ئاستی زانستی و ڕۆڵی مامۆستا لە ڕێڕەوی پەروەردەدا

ئاستی زانستی و ڕۆڵی مامۆستا  لە ڕێڕەوی پەروەردەدا
 
م. خەلیل خەڵەف عەبدول  
                                                                                               
  پرۆسەی  پەروەردە و فێركردن ئەرك وبەرپرسیارێتیە هەرە گرنگەكانی هەمووحكومەتێكە لە جیهاندا، لەبەرئەوەی تایبەتە بە بەرفراتوانترین و كاریگەرترین چینەكانی كۆمەڵ ، وەپەروەردە یەكێكە لەبوارە هەرەگرنگەكانی ژیانی كۆمەڵگە، كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەم بوارەوەهەیە وتەنها لایەنی بەستراو نیە بەژیانەوە ،بەڵكو هێزێكی كاریگەرە لە كرداری گۆڕانكاری كۆمەڵایەتیدا كە ڕەگی لەسەرتاسەری ژیانەوە داكوتاوە.             
  ڕێڕەوی پەروەردە بایەخی تایبەتی هەیە كەگرنگیەكەی لە بناغەدا لە خودی پەروەردەداییە، وەك پەروەردەكاران و زانایانی جیهان لەو بوارە دا باسی لێوەدەكەن.
هەربۆیە هەڵسەنگاندن ونرخاندنی پرۆسەی پەروەردە ئەركی خێرا و هەرەگرنگی  پەروەردەكارانە بۆپێشخستن و پەڕە پێدانی وگونجاندنی لەگەڵ سیستەمی نوێ‌ ونزیك بوونەوەی لە سەردەمی ئێستا وگۆڕانكارییە زانستییەكان كە ئەمڕۆ بەردەوام لە گەشەسەندندایە.
ئەمرۆ پەروەردەكاران هەست بەو گرفتانە دەكەن كەبونەتەڕێگر لەبەردەم گەشەكردنی پرۆسەی پەروەردە وفێركردن لە كوردستاندا و هەوڵ و پێشنیار هەیە بۆدۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاوبۆكێشەوگرفتەكان ،چونكە بۆنەهێشتنی كۆسپ وگرفتەكانی توانایەكی بەردەوام وكارێكی پسپۆرانە و ووردبینانە و بەر هەمێكی زانستیانەی دەوێت بۆ هێنانەدی سەرجەم ئامانجەكانی پەروەردە ، كەدەبێت لەسەر تیشكی فەلسەفەیەكی كۆمەڵایەتی بێتەدی چونكە:-
1.فەلسەفەیەك كە ڕەخنەوشیكردنەوەو تێڕوانینی نوێ‌ بنەمای پەڕەپێدانی لە فەلسەفەیەك بێت لەسەر ڕێساودروستكردنی نەوەیەكی هوشیاردابێت،كە هەست و لێپرسینەوەی بەرامبەرنەتەوەو نیشتمان هەبێت بەوشێوەیە بڕوانێتە فێرخواز كە بونەوەرێكی خاوەن هەستە وكەسێكە دەتوانێ بیربكاتەوە وببێتە داهێنەر، لەبەر ئەوە پەروەردەكردنیان بەترس و دڵەڕاوكێ‌ تاوانێكی گەورەیە ، پێشێل نەكردنی مافەكانیان وخۆشكردن و شیكردنەوەی وانەو بابەتە زانستییەكانیان ئەركی سەرشانی مامۆستایانە  ، ئێمە بڕوامان بەوە هەیە ، كە پێشخستنی  كۆمەڵگە دەبێت لە پێشكەوتووی سیستەمی پەروەردەوە بێتەدی ، پەروەردەیەكی سەركەوتوو ودیموكراسی سەرتاسەریش لەم كۆمەڵگەیە نایەتەدی ئەگەر مامۆستا دینەمۆی بوونیات نەری نەبێت ، بۆیە دەبێت بەو پەڕی تواناوە هەوڵ بدرێت بۆپێگەیاندن وئامادەكردنی مامۆستایانی ئاست بەرزوو شیاوی ئەم سەردەمە.
2.مامۆستای شارەزاو لێهاتوو پڕچەك بەزانست وزانیاری سەردەم وگۆشكردنیان بەگیانی دڵسۆزی ودیموكراسیانە بۆكاركردن وەك شارەزا وكادر لەم بوارەدا و سەیركردنی مامۆستا كە فاكتەری تازەگەری بەرنامەی پەروەردەیە و دەتوانێت بە هەموو شێوەیەك كاربكاتە سەر ئەو بەرنامەیە وئەنجامەكەی بگۆڕێت ،بۆیە ئاوڕدانەوە لەباری ژیان وگوزەرانی مامۆستایان وبەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان  بە ئەركی سەرەكیان دەزانین بۆ زیاتر گەشەپێدان و بەرەو پێش بردنی پرۆسەی پەروەردە لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستاندا.
هۆكارەكانی نزمی ئاستی زانستی مامۆستایان و كاریگەریان لەسەرپرۆسەی پەروەردەوفێركرن لەكوردستان زۆرن چوونكە:
1.وەرگرتنی خوێنكاران لەزانكۆو پەیمانگەكان دوور لە ئارەززووی خۆیان بەتایبەت لە وكۆیژ وبەشانەی پەیوەستە بە پێگەیاندنی كادری پەروەردەیی یان بوون بە مامۆستاوە.
2.نەشیاوی و بێ‌ ئاستی  هەندێ‌ لە مامۆستایانی  زانكۆ وپەیمانگەكان ، كەتوانای پێگەیاندنی مامۆستای شارەزاو لێهاتوویان نیە، ئەمەش كاریكردۆتە سەر ئاستی زانستی زۆرێك لە مامۆستایان.
3.دامەزراندنی هەندێ‌ لە دەرچوانی  كۆلیژ وپەیمانگەكان وئامادەییەكان كە لە بنەڕەتدا ئامادەكراونین بۆ پیشەی مامۆستایی.
3.نەبوونی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ یەكخستن وئامادەكردنی بابەتەكانی خوێندن لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زاراوانە كە بەكاردەهێنرێن زۆر دوورن لەیەكترەوە.
4.كەمی پسپۆری زانستی بەتوانا لە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا كە بەناچاری لەهەندێ‌ فۆناغ پەنادەبرێتە بەروانەبێژی ناپسپۆری ئەو بابەتەی كەدەوترێتەوە ، ئەمەش كارئەكاتە سەرئاستی زانستی خوێندكاران.
5.هەست نەكردن بەبەبرپرسیارێتی ونادڵسۆزی لەلایەن هەندێ‌ مامۆستاوە ،كەدامەزراندنیان بەپیشەی مامۆستا تەنها بۆدەسكەوتنی مادی و وەزفەی نەك بایەخدان بەئاستی پسپۆرییەكانیان.
6.خراپی باری گوزارانی پەروەردەكاران بەتایبەت مامۆستایان كە كاریگەری هەیە لەسەر خۆتەرخانكردنی مامۆستا بۆكارو بەرزكردنەوەی ئاستیپسپۆریان.
7.نەبوونی پلانی پەروەردەیی لەنێوان وەزارەتی پەروەردەووەزارەتی خوێندنی باڵا ، كەدەبێ‌ بە پێ‌ ی پلانێكی دیاری كراو خوێندكار لە وكۆلیژانەوەربگرێ‌ كە تایبەتە بە ئامادەكردنی مامۆستایی پسپۆربەتایبەت پسپۆڕە زانستیەكان.
        وە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان  ، لەسەرەتاوە باوەرگرتنی خوێندكار ئارەزوومەندانە بێت  لەو زانكۆ وكۆلیژانەی تایبەتەبەئامادەكردنی مامۆستا واتا گۆڕینی سیستەمی وەركرتنی خوێندكار لەزانكۆكان ، هەڵسەنگاندنەكان ووردتربێت وزیاتر بایەخی پێبدرێ‌ وبەئاسانی چەسپاندن وەزیفی نەكرێ‌ بۆمامۆستای ئاست نزم و وە هوشیاركردنەوە مامۆستایان بە خولی پسپۆڕی بەهێزەوە و وە بەكارهێنانی میدیاكان وڕاگەیاندنەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان.



ئه‌م بابه‌ته 1883 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:38:29/09/2016