لاوازی لە دارشتنی گرێ یان بەندی "ھەلبژاردنی یاسا " لە گریبەستە نەوتیەکانی حکومەتی ھەرێم "دۆرانی کێسی دانا گاز بە نمونە".

لاوازی لە دارشتنی گرێ یان بەندی "ھەلبژاردنی یاسا " لە گریبەستە نەوتیەکانی حکومەتی ھەرێم "دۆرانی کێسی دانا گاز بە نمونە".


دلزار عوسمان*

به‌شی یەکەم

گرێ یان بەندی ھەلبژاردنی یاسا "Choice of Law Clause” یەکێکە لەو بەندانەی کە لە گریبەستە نەوت و گازیەکانی نێوان دەولەتی میوان و کۆمپانیا بیانیەکان دادەنرێت, بە مەبەستی ھەلبژاردنی ئەو یاسایەی کە جێ بەجێ دەکرێت لەسەر ئەو کێشانەی کە دروست دەبن لەسەر گریبەستەکان لە دادگا. بەشێوەیەکی سەرەکی دەتوانین بلێن لایەنەکان بەم سێ شێوەی لای خوارەوە رێک دەکەون لەسەر بەکارھێنانی یاسای بەرێوەبردن یان جێ بەجی کەر لەسەر کێشە دروست بووەکانی داھاتووی نیوانیان.

١. بەکارھێنانی یاسای دەولەتی میوان و یاسا نیودەولەتیەکان 
٢. بە کارھێنانی یاسای دەولەتی میوان 
٣. بەکارھێنانی یاسا نێو دەولەتیەکان, لەنیوانیشاندا یاسای ئینگلیزی و نیۆرک ھتد....

لەم ووتارەدا ھەوڵ دەدرێت ئەو شێوازانەی سەرەوە شیکردنەوە و ھەلسەگاندنیان بۆ بکرێت , دواتر زەخت لەسەر بە کارھێنانی ئەو گرێ یە دەکرێت لە گریبەستە نەوتیەکانی ھەرێم لەگەل کۆمپانیا بیانیەکان بۆ ئەوەی بزانین ئاخۆ لە دارشتنی ئەو گریە رەچاوی بەرژوەندی خەڵکی کوردستان کراوە یان نا؟.

کۆمپانیا نیو دەولەتیەکانی نەوت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان ھەوڵ دەدەن "گرێ ی ھەلبژاردنی یاسا" بۆ بەرێوەبەرەبردن و جێ بەجێ کردنی لەسەر کێشە دروست بووەکانی تایبەت بە گریبەستە نەوتیەکان لەگەل دەوڵەتی میوان بە جۆرێک دابرێژن کەھیچ کاریگەری خراپ لەسەر بەرژوەندیەکانیان دروست نەبێت لە داھاتوو. لەم پیناوەشدا, کۆمپانیا نێو دەولەتیەکانی نەوت لە وولاتە تازە پیگەیشتووەکان ھەندێک جار لە پرۆسەی دانووستاندا لەگەل وولاتانی خاوەن نەوت توانیویانە بروا بەو دەولەتانە بھێنن لە ھەلبژاردنی ئەو یاسایەی کە ئەوان دەیانەویت بۆ ئیدارە کردنی ھەر کێشەیەک کە لە نیوانیان روودەدات لە داھاتوو. 
بیگومان ئەو یاسایەی کە کۆمپانیا نیو دەولەتیەکانی نەوت پەسندی دەکەن یاسای دەولەتی میوان نیە !!! بەڵکو یاسای دەولەتەکانی خۆیان یان یاسا نیو دەولەتیەکانی تری کە لە بواری بازرگانی کاری پێدەکرێت وەکو یاسای نێۆرک یان ئینگلیزی کە لە گریبەستە نەوتیەکانی تیموور و ھەرێمی کوردستاندا ھەیە, یان ھەر یاسایەکی تر بیجگە لە یاسای دەولەتی میوان بە بیانوی ئەوەی کە یاسای دەولەتی میوان رەچاوی بەرژەوەندیەکانی دەولەت دەکات و ھەلبژاردنی یاسایەکی تر شێوازیکی دادپەروەرانەیە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکەنیان .

"Roe and Happold" رۆ و ھەپۆلد (٢٠١١) دەلێن کۆمپانیا نیو دەلەتیەکانی نەوت لە پیشەسازی نەوت وگاز ھەول دەدەن لە دانوستانی گریبەستەکاندا کیشەکان چارەسەر نەکرێت لە دەوڵەتی میوان و وە یاسای ئەو ولاتەش جێ بەجێ نەکرێت لەسەر کێشەکان.

یەکێکی تر لە پاساوەکانی کۆمپانیا نیو دەولەتیەکان بۆ رازی نەبوون بە یاسای دەولەتی میوان, بوونی لایەنەیەکی دەرەکی یە لە گریبەستە نەوتیەکان کە مەبەستیان ئەوە کە کۆمپانیا نیو دەولەتیەکان لە وولاتی جیا جیای دێن بۆ وەبەرھێنانی لە کەرتی نەوت لە وولاتی خاوەن نەوت و گاز.

ھەروەھا کۆمپانیا نیو دەولەتیەکانی نەوت پێیان وایە ئەگەر یاسای دەولەتی میوان بەکارنەھێندرێت , دەتوانن رێگری بکەن لە دەولەتەکە لە گۆرینی مەرج و بەندەکانی گریبەستە نەوتیەکانیان , لەبەر ئەوەی دەوڵەت ھیز یان دەسەلاتی سەروەری (قوە سیادیە) ھەیە بە گوێرەی بنەماکانی یاسای نیو دەولەتی, بۆیە دەولەتی میوان دەتوانێت یاساکانی خۆی ھەمواربکات و بیانگۆرێت بە گۆیرەی بەرژوەندی وولاتەکە , کە رەنگە کاریگەری دروست بکات لەسەر بەندەکانی گریبەستە نەوتیەکان, وە ھەر راگرتنکی دەولەت لە مومارەسەکردنی ئەو دەسەلاتە پێشەل کردنی بنەماکانی یاسای نیو دەولەتیە.

ئوتلیت (Wautelet) دەلێت رازیبوون و نە بوونی کۆمپانیا نیو دەولەتیەکانی نەوت بە یاسای دەولەتی میوان دەگەرێتەوە بۆ سەنگ و قورسای نۆینەرانی حکومەت لە پرۆسەی دانوستاندن لە گریبەستە نەوتیەکاندا .

زۆربەی دەوڵەتان بەباشی دەزانن کە یاسای نیشتمانی جێ بەجێ بکرێت لەبری یاسای وولاتیکی تر بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەی دەولەتەکانیان و کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت بۆ ئەو گریبەستانەی کە ھەیە لە نێوانیان . لەگەل ئەوەش دەوڵەت پابەندی تەواو بە پەیماننامە نیو دەولەتیەکان و ریککەوتنە دوولایەنەکان دەکات کە بۆ پاراستنی وەبەرھێنانی دوولایەنە کراون و دەولەت خۆی تیایدا ئەندامە. بۆ نموونە ماددەی ١٩ لە مۆدیلی گریبەستنی بەرھەمە ھاوبەشەکانی نەوتی تورکمانستان ساڵی (١٩٩٧) ھاتووە "ئەو گریبەستە ئیدارە , شی کردنەوە و لیکدانەوەی بۆ دەکرێت بە گویرەی یاسای تورکمانستان وە ھەروەھا بنەماکانی یاسا نیو دەولەت و بریاری دادگای ناوبژیوانی و پەیماننامەی نیو دەولەتی لەسەر جێ بەجێ دەبیت کە تورکمانستان تیدا ئەندام بێت."

زۆربەی جار کە یاسای بەرێوەبردن یان جێ بەجێ کراوی گریبەستە نەوتیەکانی نێوان دەولەتی خاوەن میوان و کۆمپانیا بیانیەکان کە یاسای دەولەتەکە و یاسای نێو دەولەتی بووە بەیەکەوە, ئەوا لە کاتی دروست بوونی کێشە دادگا لە بەرژوەندی کۆمپانیا نیو دەولەتیەکان بریاری دراوە, وە دەولەتی خاوەن نەوت ناچار کراوە بە قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکان, نموونە لە ساڵی (١٩٨٢) کوێت کێشەی یاسایەکەی دۆران لەگەل کۆمپانیای ئەمین ئۆیل (AMINOIL) کەلەسەر دابەشکردنی داھاتی نەوت بووە لە ژیر بەندەکانی گریبەستی ئیمتازی و دواتریش کۆیت بریاری بە نیشتمانی کردنی نەوت و سەروات و سامانی مولکی کۆمپانیای ناوبراوی کردبوو لە ساڵی (١٩٧٧) , کۆماری لیبیاش بەھەمان شێوە کیسەکەی دۆران بە کۆمپانیای لیەمکۆ (LIAMCO), لەبەر ئەوەی ئەو دوو کیسەی سەرەوە یاسای وولاتەکان لەگەل یاسای نیو دەولەتی بەیەکەوە وەکو یاسای بەرێوەبردنی کێشە دروست بووەکانی سەبارەت بە گریبەستە نەوتەیەکان کاریان پێکرا.

ھەروەھا دیرمان و ھاوریەکانی (at el Derman ) لە تویژینەوەکەنیان دەلین ژمارەی ئەو ولاتانە روو لە زیاد بوونە کە سەر کەتوو دەبن لە رازی کردنی کۆمپانیاکانی نەوت بۆ جی بەجی کردنی یاساکانی خۆیان لەسەر کێشە دروست بووەکانی نێوانیان بە تایبەتیش لە وولاتە پێشکەتووەکان . بۆ نموونە ماددەی (٢٩) یەکەم لە گریبەستی نەرویجیەکان دەربارەی چالاکیەکانی نەوت ھاتووە " ھەر کێشەیەکی دروست بوو پەیوەندار بەو گریبەستە یەکلای دەکریتەوە لە دادگای ناوبژیوانی لە نەرویچ و بە گۆیرەی یاسای نەرویجی ".

ھۆکاری سەرەکی لە بریاردان لە جێ بەجی کردنی یاسای وولاتیەکانیان لە کێشەکاندا بۆ ئەوە دەگرێتەوە ئەو دەولەتانە نایانەوێ چارەنوسی داھات و داھاتووی وولاتەکانیان بدەنە دەست یاسای وولاتیکی بێگانە .

نەک ھەر وولاتە پێشکەووتووەکان بەڵکو زۆربەی وولاتە تازە پێگەیشتووەکان ( وولاتانی جیھانی سێ یەم ) ش ھەمان ھەلویستیان وەرگرتووە , بۆ نموونە ماددەی (٢١) لە گریبەستی دۆزینەوەی بەرھەمە ھاوبەشەکانی لیبیا ھاتووە " ئەو گریبەستە بەرێوەدەبردرێت و لیکدانەوە بۆ دەکرێت بە گوێرەی یاسا و رێسای لیبیای عەرەبی جەماھیری "

ھەندی وولاتی تر ستراتیجەتێکی زۆر روون یان ھەیە لە ھەلبژاردنی یاسای کارپێکراو لە کێشەکاندا بێجگە لە یاسای وولاتەکە بەھەموو شێوەیەک یاسای وولاتانی تر رەت دەکەنەوە , بۆ نموونە لە یاسای دوبەی دا ھاتووە بۆ ھەموو ئەو گریبەستانەی کە لایەنەکی بیانی یە " ھەر یاسا و ریسا یەک بە دەر لە یاسا و ریسا و لوائیحی ئەمارەتی دوبەی یان ھەر دەقیکی تر کاری پێناکرێت و ملکەچی بۆ ناکرێت"

دەکری تیبینی ئەوە بکرێت ئەو وولاتانەی کە یاساکانی خۆیان جێ بەجێ کردووە زۆربەی جار براوە دەبن لە دادگاکان لە کاتی دروست بوونی کێشە لەگەل کۆمپانیا نیو دەوڵەتیەکانی نەوت لەسەر ھەر بابەتێکی پەیوەست بە گریبەستە نەوتیەکان, بۆ نموونە کێشەی یاسای نیوان وولاتی قەتەر و کۆمپانیاکانی وینتەرشەلی ئەلمانی وئینترناشنال ئۆشن رێس , کوخ قەتەری ئەمریکی و ئەوانی تر لە ساڵی (١٩٨٨) لەسەر گازی درۆزراوە لەو ناوچەی کە کۆمپانیاکان وەریان گرتبوو بۆ دۆزینەوەی نەوت. بەگوێرەی بەندەکانی گریبەستی دۆزینەوەی بەرھەمە ھاوبەشەکان لە سالی (١٩٧٦ ) لە ئەگەری دۆزینەوەی گاز پیویست بوو دووبارە لایەنەکان دانوستان بکەن لەسەر ئەو بابەتە , دوای دانوستانەکان کۆمپانیاکان رازینەبوون بە ئەنجامی دانووستانەکە بۆیە داوای یاسایان تۆمارکرد لە دادگا لە دژی حکومەتی قەتەر, سەرئە نجام بریاری دادگا لە بەرژوەندی وولاتی قەتەر بە کۆتا ھات و داوای کۆمپانیاکان لە لایەن دادگاکان رەتکرایەوە , یەکی لە ھۆکارەکانی رەتکردنەوە داوای کۆمپانیاکان بۆ جێ بە جێ کردنی یاسای قەتەری دەگرێتەوە لە لایەن دادگا کە رەنگە بریاریەکە بە شێوەیەکی تر بوبایە ئەگەر یاسایەکی تر جێ بە جێ بکرایە لە دادگا .

جیاواز لەو وولاتانەی سەرەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گریبەستەکانی لەگەل کۆمپانیا نیو دەولەتیەکان نەوت رازی بووە لەسەر دیارکردنی یاسای ئینگلیزی وەکو یاسا ھەلبژرادراو , بۆ ئەوەی جێ بەجێ بکرێت بۆ یەکلا کردنەوەی کێشە دروست بووەکانی پەیوەند بە گریبەستەکان . لەیەکەم کیسی لەگەل دانا گازدا لە ساڵی ٢٠١٥ دۆرا . لە ووتاری داھاتوودا شێکردنەوە و ھەڵسەنگاندن دەکەین بۆ چونیەتی دارشتنی بەندی ھەلبژاردنی یاسا لە گریبەستە نەوتیەکانی حکومەتی ھەرێم لەگەل کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت .

به‌شی دووەم

لە بەندی ھەلبژاردنی یاسا بۆ بەرێوەبەردن و جێ بەجێ کردنی لەسەر کێشە دروست بووەکان لە گریبەستەکانی حکومەتی ھەرێم لەگەل کۆمپانیا نیو دەولەتیەکانی بواری نەوت , حکومەتی ھەرێم رازی بووە بە یاسای ئینگلیزی . ماددەی (٤١) یەکەم, لە مودیلی گریبەستە بەرھەمە ھاوبەشەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە " ئەو گریبەستە ,لەگەل ھەرکێشەیەک کە دروست بێت لەسەری ئەوە یاسای ئینگلیزی بەرێوەدەبات یان لەسەر جێ بە جێ دەبیت ... "

ئەوە واتای وایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان یاسای عیراقی پشتگوی خستووە لە پێناوی یاسای ئینگلیزی. ھەندیک لە شارەزیان پیان وایە دانانی یاسای ئینگلیزی بۆ بەرێوەبردن و جێ بەجێ کردنی بەسەر کێشە دروست بووەکان لە نێوان حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا بیانیەکان بەمەستی راکێشانی سەرنجی ئەو کۆمپانیایانە بیت . بە وەتایەکی تر , رەنگە کۆمپانیا بیانیەکان رازی نەبووبان بە وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتی ھەرێم ئەگەر دلنیای تەواویان بۆ فەراھەم نەکرابە .

" Sauvant " سوڤانت (٢٠١٠) لیکدانەوەی بۆ ئەو بریارەی حکومەتی ھەرێم دەکات پێ وایە حکومەت ئەوەی کردووە لە پێناوی سەربەخۆی و جیابوونەوە لە عیراق . ئەگەر ئەوگریمانەی سوڤانتش راست بیت و حکومەتی ھەرێم ویستبیتی لە دەست دادگا و یاسای عیراقی رزگاری بێت پرسیار ئەوە بە چ شیوەک جێ بەجی کردنی یاسای ئینگلیزی دەمانگنیتە سەربەخۆی , ئەوە دیار نیە!!!. ئەمە لە کاتیکدا یاسای عیراقی تا ئیستاش لە ھەموو بوارەکانی تری ژیان لە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان کاریان پێ دەکرێت لەگەل ھەموارکردنیان لە ھەندی بواردا لە ریگای پەرلەمانی کوردستان.

یان دەوترێًت رەنگە نەکرابا حکومەتی ھەرێم یاسای عیراقی وەکو یاسای جێ بە جێ کردن لەسەر کیشە دروست بووەکانی پەیوەست بە گریبەستە نەوتیەکانی دابنێت لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکان بیانین بەمەش کریبەستەکان خەسلەتی نیو دەولەتیان وەرگرتووە بەڵام لیرەدا پرسیاری ئەوەیە , ئەی چی سەبارەت بەو وولاتانەی کە یاسای وولاتی خۆیان دەسەپێنن بەسەر کۆمپانیانیە بیانیەکانی نەوت لە کاتی بوونی کێشەی نێوانیان لە دادگاکان ؟! ئایا ئەو کۆمپانیایانە بیانینین ؟!

لە وەلامی ئەو پرسیارانەدا دەکرێن بگوترێت ئەو وولاتانە نۆینەرەکان کە دانوستانیان بۆ دەکەن دەزانن رازی بوون بە یاسای وولاتێکی تر بیجگە لە ولاتی خۆیان, خۆدانە دەست قەدەریکی نادیارە , بە زمانیکی تر نایانەوی چارەنوسی خەڵکی وولاتەکەیان بخەنە تونیلیک کە تەواو لیل و ناروونە !!!

لە پیشەسازی نەوت و گازدا کۆمپانیا بیانیاکان رەچاوی ترسی سیاسی , بازگانی , جیلوجی دەکەن لەکاری وەبەرھێنان لەم کەرتە . ئەوەی راستە لە کوردستان ترسی سیاسی بوونی ھەیە بەلام لەبەرامبەردا ترسی جیلوجی زۆر کەمە .رەنگە بە دەگمەن کۆمپانیایەک ھەبوو بیت سەرکەتوو نەبووبێت لە لە دۆزینەوەی نەوت یان گاز یاخود ھەر نیە . لەگەل ئەوەش تێچوی وەبەرھێنانی نەوت لە کوردستان یەکیکە لە ھەرزانترین تیچووی نەوت لە جیھان ئەو تایبەتمەندیانەش سەرنج راکێشن بۆ کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی لە پرۆسەکەدا قازانج بکەن .واتە لیرەدا دەبوو وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ھەریم ئەو لایەنە باشانەی کەرتی نەوتی ھەرێمی بۆ رازی کردنی کۆمپانیا بیانیەکان بەکار بھێنبایە لە بری رازیبوون بە یاسای ئینگلیزی.

لیرەدا قسە لەسەر ئەوە نیە تایبەتمەندیەکانی یاسای ئینگلیزی چین و چەند باوەر پێکراوە و وەچۆن لەکاتی کێشە بازرگانیە نیو دەلەتیەکان کاری پێدەکرێت ؟ ئەوەی گرنگە لیرە ئێمەی کورد کە رازیبوون بە دانانی ئەو یاسایە تا چەند ئاشناین بەو یاسایە , تا چەند پارێزەری شارەزامان ھەیە لە یاسای ئینگلیزی؟! بیگومان یان نیمانە یانش گەر ھەمانە ئەو کۆمپانیا زەبەلاحانەی پارێزەری چین کە بەرگری لە کێسەکانی حکومەتی ھەرێم دەکەن. یاسای ئینگلیزی یاسای ھاوبەشە (گشتی یە) (Common Law ) کە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستی بە پێشینەی دادی یان روونتر پشت دەبەستێت بە و حوکمانەی کە پشتر دادگاکان داویانە لەسەر کێشەکان بە درێژای چەندەھا سەدە , کە پێویستە پارێزەری لیھاتووی زۆر باشت ھەبێت کە شارەزا و پسۆری تەواویان ھەبێت لەسەر پێشینە دادیەکان ئەگەرنا سەر کەوتوو نابن لە یەکلایکردنەوەی کیشەکان لەبەرژەوەندی دەولەت . 
لەبەر ئەوە ھەلبژاردنی یاسای ئینگلیزی بۆ بەرێوەبردنی کێشەکانی حکومەتی ھەرێم لەبری یاسای عیراقی ھەڵەیەکی گەورەی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمە کە تیایدا سازشیان کردووە لە بەرژەوەندی کۆمپانیا نیو دەولەتیەکان نەوت . بەڵگەش بۆ ئەوە دۆرانی کیسی دانا گاز بوو , وە قەرەکردنەوەی کۆمپانیا بوو بە بری یەک ملیار و نۆسەد و ھەشتا ملیون دۆلار, ئەمە لەکاتیکدا, دانا گاز کاتی خۆی تەنھا ٣٠٠ ملیون دۆلاری داوەتەوە ھەرێمی کوردستان وەکو شرینی, تەنھا لەو داوایەی شەش ئەوەندەی لە حکومەتی ھەرێم وەرگرتەوە . دەکرێت ھەر لەوەوە تێبینی کورت بین و نا شارەزای دانوستانکارانی بکەیت کە چۆن سازشیان کردووە لە دارشتنی گرێ و بەندی ھەلبژاردنی یاسا بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا نیودەولەتیەکان . ئەوە جگە لەو پارە قەبانەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان داویەتیە کۆمپانیاکانی پارێزەری لە ماوەی دادبینی لە دادگای نێو بژیوانی لە لەندەن بە مەبەستی بەرگریکردن لە مافەکانی ھەرێم و رەتکردنەوەی داوای کومپانیای ناوبراو, ئەگەرچیش سەرکەتوو نەبوون لە کارەکەیان.

( Cummins و Clark) (٢٠١١) کەمینز و کلەرک دەلێن یەکی لە باشیەکانی یاسای ئینگلیزی بۆ لایەنەکان ئەوەیە دەتوانن لە کاتی دارشتنی بەندەکانی گریبەستە نەوتیەکان پێشبینی ئەوە بکەن کە لە کاتی دروست بوونی کێشەکان کێ براوە دەبێ لە دادگا. لێرەدا کۆمپانیا نیو دەولەتیەکان بە ھۆی ئەو شارەزایە و دەزگا و دامەزراوە یاسایە گەورانەی کە پشتی پێ دەبەستن , تەواو شارەزان لە یاسا کارپیکراوەکاندا بە تایبەتیش یاسای ئینگلیزی لەو ریگایەوەش دروستردەتوانن پێشبینی بریارەکانی دادگا بکەن. بەواتایەکی تر , ئەوان واژوو لەسەر ھیچ گریبەستێک ناکەن ئەگەر بزانن لە داھاتوو لە کیشەکان دا دۆراو دەبن بە پێچەوانەی یاسای مەدەنی ئەو کارە ئەستەم ترە .

بۆیە رەنگە ئەو حالەتانە دەگمەن بن کە دەولەتی میوان براوەبووبن لە کیشەکانیان لەگەل کۆمپانیا نیو دەولەتیەکان کە یاسا وولاتیکی تر کێشەکانی بەرێوە بردبێیت . لەسەر ئەو بنەمایە دەکرێت مەترسی لەدووبارە دۆراندنەوەی داوی کۆمپانیا دانا گاز بکریتەوە کە داوای ١١ ملیار دۆلاری تری کردووە لە حکومەتی ھەرێم, کە وەکو کورد ھیوا خوازین ئەوە روونەدات چونکە باجدەری یەکەم لەوە خەڵکی کوردستان کە بە ووتەی سەرۆک وەزیران بریار بوو ببین بە ھاوبەش لە قازانج لە داھاتی نەوت نەک باجدەر لە دۆرانی کیسەکان لەبەرامبەر کۆمپانیاکانی نەوت و سەرئەنجامی ئەوەش بۆ ماوەی چەندین مانگ مووچە نەدرێت و یاخود چارەگە مووچە بە فەرمانبەران ھەرێمی کوردستان بە تەواوی دابین نەکرێت .

کە رەنگە گەر یاسای عیراقی جێ بەجێ بکرایە لەسەر کێشە یاسایەکانی حکومەتی ھەرێم لەگەل کۆمپانیا دانا گاز, چارەنووسی بریارەکانی دادگا بەو شێوەی ئیستا نەبووبایە , بەلایەنی کەم ئەو برە پارە زۆرەی کە درا بە کۆمپانیا پاریزەریەکانی بەریتانیا دەگەرایەوە بۆ خەزینەی حکومەت لەبەرئەوەی چۆن چەندەھا پاریزەر خۆبەخشانە لە دادگا بەرگریان لە شەھیدانی ئەنفال و ھەلەبجە کرد بە ھەمان شێوە خۆبەخشانەش بەرگریان حکومەتی ھەرێم دەکرد لەم کێسەدا .

لەمەی سەروە دەکرێت بلین یاسای ئینگلیزی چەند پیشکەوتوو و پەسند بێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە یاسایەکانی نیوان وولاتانی خاوەن نەوت و کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت , ئەوە بریاری کارکردن بەو یاسایە لە گریبەستەکانی نەوتی کوردستان گاریگەری زۆر خراپی ھەبووە بۆ خەڵکی کوردستان و حکومەتەکەی . کە رەنگە لە کێشەکانی داھاتوو باجی ناشارەزای ئەو بریارە زۆر قورستر بەوەستێت لەسەرمان.


*ماستەر لە یاسای نەوت و غاز 
تێبینی : دەولەتی میوان واتە دەولەتی خاوەن نەوت وگاز
 
لە سایتى ستاندەر وەرگیراوە 


ئه‌م بابه‌ته 393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:37:18/11/2016