سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌کان نایشارنه‌وه که به نیگه‌رانییه‌وه له ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به جوڵه‌پێکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ره‌و منبج و ئاماده‌یی ئه‌م وڵاته بۆ ناردنی هێزی زیاتر ده‌ڕوانن. هه‌ندێک هۆکار که ڕه‌نگه جیاوازیش بن ده‌بنه هۆی ئه‌م نیگه‌رانییه. هۆکاری نیگه‌رانییه‌کانیش به تایبه‌ت کاتێک زیاتر ده‌بن که کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئه‌مریکا، ڕووسیا و تورکیا له ئه‌نتالیا به‌ڕێوه‌چوو و له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بووان هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له شه‌ڕی سوریا هاوئاهه‌نگ کرد له کاتێکدا که ئێران له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده نه‌بوو. نیگه‌رانییه‌کان ڕوویان له زیاتربوون کرد که له ئه‌ستانه ڕووسیا و تورکیا پێش ئه‌وه‌ی که ئێران بگاته ئه‌و شاره، پێکه‌وه کۆبوونه‌وه. هۆکاری دیکه‌ی نیگه‌رانییه‌کان ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیا له شه‌ڕی سوریایه که ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی ده‌ستڕۆیشوویی و کاریگه‌ری ئێران که پێش هاتنی ڕووسیا به ته‌نیا وه‌ک لایه‌نگرێکی به‌شار ئه‌سه‌د، ڕێگریی له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو کردووه.
ئه‌گه‌رێکی دووره که هاتنی ئه‌مریکا بۆ هێڵی شه‌ڕی سوریا کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران دابنێت، ئه‌ویش به دوو یان سێ هۆکار. هۆکاری یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ڕووسیا له گرنگی هاوسه‌نگی هێز له گه‌ڵ ئه‌مریکا و پێویستی به ئێران له سوریا تێده‌گات، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت پاش ئه‌و تۆڵه‌یه‌ی ئه‌مریکا دوابه‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، پێگه‌ی له سوریا به‌هێزتر بکات، کێبه‌ڕکێ له گه‌ڵ ئه‌مریکا له ڕاستیدا ئێستا ده‌بینرێت. ئێران له ئاستی توانای سه‌ربازی حکومه‌تی سوریا و ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا تێده‌گات. ئه‌مه‌ش ته‌نیا حکومه‌تی سوریا، به ده‌ر له هاوپه‌یمانه‌کانی کۆنه‌کانی نین که ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌که‌ن که پێگه‌ی ئه‌مریکا به چه شێوازێک بێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ئێران نایه‌وێت له قه‌باره‌ی هێزی له سوریا که‌م ببێته‌وه تا به‌م پێیه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا که به ناو شه‌ڕی دژ به داعش ده‌کات یان له به‌رامبه‌ر ده‌ستڕۆیشتوویی تورکیا له سوریا که به ئامانجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کوردان هاتووه پێگه‌ی وه‌ک جاران بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر دابه‌زینی ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی تورکیا، داوای ئه‌وه‌ی له ڕووسیا کردووه که ڕێگری له ئێران بکات. به‌شێک له سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن که سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا له نێوان ئێران و ڕووسیا، که‌شێکی وه‌ها ده‌بینرێت. ئێران له پاش ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی سوریا به سه‌ر شاری حه‌له‌بدا زاڵ بوو، به چه‌ندین جار ئاماده‌یی خۆیی له پێناو کۆتایی هێنان به شه‌ڕی سوریا ڕاگه‌یاندووه. ئه‌گه‌ریش سوپای سوریای به‌ره‌و شه‌ڕی ئه‌دلیب ڕێنمایی کردووه، بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت هێزی دیمه‌شق له دانوستانه‌کان زیاتر ببێت. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت پاش ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی سوریا له ژێر گوشاره‌کانی ڕووسیا پابه‌ندی دانوستانه‌کانی ئاشتی بێت، ده‌ستێکی باڵای له‌و دانوستانانه‌دا هه‌بێت.
هۆکاری دیکه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ر دوو لایه‌نی ئێرانی و ڕووسی هه‌ر چه‌شنه ناکۆکی نێوانیان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام مۆسکۆ پێداگری له‌وه ده‌کات سه‌باره‌ت به سوریا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه هه‌بێت.
به‌م هۆکارانه‌شه‌وه، چاودێرانی ڕه‌وشی ناوچه‌که به وردی له ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر هاتنی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ منبج ده‌ڕوانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌زانن هه‌ر چه‌شنه پێکدادانی نێوانیان تێچوویه‌کی زۆری ده‌بێت به‌ڵام نایانه‌وێت وه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک ببینن.
له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین هۆکاری دیکه بوونیان هه‌یه که ده‌بنه هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م نیگه‌رانییانه که به ڕای چاودێران جێی بایه‌خن. دیارترینی ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه که پاش ئه‌وه‌ی که ڕووسیا بووه‌ته هێزی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا، له ئێستادا ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت گرنگی به هێزی مۆسکۆ بدات به‌و پێیه‌ی که بێ پرس و ڕاوێژ به ڕووسیا یان به بێ به‌شداری ئه‌م وڵاته هیچ هه‌نگاوێکی له سوریا نابێت.
له هه‌مان کاتدا هاتنی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ منبج به‌نده به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و کۆنتڕۆڵ کردنی ڕۆڵی تورکیا نه‌ک پاڵپشتی له نه‌یارانی میانه‌ڕۆ له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌مه‌ش هه‌مان بابه‌ته که له گه‌ڵ ئامانجه‌کانی تاران یه‌ک ده‌گرێته‌وه. خاڵی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا خۆی ده‌رفه‌تی وه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خساندووه. بوونی سه‌ربازی ئێران له سوریا به پێی موڵه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌یه، واته هاتنی هه‌ر هێزێکی سه‌ربازی بۆ سوریا به‌نده به ڕێکه‌وتنی سه‌ربازی له گه‌ڵ سوریا تا سه‌روه‌ری خاکی ئه‌م وڵاته پێشێل نه‌کرێت و ئه‌مه‌ش هه‌مان بابه‌ته که ئێران به چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه. ئێران له‌وه تێده‌گات که ئه‌وه‌ی بۆ دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گرنگه، لێکتێگه‌یشتنه له گه‌ڵ ڕووسیا.
هاتنی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ منبج هه‌ڵگری دوو په‌یامه. لایه‌نی به‌رامبه‌ری ئه‌م دوو په‌یامه‌ش هه‌ر له ئه‌مریکایه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه به ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و شکستی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له ڕققه له پاش شکستی موسڵ. په‌یامی دووه‌م ڕوو له کۆنگرێس ده‌کات که ئیدانه‌ی هه‌ر چه‌شنه نه‌رمی نواندنێک له به‌رامبه‌ر ڕووسیا ده‌کات. هاتنی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ سوریا و به‌شداری له شه‌ڕی کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ڕققه به‌و مانایه ده‌بێت که ڕووسیا ناتوانێت به سه‌ر ئه‌م شاره‌دا زاڵ ببێت و کاریگه‌ریی له سه‌ر ڕه‌وشی سوریا به گشتی ده‌بێت. دیپلۆماتکاران ده‌ڵێن که سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشارانه‌ی که ڕوویان کردووه‌ته دوناڵد تره‌مپ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناچاری بکه‌ن به‌وه‌ی که له هه‌ندێک درووشمی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام ناوبراو جه‌خت له نزیکبوونه‌وه له گه‌ڵ ڕووسیا ده‌کات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجانه له گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ئێران دژایه‌تیی نه‌بێت ڕۆڵی تاران له قازانجی کاراکته‌ره کاریگه‌ره‌کانی دیکه‌ی قه‌یرانی سوریا داده‌به‌زێت.
هه‌ندێک ده‌ڵێن که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریکا له سوریا بۆ ئێران بابه‌تێکی نوێ نییه، وه‌ک چۆن ئه‌م وڵاته له عێراق ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بووه و ئێران له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ڕاهاتووه و له پێناو مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی که‌ڵکی پێویستی لێ وه‌رگرتووه. له سوریاش ئێران ده‌توانێت تا ئه‌و کاته‌ی که زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌گه‌ێنێت له گه‌ڵ بوونی ئه‌مریکا ڕادێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش تا ئێستا ستراتیژی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ئێران به ته‌واوی ڕوون نییه.
نووسه‌ر: ڕۆزانا بو مۆنسیف / سه‌رچاوه: النهار
وه‌رگێڕان: ئیدریس سلێمانی / جام کوردی