مالیكی خوێن به‌خوێنه‌كه‌ی خۆی بیرچووه
مەشخەل كەولۆسی
مالیكی خوێن به‌خوێنه‌كه‌ی خۆی بیر چووه
مەشخەل كەولۆسی
له‌دوای لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی مالیكی. هیچ گومانێك نه‌ما له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا و ده‌سته‌ڵاتی شیعه‌ی به‌غدا نیازی زۆر خراپیان له‌دژی كورد هه‌یه. له‌دوای موسڵ به‌دڵنیاییه‌وه خوێنی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی برایانی عه‌ره‌ب ده‌ڕژێت.
مالیكی جه‌ختی له‌سێ خاڵی زۆر مه‌ترسیدار كردۆته‌وه:
یه‌كه‌م: كورد هۆكاری گرتنی موسڵه، یان یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كان، چونكه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی كورد بوون و له‌ناو سوپادابوون به‌رگرییان له موسڵ نه‌كرد!.
دووه‌م: شتێك نیه له‌بودجه‌ی عێراقدا ناوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێت...! به‌ڵكو ئێمه بودجه‌ی كوردستان‌مان بڕیوه. نه‌ك ته‌نها موچه...!
سێیه‌م: له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی فیشه‌ك نه‌ما"وه‌ك مالیكی ده‌ڵێت" ئه‌و كاته حساب له‌گه‌ڵ كورد ئه‌كه‌ن و ئه‌وناوچانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه كه ئیستا پێشمه‌رگه گرتویه‌تی. نابێ بگوترێت سنوره‌كانمان به‌خوێن گرتووه.. مالیكی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سوپای عێراق بیه‌وێت بچێته كوردستان، نابێ بگوترێت ئه‌و سنوره سنوری خوێنه..!
ئه‌م ئه‌جێندا مه‌ترسیداره، جاش و ماش و شتیشی له‌پشته‌وه‌یه... ئه‌گه‌ر كورد ئه‌مجاره له‌م پیلانه تێنه‌گات و كارێك نه‌كات، ئه‌وا هه‌ر شایسته‌ی مه‌رگێكی سه‌رشۆڕانه‌یه.. ئه‌گه‌ر كوڕی خۆی بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی به‌غدا به‌كوشت بدات، ئه‌وا هه‌ر شایسته‌یه تاكو ماوه كۆیله‌ی عه‌ره‌ب بێت
ئه‌م بابه‌ته 111
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:06:57:18/11/2016