بۆ ئهكرادهكانی مالكی
بۆ ئهكرادهكانی مالكی
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
كاتێك كه باسی شه‌ڕی شه‌خسی و ململانێی ناجۆری سیاسیه‌كانی خۆمانمان ده‌كرد ، كاتێك باسی مه‌ترسیه‌كانی ریفراندۆممان ده‌كرد ، ده‌مشڕو جنێو ده‌ره‌كان ئێمه‌یان به ئێرانی زاده‌و ئهكرادی مالكی ناو ده‌برد، ره‌نگه سبه‌ینێ باسی حیكمه‌ته‌كانی مالكیمان بۆ بكه‌ن ، ئاخر ئێمه ئهكرادی مالكی نه‌بووین هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناوی ئێمه‌تان ده‌هێنا ، ئێمه خه‌ڵكانێك بووین ره‌خنه‌مان له ناجۆری و نادادی ده‌گرت ، ئه‌وه ئێوه‌ن ئهكرادی ره‌سه‌نی مالكین كه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانتان موخابه‌راتی و ناجۆره ، ئێمه ده‌مانگوت مالكی یان هه‌ر كه‌سێ تر گرنگ نیه گرنگ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی كورده ، ئێوه خه‌می كێكهكهتان بوو ، رۆژێك ئهكرادی مالكی و رۆژێك ئهكرادی عه‌بادی و رۆژێ ئهكرادی قاسمی سوله‌یمانی ، لێ ئێمه جگه له ئهكرادی كورد خۆی، ئهكرادی كه‌سی تر نه‌بووین ، رۆژێك دێت عه‌یب و عارهكانتان ده‌بنه په‌ڵه‌ی گه‌وره‌و ڕووی ناو خه‌ڵكتان نامێنێ، باشه ده‌كرێ ناوی هه‌موو ئه‌وانه بنووسین كه به ئێمه یان ده‌گوت ئه‌كردی مالكی ، هه‌ی خۆتان به خۆتان بن و هیچی تر .
2
رهشبگیرو گرتنی خه‌ڵك به بێ بڕیاری دادوه‌رو رفاندنی خه‌ڵك و شاردنه‌وه‌یان و داخستنی میدیا و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه له ته‌ك سۆسیال دیموكرات و مافی مرۆڤ و ئه‌وانه‌دا نایه‌ته‌وه ، یان ئه‌وه‌تا یه‌كجار رایبگه‌یه‌نن كه بڕواتان به‌و دروشمه باق و بریقانه نیه، یان شه‌رم بتانگرێ و كوڕی خه‌ڵك مه‌گرن ، ئاخر ئه‌وان شه‌ڕ بۆ عه‌داله‌ت و یه‌كسانی و گێڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆ ئێوه‌ش ده‌كه‌ن ، چه‌ند شه‌رمه51%ی خاكی كوردستانت جێهێشتبێت و ئێستا داخی خۆت به شاسوار عه‌بدولواحید و ئێن ئاڕتی و سوهه‌یبی ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود و خه‌بات نهوزادو ئه‌وانی تر بڕێژی ، مام جه‌لال له گۆڕه‌كه‌ت وه‌ره ده‌ره‌وه .
3
بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه زیاتر هه‌لا هه‌لا نه‌بێت ، هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرینه به‌ر،ره‌نگه تۆ له دڵرپڕی خۆت ئه‌وه‌ت پێ‌ناخۆش بێت ، لێ من له پێناوی ئه‌وه‌دا تۆ خوێن له په‌نجه‌ت نه‌یات قوربانی به خۆم ئه‌ده‌م ، ده‌كرێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بكرێته دڕندهوبمانكوژێ ، ده‌كرێت وا بكرێت كه خۆی به گژ سته‌مكاری خۆیدا بچێته‌وه .
ئه‌م بابه‌ته 1377
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:10:25/12/2017