مادده ی 24 هاتووچوی مردنی كه‌سیك
محمد وەندی
ياسای هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004
مادده‌ی بيست و چوار
برگه‌ی یه‌که‌م
ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆی مردنی که‌سك له‌ئه‌نجامی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل بێت به ره‌چاونه‌کردنی یاساکان وسیسته‌مه تۆمارکراوه تایبه‌ته‌کان ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندکردن (سجن)له(٥)پێنج ساڵ که‌متر نه‌بێت وله (٧)حه‌وت سال زیاتر نه‌بێت ،يان به غه‌رامه‌يه‌ك كه له (١٠٠٠٠٠٠)یه‌ک ملیۆن دینار که‌مترنه‌بێت و له (١٥٠٠٠٠٠)یه‌ک ملیۆن وپێنج سه‌دهه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت ، يان هه‌ردوو سزاکه.
برگه‌ی دووه‌م
ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و تاوانه‌ی که له برگه‌ی (١)دا باسکراوه ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆی مردنی که‌سێک زیاتر(واته دوو که‌س) له‌ئه‌نجامی لێخورینه‌که وه‌یان مردنی که‌سێك وگه‌یاندنی ئازار یان نه‌خۆشی گه‌وره یان دووچاری ده‌ردوو به‌ڵاو په‌که‌وته‌یی به یه‌ک که‌س زیاتر بگه‌یه‌نێت ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندکردن (سجن)له(٧)حه‌وت ساڵ که‌متر نه‌بێت و له (١٠)ده سال زیاتر نه‌بێت ، يان به غه‌رامه‌يه‌ك كه له (١٥٠٠٠٠٠) یه‌ک ملیۆن پێنج سه‌د هه‌زار دینار که‌متر نه‌بێت و له (٣٠٠٠٠٠٠) سێ ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت ، یان هه‌ردوو سزاکه.
ئه‌م بابه‌ته 435
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:11:27:15/10/2016