لە دوای چەندین سال هەمەوەندەکان بە یەکتر شادبوونەوە
لە دوای چەندین سال هەمەوەندەکان بە یەکتر شادبوونەوە
ئه‌گه‌ر به كورتی باسی مێژووی هه‌مه‌وه‌ند بكه‌ن هه‌مه‌وه‌نده‌كان له دێر زه‌مانه‌وه ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بووه له سه‌ر شۆرشه‌كانی كه‌لی كورد ،وه به هۆزێكی ئازا ناسراون به‌رده‌وام دژی داگیركه‌ران بوونه سه‌ریان بۆ هیچ كه‌سێك شۆرش نه‌كردووه ئه‌ێلی هه‌مه‌وه‌ند له ئیران بوو به‌ڵام بۆ هاوكاری كردنی هاو زمانه‌كانی خۆیان روویان كردۆته كوردستان شان به‌شانی هاوزمانهكانین شۆرشیان كردووه له‌سه‌ره‌تادا له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ نیشته جی َ بوونه وه هه‌ندێك له مێژوو نوسان ده‌ڵێن چه‌مچه‌ماڵ هه‌ر هه‌مه‌وه‌نده‌كان دروستیان كردووه هۆزی هه‌مه‌وه‌ند به‌رده‌وام رووبه‌رووی چه‌ندان توندوتیژی بووه‌ته‌وه هه‌م به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ری به‌ریتانیا وه هه‌م ده‌وله‌تی عوسمانی وه‌چه‌ندین شوێنی تر ، هه‌مه‌وه‌ند له ناوچه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بوو حكومی ناوچه‌ی گرتووه له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، هاوكاری شۆرشه‌كانی بابان و هتد ..... ده‌كاته شۆرشی شێخ محمود شۆرشی ئه‌یلول وشۆرشی نۆی گه‌له‌گه‌مان ،كه‌شۆرشی شێخ محمود به پشتیوانی هه‌مه‌وه‌ند ئه‌و شۆرشه كرا وه‌چه‌ندان سه‌ركرده‌و شۆرشگیری تێدا ده‌وریان بینیوه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌مه‌وه‌ند نه‌فی ده‌كرێت بۆ قاره‌كانی ئه‌فریقاو ئه‌وروپا له ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ندان ساڵ دووریه جارێكی تر هه‌مه‌وه‌نده‌كان ئاشان ده‌بنه‌وه به یه‌كتر من توانیم دیداریك له‌گه‌ڵ هه‌مه‌وه‌ند لوبنان بكه‌م كه یه‌كێكن له‌و كه‌سانه‌ی كه توشی ئه‌و نه‌فیه بوون ئیستا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ههمهوهندهكانی كوردستان دروست بووه‌ته‌وه له‌دیداره‌كه‌دا زیاتر روون ده‌بێته‌وه ئه‌م نه‌فیه ته‌ندا له‌كوردستانی عیراق نه‌بووه بگره كوردستانی ئیرانیشی گرتۆته‌وه
رێگا / هاتن بۆ كوردستانی عێراق مه‌به‌ست چیه؟
حسین حمیە : زیاتر مه‌به‌ستم بۆ كوردستانی عێراق بۆ یه‌كتر ناسین بوو له‌گه‌ڵ خزمانی خۆم له هۆزی هه‌مه‌وه‌ند
رێگا / چه‌ند ساڵ ده‌بێت به‌دووادا چوون ده‌كه‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی خزمانت له‌هۆزی هه‌مه‌وه‌ند؟ چۆنیش دۆزییانتهوه؟
حسین حمیە : ئێمه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌باو و باپیرمان ده‌گه‌رێن به‌دووای خزمانی خۆمان به‌ڵام ئه‌م هه‌له‌مان بۆ نه‌ده‌گونجا تا له‌م دوواییه‌دا توانیمان له‌ڕێگه‌ی لیوا محمد سابیر ههمهوهندیهوه خزمانی خۆمان بدۆزینوه له‌كوردستانی عێراق .
رێگا / چه‌ند ساڵ ده‌بێت كۆچتان كردووه بۆ لبنان ؟
حسین حمیە : ئێمه له‌ساڵی 1699 دا لهلبنان ده‌ژیاین و نیشته‌جێ بووین كه پێشتر له‌ئێران بووین كۆچمان كرد بۆ لبنان ، له‌ناوچه‌ی سهل بقا ْ نیشته جێ بووین .
رێگا / ئێستا له‌وێ چه‌ند بنه‌ماڵه‌ن و ژماره‌تان چه‌نده ؟
حسین حمیە : چوار بنه‌ماڵه‌ین ، ئێمه بنه‌ماڵه‌ی (حمیهن )مان بێ ده‌وترێ كه ههمهوهندین ژماره‌ی هه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌مان نزیكه‌ی 15,000 كه‌س ده‌بێت .
رێگا: لهسهردانهكهت زیاتر چه‌ند شوێنت كردووه ؟
حسین حمیە : سهكردانهكهمان له‌هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێ كرد پاشان چووینه دووبز و چه‌مچه‌ماڵ ، زۆربه‌گه‌رمی پێشوازییان لێ كردم
رێگا / تاچه‌ند شانازی بهههمهوهندو كورده‌وه ده‌كه‌یت ؟
حسین حمیە : ئێمه شانازی ده‌كه‌ین بهههمهوهند و قه‌ومی خۆمانه‌وه وه ئه‌وه‌شمان سه‌لماندووه چونكه به‌رگریمان له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی هه‌مه‌وه‌ند و قه‌ومه‌كه‌مان كردووه نه‌مان هێشتووه ئیستعمار زاڵ‌بێت به‌سه‌رماندا.كه چی له زیدی باوپاپیرانمان دوور بووین .
رێگا / هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان هه‌مه‌وه‌ندی كوردستان و لبناندا هه‌یه ؟
حسین حمیە :هیچ جیاوازی ئه‌وتۆ نابینم له‌نێوانمان له‌ڕووی ههڵسو كه‌وت و گه‌رم و گوڕییه‌وه گه‌ر هه‌شبێت كه‌مه.
رێگا / زیاتر له‌گه‌ڵ خزمانی هه‌مه‌وه‌ندا كۆبوونه‌وه ده‌رباره‌ی چی بوو ؟
حسین حمیە :لهدانیشتنهكهماندا زیاتر هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی كۆن و ئێستابوو زیاتر نوێ كردنه‌وه‌ی خزمایه‌تی بوو.
ریگا / هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت ؟
حسین حمیە :هه‌ست بهدۆستایهتیهكی باش ده‌كه‌م و هه‌ست به غه‌ریبیش ناكه‌م ، هیوادارم ئه‌م دۆستایه‌تیه زیاتر پته‌و بێت له‌نێوانمان وه هیچ جیاوازی نه‌بێت له‌نێوان هه‌مه‌وه‌ندی كوردستان و لبنان .
رێگا / زیاتر به‌چیه‌وه خه‌ریكن له‌وێ ؟
حسین حمیە :ئاشكرایه زیاتر له 400 ساڵ ده‌بێت لهلبنانین هه‌موو چینێكمان تێدایه ؟، خه‌ڵكمان هه‌یه له‌دائیره‌ی حوكومهتدا و هه‌مان بازرگنه و هه‌مانه خه‌ریكی كشتووكاڵیه بوونێكی باشمان هه‌یه لهلبنان .
رێگا / كۆتا قسه‌ت چیه ؟
حسین حمیە : سوپاسی هه‌موو خزمانی خۆم ده‌كه‌م كهماندوو بوون سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌یان ده‌كه‌م كه لێیان كردم ده‌ستی یه‌كه به‌یه‌كه‌یان ده‌گووشم سوپاسی كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ندی ده‌كه‌م عزیز سه‌فه‌ر و لیوا سابیر هه‌مه‌وه‌ندی ده‌كه‌م كه زۆر ماندوو بوون دووباره سوپاس بۆ هه‌موو خزمانی هه‌مه‌وه‌ند ، سوپاس بۆ تۆیش بۆ ئه‌م دیداره‌ت .
حسین محمد حمیه الهاوند له‌ساڵی 1956 له‌دایك بووه
ده‌رچووی (القانون)ه به‌كالۆریوسی له قانون رئیس تحدید جدیده دراسات لبنانیه
رئیس تحدید جدیده دراسات لبنانیه
سەرچاوە
ئەم دیدارەمان لە گۆفاری ریکای سیاسی یەوە وەرگرتووە
ئه‌م بابه‌ته 817
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:21:26/09/2016