کافکا چی دەڵێ لەسەر هاوسەرگیری ؟
نامە بۆ میلینا فرانتس کافکا
نوها فایەق
"سپیەتی کاغەزەکەچاوی مرۆڤ دەسوتینێت ،ئەمەش وادەکات مرۆڤ بنوسیێت". لەنامەیەکەوە
ئەم کتێبە بریتیە لەنامەکانی "کافکا"کەبۆ "میلینا"ی ناردوە ،تەنها نامەکانی کافکا بەردەستن و نامەکانی میلینا هەرزوو لەناو چون ، بەهۆی ئەوەی کە میلینا هاوسەری هەبوە وپەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی زۆرباش نەبوەو هەوڵی جیابونەوەی داوە ،شایەنی باسە کەپەیوەندی میلینا و باوکی ،لەپەیوەندی نێوان کافکاو باوکی باشتر نەبوە، بەهۆی ئەوەی میلینا هاوسەرگیری لەگەڵ"ئیرنست پۆلاگ"کردوە کەجولەکە بوەوبەشێوەیەک کەباوکی ئەمەی هێندە پێناخۆش بووە کە ۳ ساڵ پەیوەندی پیوەنەکردوەو دوای ئەم ماوەیەش نامەیەکی بۆ میلینا نوسیوە کە بۆتە هۆی دڵ خۆشی زۆری میلینا .
لەنامەکاندا باس لەبابەتەکانی :تەنهایی ،خۆشەویستی، بێ پارەی میلینا(میلینا زۆر بێ پارە بووە)و هەندێک جار کاری کۆڵبەری کردوە و کافکا بەردەوامی پارەی لەگەڵ نامەکان بۆ میلینا ناردوە نەخۆشی سیلی کافکا کراوە .
لەسەرەتاوە گەرم وگوڕیەکی زۆر بەنامەکانی کافکاوە دیارە و داوا لەمیلینا دەکات هەموو ڕۆژێک نامەی بۆ بنوسێت ،لەنامەیەکدا دەڵێ"ئامادەم هەموو ئەو سامانەی کەهەمەو دەمبێت بیدەم بەدەرۆزەکەرێکی بەردەم ئۆپێرا، بەومەرجەی تۆ لەتەنیشتم بیت "کافکا ئەوەندە میلینای بۆ گرنگ بوە و باوەڕی پێی هەبوە لەنامەیەکدا بۆی ئەنوسێت "من توانای ئەوەم نیە لەیەک کاتدا گوێ لە تۆ و دەنگی ترسانکی دەرونی خۆم بگرم ،وەلێ دەتوانم گوێ لەمەی دووەم یان بگرم و بەئەمانەت ڕادەستی تۆی بکەم ، تەنها تۆ و کەسی ترنا لەم دنیایەدا "
بەڵام پاشماوەیەک ئەم پەیوەندیە ڕوو لەکزی دەکات ، کافکا داوادەکات هەموو ڕۆژێک نامەی میلینا ی پێنەگات،"میلینا" ش هەمان هەستی دەبێت ،بەوپێیەی دەڵێ"من تەنها ئاسودەیم دەوێت "لەکاتێکدا لەسەرەتای ئاڵوگۆری نامەکاندا ،میلینا داوا لەکافکا دەکات کە پێویستە میلینا تەلوگرافێک بۆکافکا بنوسێت و بڵێ :کە فڵان کەسی خزمی کافکا نەخۆشە ، تا کافکا ش ئەم تەلوگرافە پیشان بەڕێوبەرەکەی بدات و بەم بیانوەوە مۆڵەت وەرگرێت بۆ بینینی میلینا ،بەڵام کافکا ئامادە نابێت درۆ بکات و "هەر لەمنداڵیەوە پێی وابوە کە قوتابخانەو ماڵ و زانکۆ چاویان هەیە "و بەردەوام ترساوە لەدرۆ کردن
ترسی کافکا هێندە زۆرە کە بەمیلینا دەڵێ خۆشم دەوێی هەرزوو پەشیمان دەبێتەوە دەڵێ:بڵێی ڕاست بکەم کە دەڵێم خۆشمدەوێی یان هەر ..
لەنامەیەکی تردا کافکا سەبارەت بەخۆشەویستی دەڵێت "خۆشەویستی لای من ئەوەیە کە تۆ چەقۆیەکیت و من لەناو دەروونی خۆم دادەیچەقێنم "
لەپاش ماوەیەک دەبینین ئەم میلینا یەی کە داوای دەکرد ،کافکا لەبەر بینینی ئەم درۆ بکات داوای ئاسودەی لەکافکا دەکات ، و لەنامەکانی کافکا ش دا بێجگە لەترس ، دوودڵی هیچی تر بەدی ناکریت ،کافکا سەبارەت بەنامەکان دەڵێ:نامە هۆکارێکی گەورەی دژە خەوە کەدەگەنە دەستمان توشی چ بارێکی سەیر دێین ! بەهۆی ئەوەی کەکافکا نەخۆشی سیلی هەبوە زۆر کەم خەو بوە و نامەی بەدژی ئەو کەمە خەوە بینیوە کە هەی بوە .کافکا پێی وابوە کە "ڕەنگە بەتەنها بوون لەژورێکدا ،جۆریک بێت لەمەرجی ژیان بەسەربردن "
لەنامەیەکی تردا دەڵێ "تاقە ڕێگەی ژیان بێدەنگیە لە خەم و خەفەتدا
کافکاو هاوسەرگیری
کافکا سەبارەت بە هاوسەرگیری دەڵێ:ئەوانەی لەتاو نائومێدی پەنا بۆ هاوسەرگیری دەبەن چیان لێدەست دەکەوێت ؟ئەگەر تەنیای بخرێتە سەر تەنهای هەرگیز بەرئەنجامەکەی یەکگرتوی نابیت، بەڵکو ئەم پیک گەیشتنەبە شتێکی وەک زیندان کۆتای دێت ، تەنانەت لە تاریکترین شەوی ئەنگوستە چاودا ،هەریەکەو تەنهای خۆی لە ئاوێنەی تەنهای ئەویتردا دەبینێتەوە .
لەکۆتایدا
"دووکەس لەناوەی مندان یەکیکیان دەیەوێت بروات و ئەو یتر لەڕۆشتن دەترسێت ، ئەم دووانە هەردوکیان بەشێکن لەمن و بەبێ دوو دڵیش هەردووکیان ،کەلەکبازن و لەناوەوەی مندا لەململانێدان"
لەکۆتایدا پاش هەوڵدانێکی زۆر کافکا بڕیاری دا بچێت بۆ چارەسەرگای "گریمن شتاین " کەتایبەت بووە بەچارەسەری نەخۆشی سیل
ئهم بابهته 3180
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:06:03/04/2017