بایکۆت ناشکێنم
هەڵەت رەشید
بایکۆت ناشکێنم ئامادەم فەسڵم بکەن ..
دیارە چەند ڕۆژێکە حیزبە سۆشیال دیموکراتەکەی ئێرە کەوتۆتە فشارکردن و داوای دەست پێکردنەوەی دەوام دەکات لە مامۆستیان، ئەم کارەی دەسەڵاتەکەی هەرێمەکەی ئەم دیو دێگەڵە لای من چاوەرونکراو بوو. پێشتر ئەوەم ووتوە لێرە ڕێگە بەبایکۆت ئەدرێ تا ئەو کاتەی تینیان بۆ دێت بەڵام کاتێ زانیان ئێمە سورین لەسەر داواکانمان و ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن، ئیتر حیزبە سۆشیال دیموکراتەکە حیزبی خانوە قورەکان و چەپکە گوڵەکە بەرگی ئازادی فڕێدەدات و بەزۆر خەڵکی دێنێتەوە بۆ دەوام .
لێرەوە ئازایەتی ئەوەیە مل نەدەین بۆ هەرەشەکانیان بۆ ئەوەی چیتر نەبینە رۆبۆت و بوکەڵەی دەستیان، بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەوە زیاتر کەرامەتمان نەشکێنرێت ونەبینە گاڵتەجاری بەردەستی خوێندکارو دەسەڵاتی چەتە و مافیا . تا دەسەڵات دەوای دەستپێکردنەوەی دەوام بکات لەگرنگی پیرۆزی بایکۆت زیاتر تێ دەگەم و سورتر دەبم لەسەر بایکۆت و ئەزانم بایکۆت کاریگەرە لەسەر دڵیان .
ئەوانەشی دەڵێن بایکۆت بشکێنن بۆ ئەوەی ساڵێکی خوێندن نەفەوتێت باشە بۆ بەوەزارەت ناڵێن هەموو ساڵێک قۆناغی یەکەم لە ناوەراستی مانگی یەکەوە دەست پێ دەکەن و کەچی خوێندنەکەشیان بێ کێشەیە و ساڵێکیان بۆ هەژمار دەکرێت بەڵام بۆ بایکۆتی دوو مانگ خوێندنی ساڵێک هەژمار ناکرێت .؟
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:54:08/11/2016