چاوپێکەوتن لە گە ڵ نزار ناشادی شاعیر
ئامادە کردن و سازدانی .هوشیارجەمال
لە
ساڵی چە ند لە دایک بوویت؟ولە کوێ دە ژی؟
له سالی 1982 له سلیمانی له‌دایك بووم و هه‌ر له‌سلیمانی ده‌ژیم
لە منداڵی دا بە چیە وە سە رقال بوویت؟
مندالیم هه‌روه‌كو هه‌موو منالانی شار
بوو زیاتر سه‌رقالی تۆپ تۆپین و یارییه‌كانی تربووم.. به‌لام ئه‌وكاتیش مندالیكی
هیمن و لهسهرخۆبووم.
چۆن هە ستت کرد تونای شیعر نووسینت هە یە؟
خیزانه‌كه‌م به‌رده‌وام خه‌ریكی
خویندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان
بوون و هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌تایبه‌ت رۆمان و شیعر. هه‌ربۆیه
من زوو به شیعر‌و نووسین ئاشنا بووم. دواتر خه‌م و عیشق و جوانی وایان كرد ده‌ست
به‌رم بۆ قه‌له‌م و نوسینی شیعر. له‌ویوه هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌مم ده‌ست پیكرد.
یە کە
م شیعرت کە نووسی هە ستت چۆن بوو ساڵی چە ند بوو؟
یه‌كه‌م شیعرم له سالی 2000 نوسی به‌ناوی
وه‌فا. ئه‌و شیعره له سالی 2016 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌ڤین عومه‌ر كرا به‌گۆرانی
شیعرلای
تۆچی دە گەیە نێت؟
شیعر بی پیناسه‌و بی سنوره‌و هه‌ركه‌سیك
بیه‌وی پیناسه‌ی بكات ئه‌وا شیعر له چوارچیوهدهدات و شیعر بچوك ده‌كاته‌وه
بۆیه ناكریت پیناسه‌یه‌كی ته‌واوم بۆ شیعر هه‌بیت چونكه قسه‌كردن له‌سه‌ر شیعر
پیویستی بهلێكۆلینهوهیهكی ورد یان تویژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی چرو پر هه‌یه.
من ته‌نیا ده‌لیم شیعر هه‌ر شیعره‌و هیچی تر نیه.
لە سە رەتادا لە ژێرکاریگە ری کام
شاعیردابوویت؟
هیچ شاعیریك كاریگه‌ری راسته‌و خۆی له‌سه‌ر
نوسینه‌كانم نه‌بووه. به‌لام زۆر شاعیر شیعریان زیاتر لا خۆشه‌ویت كردووم.
بە
تایبە ت شیعرت بۆکە سێک وتووە بە تایبە ت ڕەگە زی بە رامبە ر؟
به‌دلنیایی شیعرم بۆ فریشتهخهیالهكانم
نوسیوه‌و ئه‌و فریشته‌یه‌ی كه هه‌میشه وه‌ك خه‌یال ده‌مینیته‌وه چونكه له‌گه‌ل
بوونی وه‌ك له‌بیر كردنی ئه‌سته‌مه.
شیعر لیوان لیوه لههە ست و جوانی و
شا لقی ئه‌ده‌به بۆیه زۆریك لهنووسهرهكان سه‌ره‌تا له شیعره‌وه ده‌ستیان
پیكردووه دواتر ده‌ستیان بۆ بواره‌كانی تری نوسین بردووه. هه‌لبه‌ت ئه‌م قسه‌یه
بۆ منیش راسته.
لە ئیساتدا شاعیران دە بێت هەڵوێستیان
چوون بێت لە بەرامبە ر ئە ونادادپەروەریەی هە یە؟
هه‌ر شاعیریك تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه
به‌لام منیش پیم وایه ده‌بیت شاعیر به‌هه‌لویست بیت هه‌روه‌ها ئاور له‌بۆنه‌و كاره‌ساته‌كان
بداته‌وه‌و بۆ هه‌موویان بنووسیت به‌مه‌رجیك هه‌ستی ئه‌و نوسینه له شاعیردا به‌رجه‌سته
بووبیت نه‌ك به‌زۆر شیعر بۆ ئه‌و بۆنه‌و كاره‌ساتانه بنوسیت.
زۆرجار
دە گوترێ شیعرئیلهامە .ئایابەتە نها ئیلهام هاتن بۆشاعیر بە سە یان دە بێت
باگراوندیکی مە عریفی وفە رهەنگیکی گەورەی لە پشتە وە هە بێ بۆ ئە وەی دە قێکی
جوان و پرواتالە دایک بێت؟
من هه‌میشه وتوومه شیعر هه‌م
ئیلهامه هه‌م مه‌عریفه‌یه بۆیه ناكریت ته‌نیا به‌هاتنی ئیلهام شیعر بنووسین.
جگه له‌وه شیعر ده‌بیت باكگراوهندیكی مه‌عریفی باشی هه‌بیت و به‌رده‌وام
بخوینیته‌وه تا خه‌یال فراوان بیت بۆ نوسینی ده‌قیكی سه‌ركه‌وتوو
تۆ چ
کاتێکت بۆخوێندنە وە دیاری کردوە بۆئە وە ی لە گۆرانکاری و بە رەو پێش جونە ئە دە
بیە کان و رۆشنبیریە کان دوانە کە وەیت؟
من كاتیكی دیاری كراوم نیه به‌لام
زۆرینه‌ی كات شه‌وان ده‌خوینمه‌وه وه شه‌وانیش ده‌نووسم. پیم وایه مرۆڤ له‌شه‌ودا
باشتر ده‌توانیت به‌خه‌یال بگاته جوانیه‌كان و هەستەكانبهشیعریان بكات باشتر ده‌توانێ
ده‌نگی كه‌ناریه‌كان بگوازیته‌وه بۆ ناو گۆرانیهكان.
خوێنەری
شیعرلە چی ئاستێکدایە؟
خوینه‌ری جدی شیعر له ئاستیكی
لاوازدا ده‌بینم. واته ئه‌وانه‌ی خوینه‌ری جدین و ده‌توانن شیعر له میعر جیا بكه‌نه‌وه
زۆر كه‌من.
لە
ئیستادا پرۆژە ی ئە دە بیت چیە؟
پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بیم نابیت ئه‌گه‌ر هیچ
ده‌ست گرتن و هاوكارییه‌كم نه‌بیت. به‌لام ئه‌گه‌ر هاوكاری بكریم كتیبیكی شیعریم
ئاماده‌یه بۆ چاپ
لە
کوتایی داسوپاست دە کە م کە ئە م چاوپێکەوتنە ت قبوڵکرد
لە کوتایدا سوپاس و پیزانینی زۆرم بۆ
به‌ریزت و بۆ خوینه‌ره‌كانتان
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:50:13/02/2017