هونەرمەند دێرین بۆسایتی هە مەوە ند دەدوێ



 هە مەوەند نێت؛ هوشیار جە مال 

دێرین کێیە ؟وساڵی چە ند لە دایک بووە؟

من ناوی تە واوم مە حمود محە مەد ساڵح لە ساڵی (١٩٦٥)لە گە رەکی شێخ محێدین لە شاری سلێمانی لە دایک بووم.تاپۆلی پێنجی سەرە تایم خوێندوە،دواتر بەهۆی بارودۆخی سیاسی ئەوکاتە ی شاری سلێمانییەوەنە متوانی درێژە بە خوێندن بدەم
لە ساڵی چە ندە وە دەستت کردوە بە کاری شێوەکاری؟

لە ساڵی(١٩٧٦)ەوە دەستم کردوە بە کاری هونەری وهەتا ئیستا بەردە وامم.
وەک خوێندنی ئە کادیمی هیچ بەشێکی هونەریت تە واونە کردوە؟

نامن هیچ بەشێکی ئەکادیمیم تە واونە کردوە.

لە چە ند پێشەنگادا بەژداریت کردووە؟

من زۆربەی کارەکانم لە بەردەرکی سەرایی سلێمانی  بەشێوەیەکی راستە وخۆ ئە نجام داوە.
لە ولاتانی ئە وروپا ڕێزێکی زۆرڤ لە هونەرمەند بەگشتی وهونەری شێوە کاری بەتایبەت دەگیرێت. وەپشتیوانی لێدەکرێت لێرە چۆنە؟
لێرە نە ک هونەر مەند مرۆڤیش نرخی نیە و بەچاوێکی سوکەوە لێی دەڕوانرێت.ڕێزی هونەر مە ند ناگیرێ. بەڵام دە بێت هونەر مەند خۆی بێ ئومێد نەبێت.

تاچە ند سیاسەت کاریگەری لەسەر کاتەکانت هە بووە؟

من لە هونەرەکە مدا زۆرترین بەرگریم لە هەژاران کردوە.ڕە نگە شە قیشم خواردبێ .لەسەر دانانی تابلۆ لە بەردەرگی سەرا کە زۆربەیی شێوە کارە کان نە یانوێراوە لە گە ل من تابلۆێە ک دابنێن.
دۆخی هونەری کوردی بەگشتی و هونەری شێوەکاری بە تایبەت چون دە بینێت.لە کاتێکدا جۆرێک لە فە وزاو بێسەرەو بەرەی پێوە دیارە؟
لە ئیستادا هونە رەکان هیچی دەوەری نیە.تە نهاشانۆ نە بێت.کە ئەویش بۆتە پارە پیداکردن.

هونەر چ خزمەنتێکی بە تۆکرد لایەنی کە می زامنی ژیانی کردویی؟

وەک خۆم هیچ هاوکاریەک نە  کراوم و سودمەند نە بووم بەڵام هەر بەردە وام کاری خۆم دەکەم وە سەرچاوەی بژێوەی ژیانم ئەو وێنانەیە کە بە شێوە ی راستەوخۆ دەیکێشم،وە بڕێک پارەی کە م لە بەرامبەریدا وەردەگرم.

پەیامی تۆبۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری چیە ؟ 

پەیامی من بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەوەیە کە تابلۆکانم کە کەلەپوری شاری سلێمانیە یارمەتیان بدامایە تاجوانتر ئەنجامم بدایە.

لە کۆتایدا چیت هەیە بۆ سایتی هە مەوەند؟

من وەک شێوەکارێک دەست خۆشیتان لێدە کە م. 



ئه‌م بابه‌ته 837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:05:04/03/2017