هەمەوەندی خانەقین لە مێژودا

رزگار فەرمان مەردان

ساڵی۱۸٦۳۳ (سلیمان فایق) قایممقامی خانەقین بوو لە پاو مانی ئەو ساڵەدا تێلی تەلگراف کەتە وڵات، هێڵی بەغدا بۆ خانەقین کێشرا.
 ساڵی دواتر سەردەمی پاییز دەزگای تەلگراف کەوتەکار، پاش ئەوە بەسالێک ئینجا هێڵی تەلگراف بۆ ناوچەی فورات دەس پێکرا بە هێڵی وڵات عوسمانی ئێرانەوە لە خانەقین وەلەوێوە بەههی جلیج و هیندستانەوە پەیوەندکرا.(العراق بین احتلالین)(٦/۳۳٦).
ساڵی (۱۸٦۹۹)م چەکدارانی(پیاو زیرەکانی) هەمەوەند لە دەوروبەری خانەقین هەڵیان کوتایەسەر کاروانێک و روتیان کردەوە لەو تاڵانە دوو کەس لە هاتوان کوردی رۆژهەڵات بون تڵانەکانیان بۆیان ناردەوە ،تەنیا ماڵی عەرب وفارسیان دەس بەسەرکرا،
 لەو کاتەدا دەوڵەتی ولایەت ئەم هەواڵەیان بەهۆی تەلکرافەوە لە قزرەبات وشارەبانەوە وەرگرد بەپەلە هێزیان لە قزرەبات وخانەقینوە خستەرێ لەگەڵ هێزێکی سوارەی عەشایەری (رەبیعە) بۆ بەرنگاری وبەرگری دژ بە هێزەکەی هەمەوەند ،لەوکاتە شەر بەرپابو،لەم شەرەدا (عبداڵڵە بەگ)ی سەرۆک هێزەکانی دەوڵەت لای قزرەبات گولەی بەر قاچی کەوت بە هۆی ئەوزامەوە گیانی لەدەس دا ،هەروەها گولەیەکیش بە بەر سنگی (سوەیلم)ش کەوت کە پیاوێکی عێڵی (رەبیعە)بو گیانی لە دەس دا لەو شەرەدا پیاوێکی زیرەکی هەمەوەن شەهیدکرا بەناوی (بەچە ئەمین)لەگەڵ هاورێیەکی .
هەر لە هەمان ساڵدا (۱۰۰)سواری هەمەوەند لەوانەی کە لە کرمانشان ژیاون لە کاتی شەودا هەڵیان کوتاوەسەر دەوروبەری قزرەبات(سعدیە) وەلەوێوە شاڵاویان بردە سەر عێڵی(ربیعە) لە تۆڵەی (بەچەئەمین) (۱۰)کەسیان لە (ربیعە) کوشت و(۱۰)شیان بەدیل گرد و ماڵێکی زۆریانیش بەتاڵان برد.
ساڵی (۱۸۸٥٥) دوبارە هەمەوەنەکان سەرلەنوێ کەوتنە تاڵانکردن ماڵی دوژمنەکانیان ئەم جارە بە سەروکایەتی(جوامێر)بوو کە لە رۆژهەڵات ناویان ئەبرد بە(جوان مرد).
لەیرە پیرەمێرد ئەڵێت؛ 
کوێخا جوامیر هەمەوەند ئەیگوت
های جوامیر ارۆم عەجەم والە دووت
سەیریکە شاهان بەتەمای ئەبن
بۆ ئەوەی دەشتێ هەڵکەند رێ لەبن
ئەوساکە جوامیر دەنگی دلێر بوو
تیپی هەمەوەند ژنیشیان شێر بوو
ئێستا من هەسیم(دڵ دڵ)م پێ یە
ئاخۆ ناپرسیت لەشگرت کێ یە
(پیرەمێرد)(العراق بین احتلالین)

ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:01:11/02/2017