لە پاش ٥٠ ساڵ خۆشە ویستە کەی فروغی فروغزاد دەرکە وتەوە
هەمەوەند نێت
لە نوسینێکی کورت دا نووسەر وڕۆشبیری گەورەی کورد
مەریوان وریا قانع باسی لە خۆشەوستی نێوان شاعیری ئێرانی فروغ و ئیبراهیمی
فلیمسازی ئێرانی دە کات.
عه‌شیقه كۆنه‌كه‌ی فروغی فروغزاد هاته قسە
ئیبراهیمی گولستان، كه ئێستا
ته‌مه‌نی ٩٤ ساڵه و له بریتانیا ده‌ژیی، بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌دوێت. ئه‌م پیاوه
ماوه‌ی په‌نجا ساڵه بێده‌نگه و هیچی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان خۆی
و فروغ نه‌گوتوه. ئه‌ستا كه ته‌مه‌نی ٩٤ ساله به رۆژنامه‌ی گاردیانی گوتوه كه
ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی جدیی و راسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ فروغدا هه‌بووه و فروغیش به
شاعیرێكی هێجگار راستگۆ ده‌زانێت. شاعیرێك كه بێشه‌رم و ترس باسی هه‌ست و
ئیحساساتی خۆی كردوه و ژیانی خۆی مامۆستای راسته‌قینه‌ی خۆی بووه. ئیبراهیمی گولستان
خۆی كه‌سێكی ڕۆشنبیر و فیلمسازێكی به‌ناوبانگی ئێران
بووه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر فروع هه‌بووه. ئیبراهیم باس له‌و په‌نجا
ساڵه‌ی ته‌مه‌نی به‌بێ فروغ ده‌كات و ده‌ڵێت « ئه‌و هه‌موو سالانه من له ته‌عزیه‌ی
نائاماده‌گیی ئه‌ودابووم». ئیبراهیم له كۆتایی ساڵانی په‌نجادا فروغ ده‌ناسێت و
له ستودیۆ فیلمسازییه‌كه‌ی خۆیدا له تاران وه‌ك كارمه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن
كار به فروغ ئه‌دات. فروغ ئه‌وكات ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵ بووه و تازه له مێرده‌كه‌ی
جیابۆته‌وه. فروغ له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵیدا شووده‌كات و له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵیدا
جیاده‌بێته‌وه. په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان فروغ و ئیبراهیم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌و كاتی ئیشكردنه‌ی فروغ له‌و ستودیۆیهدا. له ماوه‌ی پێشودا ئیبراهیمی
گولستان ئه‌و نامانه‌ی كه فروغ بۆی ناردوه به چاپدهگهینێت. نامه‌كان خۆشه‌ویستی
قووڵی فروغ بۆ ئه‌وپیاوه نىشانئهدهن.
ئه‌ده‌بیاتی زۆربه‌ی میله‌تانی دونیا چه‌ندان حیكایه‌تی له بابه‌تی ئه‌م
په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان فروغ و ئىبراهیمی گولستانی تێدایه، ته‌نها ئه‌ده‌بیاتی ئێمه
نه‌بێت. له دونیای ئێمه‌دا كه‌س ناوێرێت به كه‌مترین وشه باسی هیچ پهیوهدنییهكی
خۆشه‌ویستی خۆی بكات، شه‌رم هه‌موو شتێكی گه‌مارۆداوه، له زمانه‌وه بۆ هه‌سته‌كان
و له ئه‌خلاقه‌وه بۆ ئه‌ده‌بیات. تاقه شوێنێك شه‌رمی تیا نه‌ماوه، هیچ شێوازێك
له شێوازه زۆره‌كانی شه‌رمكردن، سیاسه‌تی كورییه، له‌كتێكدا سیاسه‌ت وهو ته‌نها
شوێنه‌یه كه پێویسته به‌رده‌وام بڕێكی گه‌وره له شه‌رمی تێدابێت. له‌هه‌موو
دۆخێك‌دا بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر به عه‌شق یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بێده‌نگبوونه
ترسناكه‌كانی ناودونیای ئێمه. هه‌ڵگرتنی شه‌رم لههر عه‌شق هه‌نگاوی یه‌كه‌م و
هه‌ره سه‌ره‌كیی ده‌سكاریكردنێكی ته‌ندروستیی مرۆڤبوونی مرۆڤه له دونیای ئێمه‌دا
ئه‌م بابه‌ته 393
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:36:13/02/2017