کوردایەتی و سەپاندنی سزای سیاسی بەسەر هاوڵاتیانی ئەم هەریمەپێنج ملیۆنیەدا
ریبوار بازیانی
ئەگەر بیرتان بێت لەسالانی هەشتاکان هەر کەسیکت ببینیایە تەنها ئاهێکی لە گەرودابوو کە زۆر جار نەیدەوێرا لای هاوڕێ نزیکەکەشی باسی بکات ،ئەویش هەلمژینی هەوای ئازادی بوو ،چونکە لەو سەردەمەدا تەنها گرفتی هاوڵاتیان نەبوونی ئازادی و دیموکراسی و دەنگوڕەنگی ئازادو بێ سانسۆربوو ،ساڵەکان تێپەڕین و دوای تەواوبونی شەڕی نێوان عێراق و ئێران و داگیرکردنی وڵاتی کوەیت لەلایەن عیراقەوە ساڵی ۱۹۹٠ و پاشان بئ سودی و بێ ئەنجامی هەوڵدانی زۆری وڵاتانی هاوپەیمان بۆ پەشیمان کردنەوەی صدام حسین لەداگیرکردنی کوەیت و کشانەوەی هیزەکەی لەو وڵاتە بەڵام دوای بێ هیوابونی هاوپەیمانان ناچاربوون بەهیزی زەمینی و ئاسمانی عیراق لە وڵاتی کوەیت بکەنە دەرەوەو ،، ئیتر لەوە بەدواوە خۆری کورد هەلهات و ڕاپەڕینی بەهاری ۱۹۹۱ دەستی پێکردو زۆربەی شاروشارۆچکەکانی ئەم هەرێمی کوردستانەئازادکران و چەندین ڕۆڵەی ئەم وڵاتە بوون بە شەهیدو قوربانی ئەم ڕاپەڕین و ئازادی یە ، لێرەوە دەمەوێ وەبیر خۆمانی بهینمەوە کە خەڵکی ئەم هەریمە خەباتی چەندین ساڵەیان بۆ کوردستانیکی یەکسان و ئازادو دادپەروەربوو نەوەکو بۆ دروست بونی دەسەڵاتیکی سیاسی ستەمکارو خۆسەپێن بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەو بەوەشەوە نەوەستێ بەڵکو ئەم دەسەڵاتە سیاسی یە کوردی یە خۆسەپێنە زۆر بێشەرمانەو بەبەرچاوی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفال و کیمیابارانەوە ماوەی چەندین ساڵە دەمیان ژەنیوەتە مالو سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی ئەم وڵاتە و لەملاشەوە خۆیان بە فریاد ڕەسی ئەم هەریمەو هاوڵاتی یەکانی دەزانن یاخوا ڕوڕەشی بەردەم خواو خەڵکی ئەم هەریمە بن و شەرمەزارو ریسوای بەردەم منداڵانی بێ باوک و بەساڵاچوانی بئ سەرپەرشت و ماڵەساردوسرە بێ نەوتە هەژارە کانی ئیستاو پشتیوانانی شۆرشی ئەوساو بەشەناوخۆی یە ساردو بێ سوتەمەنیەکانی قوتابیانی زانکۆو پەیمانگاکانی ئەم هەریە بن
ئهم بابهته 251
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:54:20/02/2017