هۆی نه‌خۆشی (زه‌ردویی) چییه
نه‌خۆشی زوردویی كه منداڵ یان گه‌وره تووشی ده‌بێت ئه‌وه‌یه ماده‌ی (البیلیرۆبین) زیاد ده‌كات، له‌خوێنی مرۆڤ كه ماده‌یه‌كی ڕه‌نگ زه‌رده.
مادده‌ی (البیلیرۆبین) چییه؟
(البیلیرۆبین) ماده‌یه‌كه له‌شی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دروستی ده‌كات له‌شكاندنی خڕۆكه سوره‌كانی ناو خوێن‌و جگه‌ر (الكبد) وهریدهگرێتو له‌ڕێگه‌ی پیسی له‌له‌ش ده‌ری ده‌كاته ده‌ره‌وه‌و له‌مكاره ئاساییه ڕێژه‌ی (البیلیرۆبین) ده‌مێنێت له‌سنوری ئاسایی به‌تایبه‌ت له‌حاڵه‌تی منداڵی تازه له‌دایكبوو ڕه‌نگی زه‌رد ده‌رده‌كه‌وێت لهمنداڵهكهدا.
له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵدا زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه تووشی ڕه‌نگ زه‌ردی ده‌بن لهپێستیانو ناوچاویانو ئه‌وه‌ش له‌وڵاتی خۆمان پێی ده‌وترێت نه‌خۆشی (زه‌ردویی)و له‌چه‌ند وڵاتێكی دیكه پێی ده‌گوترێت (الیرقان).
زۆر جار ئه‌م نه‌خۆشیه دوای یه‌ك ڕۆژ له‌منداڵی تازه له‌دایكبوو ده‌رده‌كه‌وێت یان دوای دوو یان سێ یان چواره‌م ڕۆژ دوای له‌دایكبوونی منداڵكه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی زه‌ردویی له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی منداڵكهدا ده‌ركه‌وت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و منداڵه له‌نه‌خۆشخانه‌دا بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت‌و بزانرێت بۆچی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌ركه‌وت له‌و منداڵه‌و چاره‌سه‌ری بكرێت‌و چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كه‌شی بكرێت.
هۆی نه‌خۆشی (زه‌ردویی) چییه؟
بێگومان هۆكاریی ئه‌مجۆره نه‌خۆشیه زۆره، به‌ڵام گرنگترین هۆیه‌كانی بریتین له (زه‌ردویی فسیۆلۆجی ئه‌م هۆیه‌ش ده‌توانین پێی بڵێین كه زۆرترین حاڵه‌ته‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه له‌جگه‌ری منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه، یان به‌باشی جگه‌ری منداڵه‌كه كارناكات، یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دروست نه‌بووه بۆیه له‌م حاڵه‌ته جگه‌ر ناتوانێت ماده‌ی البیلیرۆبینه زیاده‌كه وهربگرێتو فڕێی بداته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش، هه‌روه‌ها زیادبوون‌و دروستبوونی ماده‌ی البیلیرۆبین له‌و قۆناغه‌دا له‌ژیانی منداڵه‌كه‌دا به‌هۆی زیادبوونی ماده‌ی (هیمۆگلۆبین) له‌كاتی لهدایكبوونو زیادبوونی وه‌رگرتنی ماده‌ی (البیلیرۆبین)ه لهڕیخۆڵكهكان له‌كاتی زیادبوونی ئه‌و ماده‌یه‌ش ده‌بێته هۆی زه‌ردبوونی پێست‌و ناو چاوی منداڵه‌كه.
شیری دایكیش جاریوایه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌به‌رئه‌وه‌ی شیری دایك ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنی ماده‌ی (البیلیرۆبین) لهڕیخۆڵكهكان و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خوێن.
كۆبوونه‌وه‌ی خوێن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رو پێستی منداڵه‌كه له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كه‌پێی ده‌وترێت (تعسر الولاده) چه‌ند هۆیهكیتریش كه‌په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌نه‌خۆشه‌كانی وه‌ك (الانیمیا الفولیه)، یان كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌یه‌كه‌كانی خڕۆكه سوره‌كان له‌ناو خوێن، هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێكیتریش هه‌ن په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌جگه‌ره‌وه.
چۆن ده‌زانین منداڵی تازه له‌دایكبوو تووشی زه‌ردویی بووه؟
ڕه‌نگی منداڵكه له‌ڕه‌نگی ئاسایی خۆی كه مه‌یله‌و سوره ده‌بێته مه‌یله‌و زه‌رد باشتر ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌ندێك هێز ده‌ست بكه‌ینه سه‌ر لوتی منداڵكه یان سه‌ر پێستی سنگی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه زهردییهكه ده‌ركه‌وێت، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌و ڕه‌نگی زه‌رد ده‌رده‌كه‌وێت له‌ده‌موچاو و ناو چاوی منداڵه‌كه‌و كه‌م كه‌م ڕه‌نگه زهردیهكه داده‌به‌زێته خواره‌وه بۆ سنگ و تاكو ده‌گاته هه‌ردوو قاچی.
مه‌ترسی نه‌خۆشی زه‌ردویی له‌سه‌ر منداڵ؟
به‌زۆری نه‌خۆشی زهردوییو له‌منداڵی تازه له‌دایكبوودا حاڵه‌تێكی ئاساییه‌و هه‌ر له‌خۆیه‌وه نامێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماده‌ی (البیلیرۆبین) زۆربوو له‌خوێن ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی مهترسیو نه‌خۆشی (زه‌ردویی) زۆر مه‌ترسی دهبێتو ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ماده‌ی (البیلیرۆبین) له‌مێشكی منداڵ‌و مێشكی منداڵه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند دهبێتو تووشی خه‌له‌لی مێشكی ده‌بێت یان شه‌له‌ل.
چاره‌سه‌ركردنی
یه‌كه‌مجار ده‌بێت بزانین تا چ ڕاده‌یه‌ك منداڵه‌كه زه‌ردویی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سنوری ئاسایی بوو ئه‌وا هیچ مه‌ترسیه‌كی نییه، به‌ڵام ده‌بێت چاودێری بكرێت بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر، له‌یه‌كه‌م پشكنین ئه‌گه‌ر زانیمان ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌حاڵه‌تی ئاسایی زۆرتر‌بوو ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت شیری دایك نه‌درێته منداڵكهو ده‌ستبكرێت به‌چاره‌سه‌ركردنی تیشكی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی زه‌ردویی كه ته‌نها له‌نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی زهردوییهكه زۆربوو ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو خوێنی منداڵه‌كه بگۆڕدرێت.
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:12:03/04/2017