ددان کەوتن یادەوەری مرۆڤ لاواز دەکات

ددان کەوتن یادەوەری مرۆڤ لاواز دەکات

زانایانی کۆڵیژی لەندەنی زانکۆیی لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا لەسەر کاریگەری کەوتنی ددان لە تەمەنی پیرێتیدا لەسەر تەندروستی مرۆڤ و تێیدا (3166) کەس تێیدا بەشداربون کە تەمەنیان لە (60) ساڵ و بەرەو ژور بو، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە ئەو کەسانەی ددانەکانیان لەدەستداوە یادەرەوەیان بەرێژەی (10%) زیاتر لەدەستداوە بەراورد بەوکەسانە کە ددانیان لەدەستنەداوە، بەهۆی ئەوەی ددان کەوتن کاریگەری دەرونی لەسەر مرۆڤەکان لەو تەمەن دروست دەکات و بیرەوەری و یادەوەرییەکانیان لاوازدەکات.

ئەوەش یەکەمجارە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لەسەر کاریگەرییەکانی ددان کەوتن لەسەر مرۆڤەکان ئەنجامبدرێت لە تەمەنی پیریدا، لەکاتێکدا پێشتر لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان لەسەر کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابوریە جیاوازەکان و کاریگەری جگەرەکیشان و خواردنە کحولیەکان لەسەر تەندروستی و تەمەنی مرۆڤ ئەنجامدراوە.

كاژاو



ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:44:05/01/2018