جگه‌ره کێشان و قه‌ڵه‌وی ده‌بنه هۆی که‌ڕ بوون
جگه‌ره کێشان و قه‌ڵه‌وی ده‌بنه هۆی که‌ڕ بوون |
توێژه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن که جگه‌ره‌کێشان و زۆری کێش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی هه‌ستی بیستن بۆ هه‌میشه‌یی به ووته‌ی توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن که جگه‌ره کێشان و قه‌ڵه‌وی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی ئاسای خوێن نه‌گات به گوێکان وه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن.
له هه‌مان کاتدا به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کانی توێژینه‌وه‌کانی زانکۆی ئانتورپ-بلژیکا، پیس بوونی ئاووهه‌وا به هۆی ده‌نگه گه‌وره‌کانه‌وه له کاتی ئیش کردندا، یه‌که‌مین هۆیه بۆ له ده‌ستدانی بیستن. ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌ش له گۆڤاری ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌کانی لوت و گوێدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌کی که ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که جگه‌ره کێشان له که‌سانی میان ساڵدا ده‌بێته هۆی توشبوون به فه‌رامۆشی.
توێژه‌ره‌وه‌کانی زانکۆی ئانتروپ- بلژیکا، توێژینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر 4000 ژن و پیاو تاقی کرده‌وه له له نێوان 57تا67 ساڵیدا بوون، توانیان بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که جگه‌ره کێشان ده‌بێته هۆی گوێ گرانی یاخود له‌ده‌ست دانی هه‌ستی بیستن بۆ هه‌میشه‌ی.
دوکتۆر فرانسن له‌م باره‌یه‌وه وتی: که ڕێژه‌ی له دهتدانهکه په‌یوه‌سته به ڕێژه‌ی جگه‌ره کێشان له ڕۆژێکدا.
له ده‌ست دانی هه‌ستی بیستن له دوای یه‌ك ساڵ به ده‌ست پێکردن به جگه‌ره کێشان ده‌ست پێ ده‌کات که ڕؤژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه توێژه‌ره‌وانی ئینگلسانی و فه‌ره‌سنی توێژینه‌وه‌یه‌کی تریان ئه‌نجام دا که تێیدا ده‌رکه‌وت که جگه‌ره کێشان ده‌بێته هۆی که‌م فکری و کز بونه‌وه‌ی توانی قسه کردن له که‌سانی جگه‌ره کێشدا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش به ماوه‌ی پێنج ساڵ وه تاقی کردنه‌وه له‌سه‌ر 5000 که‌س ئه‌نجام درا.
که‌م فکری و فه‌رامۆشی له که‌سانی میان ساڵدا زیاتر ده‌رده‌که‌وێت به‌جۆرێک که به‌ساڵدا ده‌چن ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی عه‌قڵ به ته‌واوه‌تی.
سه‌رچاوه: بی بی سی |
ئه‌م بابه‌ته 1373
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:59:10/02/2018