بۆ ڕاستگۆ بین ؟؟؟؟؟
بۆ ڕاستگۆ بین ؟؟؟؟؟
ن: دیارصالح هەمەوەند
راستگۆیی ووتنی قسه‌یه‌که یان لێدوانێکه باس له رووداوێک یان شتێک ده‌کات کەبوونی هه‌یه بە پێچەوانەوە ئەگەر بوونى نەبوو ئه‌وا قسه‌که ناحه‌قه و گه‌لێک شتی نيگهتیفی له‌سه‌ر دروست ده‌بێ له پيش هه‌موویانه‌وه خاوه‌نه‌که‌ی متمانه‌ی له ناو خه‌ڵک و کۆمەڵگا نامينێ و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر درۆکردن که پيچهوانهی راستگۆییه به زیانی خۆی و کۆمه‌لگه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت وەکو دەڵێن پەتی درۆ کورتە بەڵام زۆر جار ئەم پەتە کورتە زیانی زۆر بە خاوەن درۆ و کۆمەڵگا دەگەیەنێت
بۆیە پێویستە لەسەر هەموو لایەک کار بۆ راستگۆیى بکەین ، هەرچەندە هاندانی خەڵك بۆ راستگۆیی ئامانجێكە پێویستی بەوە هەیە مرۆڤ خۆی لە پێناودا ماندوو بكات ، راستگۆیی بەردی بناغەی دروستبوونی كەسایەتی مرۆڤە، یەكێكە لە هۆكارە هەرە گرنگەكانی سەركەوتن و سەرفرازی بۆ مرۆڤ. هەر راستگۆیى یە بناغە بۆ دروستبوونی كۆمەڵگەیەكی تەندروست دادەڕێژێ. كاتێك راستگۆیی بووە پیشەی یەكە یەكەی تاكەكانی نێو هەر كۆمەڵگەیەك، لە بەرامبەردا متمانە، خۆشگوزەرانی، ڕێز و خۆشەویستی باڵ دەكێشێ بەسەر ئەو كۆمەڵگایەدا.
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:30:11/12/2017