لەزیندانەکانی ئە سەدی باوکدا چی روویدەدا؟

ڕانانێک بۆ ڕۆمانی  قەپێلک ،ڕۆژانەی گوێهەلخەرێک

 

 نوها فایەق 

 


هەروەک لەناوی کتێبەکەوە دیارە ئەم ڕۆمانە پێک هاتوە ،لەیاداشتەکانی رۆژانەی زیندانیەکی یەکێک لەزیندانەکانی سوریا لە سەردەمی حافز ئە سەدی باوکی بەشار ئە سەد، کە ڕوداوەکانی زیندانی لەهزری خۆیدا یاداشت کردوە ، ئەم ڕۆمانە پرۆسەی لەکارخستنی مرۆڤمان لەمرۆڤایەتی بۆ دەگێڕێتەوە کەچۆن پاش هاتنە دەرەوە لە زیندانیش هەرهەست بکەن لەزیندان دان و زیندانەکە لەگەڵ خۆیان دەبەنە گۆڕەوە . مستەفا خەلیفە ، ئەوزیندانیەیە کە وڵاتی ڕازاوەی پاریسی جێ هێشتوەو ویستویەتی بێتەوە لەبواری سینەمادا خزمەت بە نیشتمانەکەی خۆی بکات ،بەڵام هەرلەگەڵ گەشتنەوەی بەفڕۆکەخانەی "دیمەشق" دەستبەسەردەکرێت.

تەواوی ئەوماوەی لەزیندانە نازانێت لەسەر چی گیراوە ، لەکاتێکدا کە مستەفا خەلیفە مەسیحیە بەڵام پێی ئەڵێن کە بەتۆمەتی هاوکاری کردنی ئیخوان موسلیمین گیراوە ، تا لەکاتی ئازاد بونی دا بۆی دەردەکەویت کە لەیەکێک لە ئاهەنگەکانی پاریس دا نوکتەیەکی گاڵتە ئامێزی لەسەر سەرۆک وتوەو هاوڕێیەکی دەست بەجێ ڕاپۆرتی لەبارەوە نوسیوە .

 

چەندین جار هەوڵ ئەدات پەیوەندی بەبەرپرسانی زیندانەوە بکات و تێیانبگەیەنێت کە مەسیحیە ،بەڵام هیچ سودێکی نابێت . ڕوبەڕووی ئازارو ئەشکەنجەی زۆر دەبێتەوە "بەشێوەیەک کەدەبێت ژماردنی شەلاقەکان لەبیر بکەیت تابەرگەی بگریت "، لەزینداندا بەجۆرەها سوکایەتی بەزیندانیەکان کراوە ،بەجۆرێک بەپێی میزاجی ئەفسەرە کە زیندانیەکی ناچار کردوە کە مشک یان مارمێلکە بخوات ،

بەبەردەوامی شلەی پەتاتەیەکیان خواردوە کە نەشۆراوەتەو نەپاککراوە ، ئەمەش وای کردوە کەبنی قاپەکە پربێت لەقوڕ ،پزیشکی زیندان ئامۆژگاری کردوون کە تویکڵی ئەوهێلکەیەی کەئەیاندەنێ فرێی نەدەن و بیخۆن بۆ قەرەبوو کردنەوەی کلس ، هەروەها بەساڵی کەم خۆراکی دا تێپەڕیوون کە بۆماوەی ئەوساڵە هیچ زیندانیەک تێر سکی خۆی نانی نەخواردوە

 

ئەگەر "کا "ی ڕۆمانی "دادگای "کافکا دادگای کرابیت لەسەر تاوانێک کەنازانیت چیە ،ئەوا" مستەفا خەلیفە "ئەو دادگایەش نەکراوە ،بۆزیندانیەکانی تریش بەپێی ڕۆژ سێ دادوەر لەژورێک دا دانیشتوون ناوی زیندانی و تۆمەتەکەیان خوێندۆتەوە ،زیندانی ئەبوایە تەنها بڵێ ،بەڵێ ، ئەگەریش نکوڵی لەتاوانەکە بکردایە بەزەبری شەلاق وایان ئەکرد دانی پێدابنێت .



بەهۆی مەسیحی بوونی "مستەفا خەلیفە"وە زیندانیەکان زۆر خۆیان لێ پاراستوە بەو تۆمەتەی کە گڵاوە هیچ قسەیان لەگەڵ نەکردوە ،تا ڕۆژیک زیندانیەکی تازە ئەهێنن بەناوی "ئەبوقەعقاع"کەیەکیک بوە لەئەمیرەکانی گروپە توندڕەوەکان ،کاتیک دەزانیت مەسیحیەک لەزینداندانەکەدایە دەیەوێت شەرعی خودا جیبەجێ بکات و بیکوژیت ، بەمەش زیندانیەکان دەبن بە دووبەشەوە بەشێکیان لایەنگری بیرۆکەکەی و بەشێکیشیان دژی دەوەستن ، کاتیک پاڵەوانەکەمان هەست بەمەدەکات ناچار دەبیت بێدەنگی (۱٠) ساڵەی بشکێنێت و بکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ ئەبوقەعقاع "ئەبو قەعقاع ..مەسەلەی ئیمان و بێئیمانی ..مەسەلەیەکی تەواو شەخسیە ..پێویستە تۆو هاوشێوەکانی تۆئەوەباش بزانن ،ئیمان پەیوەندیەکی تایبەتە لەنێوان هەرکەسەو خالقی خۆیدا ،تۆدەزانیت ئاسانە بۆ من و غەیری منیش بڵێن ..أشهد أن لا إلا إله إلا الله و آشهد ان محمد رسول الله،بەڵام ئەگەر من ئەوەم وت ئەوا تۆ وهاوشێوەکانت دەڵێن ئەو کافرە لە ترسانا بوو بە ئیسلام .......

پاش ئەم گفتوگۆیە زیندانیەکانی تر ئارامیان ئەکەنەوەو لەدوای دوو ڕۆژ ئەبو قەعقاق دەبریت بۆ سێدارە .

 

پاش ساڵانیکی زۆر لەزیندان خاڵی" مستەفا خەلیفە " پۆستیکی باڵای حوکمەی وەردەگرێت و هەوڵ دەدات بۆ ئازاد بوونی و ئازاد دەبێت ،حوکمەت لەبەرامبەردا داوای واژۆیەکی لیدەکات کە تێکەڵی هیچ کاریکی دژبەحوکمەت نەبیت ،بەڵام ئامادەنابیت واژۆکەبکات ،چونکە پێی وایە کە بەم شێوەیە دەبێتە کۆیلەی حوکمەت و دڵیانبەوە خۆش دەبیت کەوا یەکێکی کەش بیدەنگ دەبیت ،تا لەدواجاردا خاڵی واژۆکەی بۆئەکات و هەرەشەی لێئەکات کە هیچ نەڵێت .

 

"لەزیندانی بیابان ترسە دوولایەنەکەم قەپیلکەکەمی دروست کرد ،کەتێیدا خۆم لەمەترسی شاردبووەووە ..!لیرە _زیندانیەکان پیی دەڵێن جیهانی ئازادی _ترسەکان لەجۆرێکی دیکەن بێزاری ، وەڕسی،ڕق وکینە،هەرهەمووی قەپیلکێکی تریان دروست کرد کە ئەستورترو پتەوتروو تاریکترە !چونکە لەقەپیلکەکەی یەکەمجاردا ئومید بەشتێکی باشتر هەبوو ،لەقەپیلکەکەی دووەمدا هیچ شتێک نیە ،تەنها هیچ هەیە!


وەک دەبینین ژیانی ناوزیندان و دەرەوەی زیندان جیاوازیەکی وای نیە ،ئەوەنەبیت کە لەدەرەوە شەلاق وئازاردانی جەستەی بوونی نیە .لەپاش هاتنەدەرەوەشی لەزیندان هەر گوێهەڵدەخات .

"هەوڵدەدەم بچوکترین کونی قەپیلکەکەم داخەم نامەوێت تەماشای دەرەوەبکەم ،هەمووکونەکانی دادەخەم تاکو تەواو تەواو نیگاگانم بۆ ناوە بیت .

بۆخۆم بێت بۆخودی خۆم !

گوێهەلدەخەم ."

 

ئەم ڕۆمانە لەچاپکراوەکانی" ناوەندی ڕۆشن بیری ئەندێشەیە "ساڵی ۲٠۱۳

هەورامان وریا قانع ،وەڕیگێراوە بۆ زمانی کوردی



 

 



ئه‌م بابه‌ته 1151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:23:21/03/2017