لە پەراوێزی وتارەکەی مامۆستا ساماندا :

هەمەوەند نێت
١. ئەو بەرپرسانەی کە بە تەزویر و بە مافی خۆیان نەگەیشتونەتە دەسەڵات ، هەر ئەو بەرپرسانەن کە ناتوانن یەک وشە لە مەسڵەحەتی شارەکەماندا بڵێن .
٢. ئەی بەرپرسانی شار هەر بۆ مێژوی خۆتان چوار قسەی خێر بۆ ئەم شارە بکەن .
٣. تکایە واز لە وێنە گرتن و نمایش و فەیس بوک بهێنن و قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵکەن و بە حیزبەکانتان بڵێن چیتر بەسە و ئەگەر هەر وا بەردەوام دەبن چیتر لێتان قبوڵ ناکەین .
٤. ئەگەر بە گوێتان ناکەن خۆ ئەتوانن دەست لە کار بکێشنەوە .
٥. هەتا کەی نایەنە بەرەی میللەتەوە و دیفاع لە دەسەڵاتێکی ملهور و مشە خۆر دەکەن ؟
حکومەتێک بە ٢٥ ساڵ ناتوانێ ئاوی گۆپتەپە بگەیەنێتە چەمچەماڵ ، بەڵام بە ٦ مانگ غازی کۆرەمۆری گەیاندە هەولێر .


ئه‌م بابه‌ته 1094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:21:14/01/2017