پێشکەش کردنی ٣٠ کابینە بە فەرمانگەکانی چەمچەماڵ

پێشکەش کردنی ٣٠ کابینە بە فەرمانگەکانی چەمچەماڵ
هەروەك كارى هەميشەييان و خەمخوَريان بوَ كورد وكوردستان و بەتايبەت شارى چەمچەماڵی خوَشەويست ,كورِانى كەريم ئاغاى هەمەوەند پاش ئەوەى بەر لە 3 سالَ پارچە زەويەكيان تەرخان كرد بوَ ئاوارە کوردەكانى دەور و بەرى موسلَ ، بەسوپاسەوە بەرِيَز كاك نجم الدين حاجى محى الدين ٣٠ كابينەى پيَشكەش كرد بە و ئاوارانە و تيايدا ٣٠ خيَزانى ئاوارەی کورد لەو كەمپەدا جيَگير كرا, پاش بەرەو باش چوونى رِەوشى ئارامی ناوچەكانى موسلَ و دەور و بەرى و گەرِانەوەى ئاوارە کوردەكان بوَ زيَدى خوَيان,ئەمرِوَ وەك ئەركيَكى مروَيى و هاوكارى بوَ دام و دەزگاكانى حكومەتى هەريَمى كوردستان بەرِيَز مەريوان كەريم ئاغاى هەمەوەند هەستا بەپيَشكەش كردنى ئەو 30 كابينەيە بە فەرمانگەكانى شارى  چەمچەماڵ بەتايبەت كەمپى زانكوَى چەرموو و بەرِيَوەبەرايەتى پەروەردەى چەمچەماڵ و نەخوَشخانەى شەهيد پيَشرِەو وە سەروَكى يەكەى ئيدارى قەزاى چەمچەماڵ بەرِيَز جەنابى قائیمقام سەرپشك كرا بە دابەش كردن و پيَدانى ئەو كابينانە بوَ هەر فەرمانگەيەك لە چەمچەماڵ كە پيَويست بكات.


ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:40:26/09/2017