاجی مەحمود ،مەسعود حەیدەری هێنا،هەم توانی ژنی پێ بگۆڕێت و هەم توانی"حەمدیە جاف"بپارێزێت بە نەکردنی یەک واژۆ لەسەر گەورەترین گەندەڵی وسەدان هەزار دۆلار حەپەلووش بکات..."بەڵگەکانم لایە".

یان ئێستا"ئاراس ڕەسوڵ"یان هێناوە بۆ کۆمیسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکان،کە تەنها دوو باشی هەیە،پارتیانە دەیلەرزێنی وپیاوی"تاقمی بەرژەوەندیخۆر" ی وەک جەلال جەوهەرە،ئێ خۆ ناکرێ من دەنگ بدەم بە گۆران وئەویش بیکاتە تورەکەکی پارتیەوە؟!.

دەڵێن"جوجەڵەکان کۆتایی پایز دەبژێرێن" ئێمەیش کاتی هەلبژاردنەکان قسەی ترمان دەبێت، بەڵام با گۆڕان لەوکاتەدا هاوار نەکات و قسە قۆڕەکە بکاتەوە" ئەگەر دەنگ نەدەن بە ئێمە پارتی دەنگی زۆر دەهێنی"با بەم ڕێگا پۆخڵە خەڵکی کەر نەکات،خەلکی ئیتر ئاگایە،،جا کە لە کۆتاییدا دەنگی ئێمە خۆتان بیدەن بە پارتی،کە لە کۆتاییدا کاندیدەکانتان ئاراس و مەسعود حەیدەرەکان وکاروان ساڵح و هتدد بێت،چۆن دەکرێت خەڵکی باوەر بە ئێوە بکات و دەنگتان بدەتێ!،خەڵکی هوشیار بۆیە دەنگ دەدا بە لایەنێک کە بارودۆخی وڵات و ژیانیان بگۆڕێت،بۆ ئەوە دەنگ نادا کۆمەڵێ خەڵک گیرفان پڕ بکەن وئەمیش لەدورەوە سکی هەڵگوشێ لە برسا،منداڵەکەی شیری نەبێت،کرێی خانوەکەی بۆ نەدرێ،کارەباو ئاوی نەبێ..

سەیری مەسعود حەیدەر بکەن..توو ویژدانتان پارتیەکانیش ئاوا قسە دەکەن"حکومەتی هەرێم نەوت وەک چەکێک بەکاردەهێنێ بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی"،ئاخر کام نەوت وکام سەربەخۆیی مەسعودی گۆڕان؟ با خوێنەر خۆی وەلام بدات پێویست ناکات من هیچ بڵێم.


ئه‌م بابه‌ته 418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:15:11/02/2017