كه‌سی كاریزمی كێیه‌:

م.وەهاب حسیب

كه‌سێكه‌ له‌ یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه‌، خۆشمان بوێت یان نا، تواناكانی سنوریان نییه‌، دیارترینیان ده‌ست به‌سه‌راگرتنه‌، له‌یه‌كه‌م دیداردا سه‌رنجت به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت ده‌توانێت له‌ یاده‌وری و هه‌سته‌وه‌ریتدا بمێنێته‌وه‌. ته‌نها به‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵێك كه‌سدا كۆبێته‌وه‌ یان گفتو گۆیان له‌گه‌ڵدا بكات ده‌بێته‌ جێگای تێڕوانینیان، زیاد له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دیداری شاد بوون، هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ئاگایی بێت یان به‌نه‌زانین لاسایی بكه‌نه‌وه‌. كه‌سی كاریزمی كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، چالاكه‌، خۆشه‌ویسته‌، ئاره‌زووی گۆڕانكاری‌و ته‌حه‌دا ده‌كات، هیچ شتێك له‌به‌رده‌میا ناوه‌ستێت ، بیركردنه‌وه‌ی قوڵه‌، خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌وهه‌ڵوێستی دیاریكراوه‌، باوه‌ڕی به‌خۆیه‌تی‌و توانای باوه‌ڕپێهێنانی هه‌یه‌. كه‌سایه‌تی كاریزمی له‌ بواری ڕامیاریدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك: ( له‌كه‌سایه‌تی گیفارا، ماندیلا، غاندی‌و ...ده‌ركه‌وت ) هه‌روه‌ها له‌ بواری ئاین‌و وه‌رزشدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك: له‌كه‌سایه‌تی: حه‌سه‌ن به‌نا، زێدان ‌و بێكهام و ... ڕه‌نگی دابۆوه‌) به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ بواری گۆرانی هونه‌ردا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تیۆره‌ كۆنه‌كان باوه‌ڕیان به‌ وابوو كاریزما به‌خشنده‌ی خوداییه‌ له‌گه‌ڵا له‌دایك بوونی كه‌ سه‌كه‌دا كه‌سایه‌تی كاریزمی به‌و كه‌سه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌، به‌ڵام تیۆره‌ تازه‌كان سه‌لماندوویانه‌ جێگای گومان نییه‌ كاریزما كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ ده‌كرێت به‌ هه‌وڵدان، فێربوون، لێبڕان به‌ده‌ست بهێنرێت به‌ڕای پرۆفیسۆر( ڕیتشارد وایزمان) 50% كاریزما خۆرسكه‌، ئه‌وه‌یتری له‌ ڕێگای هه‌وڵادانه‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.

ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:43:10/10/2016