دەوڵەتی عێراق کەی دروست بو ؟

كاتێ‌ كەكورد دەوڵەتی بوو, دەوڵەتی عێراق ناوی نەبوو
*وشەی : عێراق , لەڕێزمانی عەرەبیدا ـ صەرف ـ نابێت , بەواتە عێراق وشەیەكی غەیرە عەرەبیە.
تا پێش ساڵی (1921) وڵاتێك نەبوو بەناوی عێراقەوە, ئەوەی هەبوو ویلایەتی بەغداد سەربەدەوڵەتی توركی عوسمانی و ویلایەتی بەصرە سەر بە هاوپەیمانی بەریتانی .
*ساڵی 1918 و پێش ئەوەی دەوڵەتێك هەبێت بەناوی عێراقەوە , مەلیك مەحمود توانی لەباشوری كورستان دەوڵەتی كوردی دامەزرێنێ‌ كەخاوەنی پاشاوئەنجومەنی وەزیران وكاروباری دەوڵەتی بەسیستمێمی ڕێك وپێك دەبرد بەڕێوە .
*بەڵام دووای هەرس هێنانی دەوڵەتی توركی عوسمانی نەخۆش ودابەش كردنی میراتەكەی لەلایەن بەریتانیاوە و لەگۆنگرەی قاهرە و دیاری كردنی سنوری دەوڵەتی عوسمانی , لەهەردوو ویلایەتی بەغدادو بەصرە دەوڵەتێكیان دروست كردوو ناویان نا عێراق 
*دەوڵەتی شێخ مەحمودی باشوری كوردستانیشیان لكان بەدەوڵەتی عێراقەوە و باشوری كوردستان بوو بەبەشێك لەوڵاتی عێراق .
* واتە ده‌وڵه‌تی كورستان كەلە ساڵی 1918 دامەزراوە , سێ‌ ساڵ پێش دەوڵەتی عێراق دەوڵەت بووە .


ئه‌م بابه‌ته 1471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:55:17/10/2016