بەڕێوەبەری ده‌سته‌ی ئامار: لە دوو ساڵی رابردوودا گه‌شه‌ی دانیشتووان كه‌می كردووه
به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی ئاماری كوردستان نوێترین ئاماری دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگیش له‌باره‌ی پێكهاته‌ی دانیشتووان و ئاستی گه‌شه‌كردن و رێژه‌ی بێكاری ده‌خاته روو.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستی ئاماری هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (باس)، نوێترین ئاماری دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد و گوتی: ”ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2017 پێنج ملیۆن و 765 هه‌زار كه‌سه، به جۆرێك له 50.5% ڕه‌گه‌زی نێرن و 49.5% له ڕه‌گه‌زی مێن".
روونی كرده‌وه، ئه‌و ئاماره ته‌نیا دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پێوه‌ندیی به هه‌بوونی ئاواره‌كانه‌وه نییه، گوتیشی: ”ئه‌و پێنج ملیۆن و 765 هه‌زار كه‌سه خه‌ڵكی په‌ناهه‌نده و ئاواره‌كانی عێراق ناگرێته‌وه".
به‌پێی ئاماری هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010، كه به‌پێی كۆبۆنی خۆراك هه‌ژمار كراوه، ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی چوار ملیۆن و 447 هه‌زار كه‌س بووه. له ساڵی 2013 به‌پێی ئامارێكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووەته پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئاماری كوردستان ئاشكرای كرد، به‌پێی ئاماری 2017 دوو ملیۆن و 50 هه‌زار كه‌س له پارێزگای هه‌ولێرن، هه‌روه‌ها سلێمانی و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه دوو ملیۆن و 70 هه‌زار كه‌س له‌خۆ ده‌گرن، له دهۆكیش ملیۆنێك و 370 هه‌زار كه‌سه.
له‌و ئاماره‌ی كه دراوه به (باس) زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له كوردستان گوندنشینن، زیاتر له 4 ملیۆن و 686 هه‌زار كه‌سیش شارنشینن، هاوكات ڕێژه‌ی دانشتوان 2 ملیۆن و 889 هه‌زار و 916 كه‌سیان ره‌گه‌زی نێرن و 2 ملیۆن و 865 هه‌زار و 171 كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێن.
سیروان محه‌مه‌د گوتیشی: ”له 61%ی ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستان ته‌مه‌نیان له خوار 64 ساڵه‌وه‌یه و ئه‌وانه‌یشی ته‌مه‌نیان 15 و له خوار 15 ساڵییه‌وه‌یه ڕێژه‌ی له 23%ی كۆی دانیشتووان پێكده‌هێنن".
پێی وایه كه دانیشووانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به هه‌ندێك له وڵاتانی تردا گه‌نجن، به جۆرێك ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 64 ساڵییه‌وه‌یه ڕێژه‌ی له 4% پێكده‌هێنن، گوتیشی: ”به‌پێی پڕه‌نسیپه‌كانی ئامار، كوردستان به كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نج ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئێمه سوود له‌و خاسیه‌ته وه‌ربگرین ئه‌وا سوودی زۆر وه‌رده‌گرین و ده‌توانین هێزی كار پێش بخه‌ین و له رووی ئابوورییەوە گه‌شه‌ی زیاتر بكه‌ین".
به‌رپرسه‌كه‌ی ئامار جه‌ختی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوازی ژیان گۆڕاوه، بۆیه گه‌شه‌ی دانیشتووان كه‌می كردووه، گوتیشی: ”له‌دوای ساڵی 2009وه تا 2013، ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتووان له 2.8% بووه، به‌ڵام له ساڵی 2015دا ڕێژه‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ له 2.6%، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان و رێكخستنی خێزان ده‌گه‌ڕێته‌وه، خێزانه‌كان به جۆرێكن بۆ نموونه له منداڵێك زیاتریان نابێت، به تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی ئه‌و حاڵه‌ته زۆره، كۆچكردنی خه‌ڵكەیش بۆ ده‌ره‌وه هۆكارێكی تره له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووان".
له ساڵی 2016 ژماره‌ی له‌دایكبووانی تازه 15 هه‌زار كه‌س بووه، له‌به‌رامبه‌ردا ئاستی مردن 21 هه‌زار و 540 كه‌س بووه.
روونی كرده‌وه، به‌راورد به وڵاتانی دراوسێ، رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتووانی كوردستان باشه: "له ئێران گه‌شه‌ی دانیشتووان 1.9% بۆیه رێژه‌ی ئێمه باشتره و له رێژه‌ی ئاساییش به‌رزتره، به‌ڵام بۆ ساڵی 2020 گه‌شه‌ی دانیشتوانی كوردستان كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌راورد به ئێستا چوار پۆینتی تر داده‌به‌زێت".
به‌پێی ئاماری ده‌سته‌كه، له پارێزگای سلێمانی ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردن كه‌م بووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ولێر و دهۆك دێن، هۆكاره‌كه‌ش شێوازه‌كانی ڕێكخستنی خێزان بووه. گوتیشی: ”له هه‌ندێك وڵاتان گه‌شه‌ی دانیشتووان به یاسا و سیاسه‌تی تایبه‌تی خێزانی سنووردار ده‌كرێت، به‌ڵام له كوردستان ئه‌و نییه و خێزانه‌كان خۆیان به‌رنامه‌ی خۆیان رێك ده‌خه‌ن، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی دواییدا گه‌شه‌كردن كه‌م بووەته‌وه".
له سه‌رێكی ترەوە سیروان محه‌مه‌د ئاماری بێكاری دانشتووانی كوردستانی ئاشكرا كرد و گوتی: ”ڕێژه‌ی بێكاری له كۆتایی ساڵی 2014دا بۆ له 12.2% زیادی كردووه و ئێستاش بووەته 13% هۆكاری سه‌ره‌كییش هاتنی ئاواره‌كان و قه‌یرانی دارایی بووه، بۆ نموونه له‌نێوان ساڵانی 2014 و 2015 زیاتر له 45 هه‌زار هه‌لی كارمان له كه‌رتی تایبه‌ت له‌ده‌ست چووه، به‌ڵام پێشبینی ناكه‌م ئاماره‌كه زیاتر بێـت له‌وه‌ی هه‌یه".
به‌پێی ئاماری ده‌سته‌كه، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2013دا رێژه‌ی بێكاری ته‌نیا 5،2% بووه
ئه‌م بابه‌ته 994
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:10:51:03/04/2017